تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد

 تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاییەکان لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد
ئەمڕۆ شەممە 14\5\2016، تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاییەکان لە هەرێمی کوردستان بە بەشداریی سەدان هەزار قوتابی دەستی پێ کرد.



سەعات 8ی بەیانیی ئەمڕۆ، بە بەشداری سەدان هەزار قوتابی، تاقیکردنەوەی کۆتایی وەرزی دووەم بۆ پۆلە ناکۆتاییەکان لە قۆناغەکانی (بنەڕەتی و ئامادەیی) و خوێندنی پیشەیی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە قوتابخانەی عەزیز شوانی، لە نزیک شوققەکانی ئیسکان لە ناو شاری هەولێر، یەکەمین هۆڵی تاقیکردنەوەکانی بەسەر کردەوە.



لە ماوەی ئەمساڵدا، بەهۆی بایکۆتکردنی هۆڵەکانی خوێندن لە لایەن مامۆستایان و لە چوارچێوەی کاردانەوەکانیان بەرامبەر بە دواکەوتنی مووچە، بە تایبەتیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی، زیاتر لە مانگێک و 15 ڕۆژ، خوێندن وەستێندرا، لەگەڵ ئەوەشدا ئەمڕۆ لەو قوتابخانانەش کە خوێندنیان تێدا ڕاگیرابوو، تاقیکردنەوەکان دەستی پێ کردووە.


باسنیوز
Top