هۆشداری تەقینەوە لە “دەرگای دۆزەخ” دەدرێت

هۆشداری تەقینەوە لە “دەرگای دۆزەخ” دەدرێت
زانایانی بواری جیۆلۆجی هۆشداری لەتەقینەوەی بۆركانی هیكلا لەوڵاتی ئایسلەندا، كە بە “دەرگای دۆزەخ” ناسراوە دەدەن.

زانایانی بواری جیۆلۆجی وڵاتی ئایسلەندا دوای ئەنجامدانی توێژینەوەیەك ئەگەری تەقینەوەیەكی گەورە لەبوركانی هیكلا دەدەن لەوڵاتەكەیان، كە بە “دەرگای دۆزەخ” ناودەبرێت.

زانایان هۆشداری لەتەقینەوەی ئەمجارەی “دەرگای دۆزەخ” دەدەن لەئایسلەندا، كە ئەگەر تەقینەوەكە رووبدات زیانێكی زۆر بەر دانیشتوانی ناوچەی هیلا لەئایسلەندا دەگەیەنێت.

زاناكان هۆكاری ئەگەرەكەیان بۆ تەقینەوەكەی بوركانەكە بۆ هاتووچۆی فڕۆكە مەدەنییەكان بەئاسمانی ناوچەكەدا دەگێڕینەوە، كە رۆژانە بەئاسمانی ئەو ناوچانەدا گەشتی ئاسمانی ئەنجامدەدەن‌و كاریگەری‌و پەستان لەسەر بوركانی هیكلا دروستدەكەن.

تەقینەوەی بوركانی هیكلا چەند ساڵێك جارێك روودەدات، كە لەساڵی 2000 ەوە تائێستا رووینەداوەو بەهۆی گەورەیی تەقینەوەی بوركانەكەش بە “دەرگای دۆزەخ” ناوبراوە.

Top