ئەمساڵ 1700 هاووڵاتی له سلێمانی تووشی نەخۆشیی شەكرە بوون
تەها مەحوی، لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند: جگه لەم 1700 نەخۆشە، ژمارەیكیش منداڵ توشی نەخۆشی شەرۆكە هاتوون كە تێكڕای رێژەیان بە ئەمساڵ و ساڵانی پێشووهوه 200 نەخۆشە و نەخۆشخانەی منداڵان چاودێریان دەكەن.
تهها مهحوی، گوتی: بەو رێژەیەی كە لەماوەی ئەمساڵدا توشی نەخۆشی شەكرە هاتوون تێكڕای توشبوانی شەكرە لە سنووری شاری سلێمانی 12 هەزار و 500 هاووڵاتیە.
به پێی لێدوانی ئهم بهرپرسهی سهر به وهزارهتی تهندروستی: رێژەكە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو بە نزیكەی هەروەك خۆیەتی چونكە ساڵی رابردوو، دوو هەزار هاووڵاتیەك تووشی ئەم نەخۆشیە هاتبوون و ئێستاش مانگ و نیوێك ماوە تا ساڵ تەواو دەبێت و رێژەی تری نەخۆشیەكەش تۆمار دەكرێت و ئێمە دۆسیەی چاودێریمان بۆ نەخۆشەكان كردووەتەوە و پێناسمان بۆ دروستكردوون بۆ ئەوەی چارەسەری پیویست و باشیان پێبدەین و نەخۆشیەكەیان چارەسەر بكەین یان كەمی بكەینەوە.