داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت یاسایەك بۆ پاراستنی شوێنەوارەكان دەربكات
شۆڕش ئەمین گوتەبێژ بەناوی هەڵمەتەكە لە پەراوێزی ئەو سیمینارەی كە لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی زانكۆكانی هەرێم و چالاكوانان و كەسایەتییە ڕۆشنبیری وكۆمەڵایەتییەكان سازكرا،روونی كردەوە:هەڵمەتەكە لەناوەڕاستی ئایاری ڕابردوو دەستی پێكرد و بەردەوامیش دەبێت تا ئەوكاتەی پەرلەمانی كوردستان یاسایەك بۆ پاراستنی شوێنەوارەكان دەردەكات.
شۆڕش ئەمین لەدرێژەی لێدوانێكیدا ڕوونی كردەوە كە4000 هاووڵاتی لەهەردوو ڕەگەز و 164 مامۆستای زانكۆ و275 رێكخراوی مەدەنی و جەماوەری پرۆژەیەكیان ئیمزا كردووە بۆ دەركردنی یاسایەك بۆ پاراستنی شوێنەوارەكان.
شایانی باسە ڕۆشنبیرو ئەكادیمییەكان لە 18یئایاری 2012 دەستیان بەم هەڵمەتە فراوانەكردو هۆشداریی ئەوەشیان دا كە شوێنەوارە مێژووییەكان وگەڕەكە كۆنەكان وتەنانەت گۆڕستانی سەحابەكانیش لە هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی ڕووخان و لە ناوچوون دەبنەوە،بە هۆی كەمتەرخەمیی لایەنە پێوەندیدارەكانی هەرێم و لاوازیی هۆشیاریی كۆمەڵگە كە بایەخ بەم سامانە نەتەوەیی و نیشمانییە نادەن بە تایبەتیش ئەو شوێنەوارانەی كەوتوونەتە پارێزگای سلێمانییەوە زیاتر مەترسیی داڕووخان و فەوتانیان لەسەرە.