نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی هەولێر دەكات

نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی هەولێر دەكات
23ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- بەبۆنەی سەركەوتنی یانەی وەرزشی هەولێر بۆ قۆناغی كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە یانەكە و خەڵكی كوردستان دەكات، ئەمەش دەقی پیرۆزباییەكەیەتی:

به‌ڕێزان له‌ يانه‌ى وه‌رزشيى هه‌ولێر،

سڵاوتان لێ بێت..

به‌ بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى تيمى تۆپى پێى يانه‌ى هه‌ولێر به‌ سه‌ر تيمى يانه‌ى چۆنبورى – ى تايله‌نديدا و گه‌يشتنتان به‌ ياريى كۆتايى پاڵه‌وانيه‌تيى جامى يانه‌كانى ئاسياوه‌، پر به‌ دڵ پيرۆزبايى و ده‌ستخۆشى له‌ ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن و ئه‌ندام و ڕاهێنه‌ران و يه‌كه‌ يه‌كه‌ ياريزانانى يانه‌ى وه‌رزشيى هه‌ولێر و ته‌واوى جه‌ماوه‌ر و وه‌رزشدۆستان ده‌كه‌م. ده‌سكه‌وتێكى گه‌وره‌تان بۆ يانه‌كه‌تان و ته‌واوى هه‌رێمى كوردستان تۆمار كرد.

به‌م سه‌ركه‌وتنه‌تان كه‌ بۆ جارى‌ يه‌كه‌مه‌ له‌ ئاستى هه‌رێمى كوردستان و عيراقدا به‌ ده‌ست دێت، بوونه‌ مايه‌ى شانازى و شاديى جه‌ماوه‌ره‌كه‌تان و هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان، هيوادارم له‌ ياريى كۆتاييشدا هه‌مان ئه‌و ئاسته‌ به‌رزه‌ نيشان بده‌ن و بتوانن جامى پاڵه‌وانيه‌تييه‌كه‌ به‌رز بكه‌نه‌وه‌.

هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بن.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان
23ى ئۆكتۆبه‌رى 2012
Top