کەمێك لەمەوبەر بڕیار شەھید ئاسۆ گیانی لەدەستدا
پێشتر بڕیار به‌هۆی شه‌هیدبوونی باوكی، له په‌لامارێكی داعش له گوندی كوڵه‌جۆی گه‌رمیان، جه‌ڵته‌ی مێشك لێیدا و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، كه‌مێك به‌ر له ئێستاش له نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی، گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌شی، بڕیار زۆر ھۆگری باوكی بووە و لە رۆژی شەھیدبوونی باوكییەوە ھیچی نەخواردووە و باوەڕيشى نه‌كردووه كە باوكی لە ژیاندا نەماوە.
بڕیار، کوڕی شەهید ئاسۆ جەلال محەمەد دەلۆ-یە کە لەشەوی 31/7/2019 لە هێرشێکی چەکدارانی داعش بۆ سەر ھێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش لە گەرمیان لە ناحیەی کۆکس-ی دەڤەری گەرمیان شەهیدبوو.
K24