رۆحانی دەستپێکردنی هەنگاوی سێیەمی کشانەوە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی راگەیاند

رۆحانی دەستپێکردنی هەنگاوی سێیەمی کشانەوە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی راگەیاند
حەسەن رۆحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند لەئێستاوە هیچ سنورێک لەبەردەم توێژینەوە و پەرەپێدانی ئەتۆمی وڵاتەکەیدا نەماوە.

بەپێی هەواڵێکی ئەلعەرەبییە، پاش سەپاندنی سزای نوێ بەسەر وڵاتەکەیدا، درەنگانێکی دوێنێ شەوی چوارشەممە رایگەیاندوە لەئێستاوە هیچ سنورێک لەبەردەم توێژینەوە و پەرەپێدانی ئەتۆمی وڵاتەکەیدا نەماوە، ئەوەش هەنگاوی سێیەمی کشانەوەیە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015.

لەئێستاوە قۆناغی سێیەمی کشانەوە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە رادەگەیەنن


لەوبارەیەوە رۆحانی بەتەلەفزیۆنی فەرمی وڵاتەکەی راگەیاندوە، لەئێستاوە قۆناغی سێیەمی کشانەوە لەرێکەوتنە ئەتۆمییەکە رادەگەیەنن و فەرمانی بەدامەزراوەی وزەی ئەتۆمی وڵاتەکەی کردوە هەرچی پێویستە بیکەن بۆ توێژینەوە و پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەکەیان و لەو روەوە هیچ پابەندبونێکیان بەرێکەوتنەکەوە نەماوە.

مانگی تەموزی رابردو، حکومەتی ئێران لەدو قۆناغی جیاوازدا پابەندنەبونی خۆی بەرێکەوتنە ئەتۆمییەکەی 2015ی لەگەڵ وڵاتانی کاریگەری جیهان (چین، روسیا، فەرەنسا، بریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا) راگەیاند و حکومەتی ئەمریکاش سزای نوێی بەسەر ئەوڵاتەدا سەپاند.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سەپاندنی سزای بەسەر 16 دامەزراوە و 11 کەسایەتی و 10 کەشتی نەوتهەڵگری ئێرانیدا سەپاند و نێردەی تایبەتی ئەمریکاش بۆ پرسی ئێران رایگەیاند هەڵمەتی سەپاندنی سزاکانیان تا ئەوپەڕی فشاردروستکردن بەردەوام دەبێت و سزای دیکە بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنن.




خەندان
Top