بەكارهێنانی ئایپاد لە شەودا دەبێتە هۆی تێكچوونی دۆخی خەو
توێژەران هۆشدارییاندا لە بەكارهێنانی ئەو ئامێرانە بەر لە خەوتن، لەبەرئەوەی تیشكی شینی شاشەی ئامێرەكان دەبێتە هۆی تێكدانی رەوشی خەوی بەكاربەران و بە ڕای توێژەران هاوتای ئەو تیشكەیە كە لە رۆژدا بەرچاوی مرۆڤ دەكەوێت و مێشك وا فێردەكات كە هێشتا رۆژە و شەو نەهاتووە.
هەروەها روون بۆوەكە تیشكی شین رێگرە لەوەی مێشك مادەیەكی كیمیایی بە ناوی میلاتۆنین دەربدات كە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ خەوێكی قووڵ، چونكە مێشكی مرۆڤ بەشێوەیەك گەشەی كردووە كە لە رۆژدا بە ئاگا بێت.
بە پێچەوانەوە دەركەوت ئەگەر تیشكەكە پرتەقاڵی یان سوور بێت رێگری ناكات لە دەردانی مادەی میلاتۆنین، لەبەرئەوەی لەوانەیە مێشك بە نیشانەیەك بۆ هاتنی شەوی دابنێت.
-PNA