لە سوید ئینتەرنێت دەخرێتە بەردەستی منداڵانی تەمەن دوو ساڵان

لە سوید ئینتەرنێت دەخرێتە بەردەستی منداڵانی تەمەن دوو ساڵان
4ی تشرینی دووه‌م/نۆڤمه‌به‌ر(گوڵان میدیا)- توێژینەوەیەک سەبارە بە ھاوڵاتیانی سویدی و ئینتەرنێت لە ساڵی ٢٠١٢ دەریخستووە کە زیاتر لە ٤٠ لەسەدی منداڵانی سویدی ئەوانەی تەمەنیان دەگاتە دوو ساڵ ئینتەرنێت بەکاردەھێنن.
راپۆرتەکە ئاشکرای کردووە منداڵان لە تەمەنێکی زۆر زوودا ئینتەرنێت بەکاردەھێنن و رێژەی ئەو منداڵە تەمەن دوو ساڵانەی لە ٢٠١٢ ئینتەرنێتیان بەکارھێناوە گەیشتووەتە ٤٠ لەسەد.
جان ئیڤیلیدی بەرپرسی توێژینەوەکە دەڵێ زۆرینەی کات ئەو منداڵانە ئینتەرنێت لە پێناو یاری و ڤیدیۆدا بەکاردەھێنن و ئێستا زۆرترین رێژەی بەکاربەرانی ئینتەرنێت گەنجانن.
ئەو راپۆرتە ساڵانە لە سوید دەردەچێت و پشت بە چاوێکەوتن لەرێگەی تەلەفۆنەوە دەبەستێت لەگەڵ دانیشتووانی ئەو وڵاتە و ھەموو ساڵێک نزیکەی دوو ھەزار کەس دەگرێتەوە کە تەمەنیان لە سەرووی ١٢ ساڵییەوەیە.
ئەو راپۆرتە ئاشکرای کردووە, زیاتر لە ٨٩ لەسەدی سویدییەکان ئینتەرنێت بەکاردەھێنن.
سەرچاوە: عەرەبییە
Top