تەماشاکردنی مۆبایل لە تاریکی شەودا ئەگەری کوێربوونی هەیە

تەماشاکردنی مۆبایل لە تاریکی شەودا ئەگەری کوێربوونی هەیە
پسپۆڕان و شارەزایانی ئەمریکی هۆشداری دەدەن لە خوێندنەوە و بەکارهێنانی مۆبایل پێش نوستن، دوو حاڵەت تۆمارکراوە لە نەخۆشخانەی ئەمریکی کە تووشی کوێریی کاتی بوون، بەهۆی بەکارهێنانی مۆبایل لە تاریکیدا.

ئەو دوو کەسەش کە تووشی ئەو حاڵەتە بوون، دوو ئافرەتن لە شەودا و لەتاریکیدا بەیەک چاو تەمەشای شاشەی مۆبایلەکانیان کردووە و بەکاریانهێناوە کە تەمەنیان لە نێوان 22-40 ساڵی بووە، بۆ ماوەی 15 خولەک بیانیی چاوەکانیان لەدەستداوە.

هەر بۆیە شارەزایان هۆشداری دەدەن لە بەکارهێنانی مۆبایل لەتاریکیدا و پێش نوستن، چونکە ڕەنگە تووشی کوێریی کاتیت بکات.

جگە لەمە بەگوێرەی توێژینەوەکان تەلەفزیۆن، کۆمپیوتەر، لاپتۆپ و مۆبایل هۆکارێکن بۆ تێکدان و کەمکردنەوەی خەو، چونکە ئەو ئامێرانە شەپۆلی تیشکی ڕووناکی بەهێزی تێدایە کە کاریگەری لەسەر مێشک و چاوەکانی تۆ دادەنێت.

دکتۆر ڕاوڵ کورانا لە زانکۆی ئەکادیمیای پزیشکی ئەمریکی بۆ چاو، دەڵێت ئەو دوو حاڵەتە بەڵگەی تەواو نییە لەسەر ئەوەی بەکارهێنان و خوێندنەوەی مۆبایل لە تاریکیدا دەبێتەهۆی کوێربوون.
Top