خواردنه‌وه‌ى قاوه بۆ پیرنه‌بوونى مێشك به سووده
ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌یه‌كى نوێى زانستى پیشانى داوه كه ئه‌و ژنه به ته‌مه‌نانه‌ى كه كافینێكى زیاتر ده‌خۆنه‌وه كه‌متر تووشى كێشه و گرفتى ناسینه‌وه ده‌بنه‌وه . له نێو نزیكه‌ى 6500 ژنى ته‌مه‌ن 65 تا 80 ساڵ و بۆ ماوه‌ى 10 ساڵ قاوه‌یان خواردبۆوه ، ئه‌نجامى توێژینه‌وه‌كان پیشانى دا كه ئه‌وانه‌ى كه به‌رێژه‌ى 261 میلیى گرام له ماوه‌ى رۆژدا كافیین یان خواردبوو ، به‌رێژه‌ى 36 له ه‌سدا كه‌متر له مه‌ترسى توشبوون به نه‌خۆشى بچووكبوونه‌وه‌ى مێشك و بیرچوونه‌وه دابوون .
ئه‌و رێژه كافینه ده‌توانێت نزیكه‌ى 3 كوپى 235 میلى لیترى قاوه یا له نێوان 5 تا 6 كۆپ چاى رٍش بێت .
له‌و باره‌یه‌وه "ئیرا دریسكۆل"، سه‌رپه‌رشتیارى له زانكۆى ویسكانسین ، له‌و باره‌یه‌وه گووتى : ئێمه تا ئێستا په‌یوه‌ندى راسته‌وخۆیی زیاترى كافیین و كه‌مبوونه‌وه‌ى توانایی ناسینه‌وه و كێشه‌كانى بچووكبوونه‌وه‌ى مێشكمان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه ،به‌ڵام توێژینه‌وه‌ى زیاتر ده‌توانێت په‌یوه‌ندى خواردنه‌وه‌ى كافیین و سووده‌كانى بۆ مێشك بدۆزێته‌وه .
به ووته‌ى توێژه‌ران ، كافیین له‌و رووه‌وه پارێزگارى له توانایی ناسینه‌وه ده‌كات ،چونكه له‌گه‌ڵ شه‌پۆڵه‌كانى وه‌رگرتنى "ئادنۆزین " مێشك په‌پوه‌ندى دروست ده‌كات . كارایی شه‌پۆڵه وه‌رگره‌كان له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ى ئاسایی پیرى نۆرما و پاتۆلۆژى په‌یوه‌ست به ته‌مه‌ن به‌لارێ ده‌برێت . ئه‌نجامى ئه‌و مه‌ترسییه ده‌بێته هۆى پیربوونى ناواده‌ى مێشك زیاتر ده‌كات .
Kurdistan-