وردەكاری فیستڤاڵی لاوی ساڵ ڕاگەیاندرا

وردەكاری فیستڤاڵی لاوی ساڵ ڕاگەیاندرا
14ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا وردەكاری فیستڤاڵی لاوی ساڵ ڕاگەیاندرا كە ساڵانە لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی کوردستانه‌وه‌ ساز دەكرێت.


بە ئامادەبوونی وەزیری رۆشنبیری و لاوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەهۆڵی هۆتێل چوار چرا گۆنگرەیەك بۆ روونكردنەوەی ئامادەكاریەكان بۆ ئەنجامدانی فیستیڤاڵی لاوی ساڵ سازكرا و تێیدا راگەیەندرا: لەم رۆوە لاوان دەتوانن لەرێگەی لیژنەی تایبەت بە پارێزگاكان و ئیدارەی گەرمیان cvپێشكەش بكەن.

لەكۆنگرە رۆژنامەوانیەكەدا، لێوژە جەلال، بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی فەرهەنگخانەكان لەوەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، گوتی: ئامانجی فیستیڤاڵەكە هاندان وپشتگیری تواناولێهاتوویی و بەهرەی لاوانی هەرێمی كوردستانە لەبوارە جیاوازەكانه‌وه‌ كە لە 26بواردا لاوی ساڵ هەڵدەبژێردرێت كە بوارەكانی رۆژنامەگەری و هونەری وهۆنراوە و چیرۆك و رۆمان و چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ وەرزشی و تەكنەلۆژیای سەردەم و داهێنانی زانسی و یەكەمی ئامادەیی دەگرێتەوە.

لێوژە جەلال، گوتی: كاتی پێشكەشكردن لەمرۆوە ده‌کات و تا 5ی مانگ بەردەوام دەبێت و هەڵسەنگاندنی c.vلە5تا 15-12-2012به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و سەرەرای لیژنەی پارێزگاكان لیژنەیەكی باڵا پێك هێنراوە بۆ پێداچونەوەو دیاریكردنی میكانیزمەكان.
Top