سوودێکی گرینگی زیبکە

سوودێکی گرینگی زیبکە

بە گوێرەی توێژینەوەی زانکۆیەکی بەریتانی، ئەو کەسانەی لە تەمەنی گەنجیدا بەدەست زتپکەوە دەناڵن، لە قۆناغەکانی دیکەی ژیانیاندا کەمتر نیشانەکانی پیرییان پیوە دیار دەبێت.

بە پێی توێژینەوەکە، کە لە زانکۆی کینگ-ی بەریتانی بەڕێوەچوو، پێستی ئەو گەنجانەی زیپکەی لەسەر دروست دەبێت چەند تایبەتمەندییەکی ھەیە کە یارمەتیدەرە بۆ رێگەگرتن لە چرچبوونی پێست.

توێژینەوەکە دەریخست کە ترشی (DNA) ناو خانەکانی پێستی ئەو کەسانە چەند میکانیزەکانی پاراستنی بەھێزتر و چالاکترە بە بەراوردی خانەی پێستی ئەو کەسانەی بە گەنجی زیپکەیان نییە، ھەر بۆیە لە قۆناغەکانی دیکەی ژیانیاندا پێستیان توانای بەرگەگرتنی باشترە و کەمتر توشی چرچبوون و نیشانەکانی دیکەی پیری دەبن.

ئەم توێژینەوەیە پشتی بە داتای زیاد لە ١٢٠٠ خۆبەخش بەست و چەندین تاقیکردنەوە لەسەر ئاستی DNA ئەنجامدران.
PAYAMNER-
Top