بهردهوامیی پهیوهندییه کۆمهڵایهتیهکان ژیانی مرۆڤ درێژ دهکاتهوه
پسپۆرانی خۆراكی چیكی ئاماژە بەوە دەدەن كە شێوازی ژیانی تەندروست بەشێكی گرنگە لە ژیانی مرۆڤ و ئەوەش وادەكات تەمەنێكی درێژی هەبێت و بەردەوام تەندروست بێت.
ئەو هۆكارانەی وا دەكەن مرۆڤ كێشەی لە ژیانیدا بۆ دروست بێت و تەمەنێكی ئاسایی نەژی زۆر هۆكارن، لەوانەش كەمیی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان كە پسپۆران جەخت لەسەر پێویستی بەهێزیی ئەو پەیوەندییانە دەكەنەوە بۆ ئەوەی مرۆڤ بتوانێ كاتەكانی بۆشایی و بێكاری بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ كەسانی دیکهدا پڕ بكاتەوە.
كەمیی خەو و خراپیی جۆرەكەی هۆكارێكی دیکهی لە هۆكارە نێگەتیڤەكانی سەر تەندروستی مرۆڤ. لەبەرئەوەی مرۆڤ پێویستی بە 7 كاتژمێر خەوی شەوانە هەیە و كاتێك ئەو ماوەیە ناخەوێت كاریگەریی زۆری لەسەر تەندروستی دەبێت.
زۆر خواردنی خۆراكە تەواوكارییەكان وەك ڤیتامین و پێویستییەكانی دیکهی لەش كە لە رێگەی دەرمان و خۆراكی ئامادەكراوەوە دەگاتە لەش كاریگەریی زۆر خراپی لەسەر تەندروستی مرۆڤ بە گشتی و تەمەنی بە تایبەتی هەیە.
هەروەها زۆر بایەخدان بە پاكوخاوێنی زیاد لە پێویست كە مرۆڤ تووشی هەستەوەری دەكات و بەوەش لە رووی دەروونییەوە تووشی گێچەڵی زۆر دەبێت.
كەمیی خواردنی سەوزە و میوە بە ڕای پسپۆران هۆكارێكی دیکهیه لە هۆكارەكانی هەڕەشە لەسەر ژیانی مرۆڤ، لەبەرئەوەی میوە و سەوزە پێویستی زۆر بۆ لەش دابین دەكەن.