راستییە مەترسیدارەکانی نەجووڵان و تەمبەڵی

 راستییە مەترسیدارەکانی نەجووڵان و تەمبەڵی
دوو پزیشكی ئوستراڵی لە زانکۆی باشووری ئوسترالیا بۆیان دەرکەوتووە نەجووڵان و تەمبەڵی مەترسی مردن بە چەندین شێواز و نەخۆشیی زیاددەکەن.

پڕۆفیسۆر تیم ئۆڵ و د. کارۆڵ ماهیر لە زانکۆی باشووری ئوستراڵیا، بە پێداچوونەوە بە داتاکانی چەندین توێژینەوەی پێشوو دەڵێن پێشتر زانراوە نەجووڵان هۆکارە بۆ مردن، بەڵام ئێستا دەڵێن نەجووڵان لەدوای جگەرەکێشان هۆکاری دووەمی مردنە، چونکە مەترسی زیادبوونی چەوری و پەستانی خوێن زیاددەکات.

توێژەرە ئوستراڵییەکان لەبارەی کاریگەری نەجووڵان، دەڵێن نەجووڵان مەترسی تووشبوون بە ئەلزەهایمەر بەڕێژەی 13% زیاددەکات، هەروەها چانسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بەرێژەی 37% و شەکرەی جۆری دووەم بەرێژەی 70%زیاددەکات، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە سەکتەی دڵ بە رێژەی 82% زۆرتردەکات.

هەروەک توێژەرەکان نایشارنەوە وەرزش جگە لەوەی مەترسی نەخۆشییە جەستەییەکان زیاددەکات، هۆکارە بۆ تووشبوون بە خەمۆکی مەترسیی نەخۆشییەکە بەرێژەی 150% زیاددەکات و ئەگەری خۆکوشتن بەرێژەی 54% زیاددەکات.
RUDAW-
Top