شوشتنەوەی مریشك پێش كوڵاندنی مەترسیدارە

شوشتنەوەی مریشك پێش كوڵاندنی مەترسیدارە
ا ئێستە زۆربەی خەڵكی جیهان وای بەباش دەزانن گۆشتی مریشك لە پێش كوڵاندنیدا بشۆنەوە، بەڵام لێكۆڵینەوە زانستیەكان دەریانخستووە كە شتنەوەی گۆشتی مریشك پێش كوڵاندنی مەترسیدارە و ڕێژەیەكی بەرزی بەكتریای مەترسیدار بڵاودەكاتەوە.



دكتۆر راشیڵ یۆنگ پسپۆری خۆراك لە زانكۆی درێكسڵ بۆ یەكەم جارە لەدوای لێكۆڵینەوەیەكدا ئاشكرای دەكات كە شتنەوەی گۆشتی مریشك مەترسیدارە و ناتەندروستیە، بەپێچەوانەی بیركردنەوەی زۆربەی خەڵكانی جیهان.


لای خۆیەوە جێنیڤەر كوێنلان لێكۆڵەرەوە لە سەلامەتی خۆراك لە هەمان زانكۆی درێكسڵ دەڵێ "دەبێ بەكارهێنەر بزانێ كە هەر مریشكێك ئەگەری هەیە بەكتریای سالمۆنێلا یان بەكتریای كامپیلۆی هەڵگرتبێ، یان هەردووكی هەڵگرتووە، ئەم دوو بەكتریایەش هۆكاری سەرەكیی گواستنەوەی نەخۆشیین لە ڕێگەی خۆراكەوە.


هەردوو پسپۆرەكە دەڵێن لە كاتی شتنەوەی گۆشتی مریشكدا هەردوو ئەم جۆرەی بەكتریا بەرێژەیەكی بەرچاو بەنێو بەشەكانی گۆشتەكەدا بڵاودەبێتەوە، تەنانەت بەو شوێنەشدا بڵاودەبێتەوە كە گۆشتەكەی لێ دەشۆردرێتەوە، تەنانەت بەكتریاكە دەكەوێتە سەر دیواری ئەو ناندین و چێشتخانەیەش كە مریشكی تێدا دەشۆردرێتەوە.


پسپۆرەكان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن بەوەی گۆشتی مریشك نەشۆنەوە، بەڵكو بەپارچە كلینس یان قوماشێك نێو هەناوی پاك بكەنەوە، یاخۆ ئەگەر هەر دەیشۆنەوەش بەئاوێكی زۆر گەرم بیشۆنەوە، كە بەكتریاكان لەنێوبەرێت.
Top