جۆرە نەمامێک لە زۆربەی ماڵەکان ھەیە و دەبێتە ھۆی مردنی مرۆڤ
![جۆرە نەمامێک لە زۆربەی ماڵەکان ھەیە و دەبێتە ھۆی مردنی مرۆڤ](https://gulanmedia.com/public/old_images/news/defnabaxyejehrawi.jpg )
ئەو جۆرە نەمامە کە ناوەکەی بریتییە لە "دەفناباخیە" لە زۆربەی ماڵەکان بوونی ھەیە، لە یەکێک لە وڵاتانی جیھان بووەتە ھۆی نەخۆش کەوتنی چەندین منداڵ بەھۆی دەست لێدان و یاریکردن بەو جۆرە نەمامە.
پزیشکان ئەو جۆرە ڕووەکە بە ڕووەکێکی ژەھراوی ھەژمار دەکەن و پێیان وایە کاتێک بەر دەست دەکەوێت تووشی کێشەی تەندروستیان دەکات، بەتایبەتی ڕەنگە منداڵ نەزانێت دەست بۆ دەمی دەبات لەو کاتەدا دەبێتە ھۆی ھەوکردنی ڕووپۆشی سەر زمان و ئەستور بوونی دەم و زمان و لێوەکان، جگە لەوەیش زیانێکی زۆر بە خانەکانی لەش دەگەیەنێت بە تایبەتی خانەکانی کۆئەندامی ھەناسە، مەترسی ئەو ڕووەکە لەوەدایە ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت ڕەنگە ببێتە ھۆی مردن.