ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا بڕیارێکی مێژوویی دەدات

ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا بڕیارێکی مێژوویی دەدات
ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا دانیشتنێکی مێژوویی لەبارەی برێکزتەوە ئەنجام دەدات.

دوای رێککەوتنی نێوان بۆریس جۆنسن، سەرۆکی حکوومەتی بەریتانیا و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا لەبارەی برێکزتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی بەریتانیا دەنگ لەسەر جیابوونەوەیان لە یەکێتی ئەوروپا بدات.

پەرلەمان پێویستی بە 230 دەنگە بۆ ئەوەی بڕیارەکە پەسەند بکات، ئەمەش دوای دانوستانێکی درێژی نێوان لەندەن و ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا.

بە پەسەندکردنی بڕیارەکە، بەریتانیا بە شێوەیەکی لەسەرخۆ رێکارەکانی جیابوونەوە دەست پێدەکات و پڕۆسەکە تا ساڵی 2020ـیش بەردەوام دەبێت.

لە ساڵی 2016، لە ریفراندۆمێکدا، 51.9% بەریتانییەکان دەنگیان بە جیابوونەوە لە یەکێتی ئەوروپا دا، بەڵام بەهۆی نەبوونی پلانێکی گشتگیر بۆ دوای جیابوونەوە لە یەکێتییەکە، پەرلەمان رەتیکردەوە، ئەمەش بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، تێریزا مەی.








K24
Top