چوار نهێنی له فێربوونی هه‌ر زمانێكدا
زۆربه‌مان له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ فێربوونی زمانێكی تازه ناڕه‌حه‌تی زۆر دێته ڕێگه‌مان، هه‌ندێجار ده‌گاته ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه بێ ئومێد ببین و پێمان وابێت قه‌ت فێری ئه‌و زمانه نابین.
جاری واهه‌یه به‌هۆی سه‌رقاڵی خۆمان یان ناڕه‌حه‌تی زمانه‌كه‌وه، توشی بێ ئومێدی ده‌بین وپێمان وایه ناتوانین فێر ببین. له‌كۆتایدا خۆمان ده‌ده‌ینه ده‌ستی ئه‌و چاره‌نوسه‌ی كه ناتوانین فێرببین.
بۆئه‌وه‌ی جارێكی تر توشی ئه‌و ئاسته‌نگ و بێ ئومێدیه نه‌بن، هه‌ندێ نهێنی فێربوونی هه‌ر زمانێك لێره‌دا ده‌خه‌ینه به‌رچاو:
یه‌كه‌م: په‌له‌مه‌كه، كه ده‌ست ده‌كه‌یت به‌فێربوونی زمانێكی تازه، زۆر په‌له ده‌كه‌یت له‌فێربوونی وشه‌ی تازه‌و ده‌ربڕینی وشه‌و ڕێزمان. ئه‌وه شتێكی باشه. به‌ڵام ته‌نها بۆ ماوه‌یه‌كی كاتییه. بۆیه پێویست ناكات په‌له بكه‌یت.
دووه‌م: لاوازی له‌به‌ركردن خراپ نیه به‌ڵكو شتێكی چاكه!. هه‌ندێ كه‌س ئه‌وه ده‌كه‌ن به‌پاساو كه‌توانای له‌به‌ركردنی ئه‌و هه‌موو وشه‌و ده‌سته‌واژانه‌یان نیه.ئه‌گه‌رچی توانای به‌هێزی له‌به‌ركردن هاوكارییت ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی زووتر فێربیت، به‌ڵام یاده‌وه‌ری لاواز، خراپ نیه.چونكه ئه‌وانه‌ی ئه‌و سكاڵایان هه‌یه، هان ده‌درێن ئه‌و ڕسته وده‌سته‌واژانه له‌به‌ربكه‌ن كه‌خۆیان ده‌یانه‌وێت، یان ده‌گونجێن له‌گه‌ڵ دۆخێكی دیاریكراودا، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پردێكی ئه‌قڵی له‌نێوان شته‌كان و دۆخه‌كان و وشه‌كاندا دروست بكه‌ن.هاوكات هۆكاری مه‌شقی ئه‌قڵی به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ش نه‌ك هه‌ر واده‌كات خێرا زمانه تازه‌كه فێربیت، به‌ڵكو توانای یاده‌وه‌ریت به‌هێزده‌كات.
سێیه‌م: له‌سه‌ره‌تاوه هه‌وڵ مه‌ده‌ن به‌ڕه‌وانی و قسه بكه‌یت وه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه زمانه‌كه زۆر به‌باشی ده‌زانن.چونكه ئه‌و هه‌وڵه بۆت ده‌بێت به‌هۆكاری بێ ئومێدی.له‌و كه‌سانه مه‌به كه‌ده‌ڵێن به‌و زمانه قسه ناكه‌ین هه‌تاكو زۆر به‌باشی فێری نه‌بین.. به‌رده‌وام قسه بكه، گوێ به‌و هه‌ڵانه مه‌ده كه ده‌یانكه‌یت.
چواره‌م: گرنگه به‌رده‌وام ئه‌وه‌ت له‌به‌رچاوبێت كه ئامانجی تۆ فێربوونی زمانه‌كه‌یه.ئیتر مه‌به‌سته‌كه له‌و فێربوونه هه‌رچی بێت. دواتر ئه‌وه‌ش بزانه كه‌هه‌ر هه‌نگاوێك، فێر بوونی هه‌ر وشه‌یه‌ك له‌و ئامانجه نزیكت ئه‌كاته‌وه.