بە وەرزش دژایەتی لاوازبوونی ئێسكەكانت بكە

بە وەرزش دژایەتی لاوازبوونی ئێسكەكانت بكە
11ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- زۆرێ لە پیاوان و ئافرەتان لەگەڵ چوونە تەمەنەوە كێشەی لاوازبوونی ئێسكەكانیان بۆ دروست دەبێت كە پزیشكان ئامۆژگاری دەكەن بۆ خۆپاراستن ئەو كێشەیە بەساڵاچووەكان بە پێی تەمەن و رەگەزیان پشت بە وەرزش ببەستن.


لەگەڵ چوونە تەمەنەوە هێزی بەرگری و پتەویی ئێسك كەم دەبێتەوە و بەوەش ئێسكەكان تووشی نەرمی و لاوازی دەبن.

ئەوانەی هەوكردنی جومگەكان و ئێسكیان هەیە، تەنانەت لەگەڵَ لەش خاوی و بێتوانایی پێویستییان بە مەشقی وەرزشی هەیە كە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسكەكان.

لەشخاوی بە تایبەت بۆ ئەوانەی هەوكردنی رۆماتیزمیان هەیە، دەبێتە هۆی لاوازبوونی ماسوولكەكان و نەمانی جومگەكان.

دەكرێ لە رێگەی مەشقكردنی رۆژانەوە بۆ ماوەی چەند خولەكێك مرۆڤ ماسوولكەی بەهێز دروست بكات و دەكرێ ماوەی ئەو مەشقانە تا 60 خولەك درێژ بكرێتەوە و ئەوە كاریگەریی لەسەر تەندروستی دڵیش هەیە.

لە نێو ئەو وەرزشانەی زانایان داوای ئەنجامدانی دەكەن، مەلەیە كە توانای زیاكردنی هێزی جومگەكان و هێزی ئێسكی هەیە.
Top