سبەینێ دیاردەیەکی گەردونی دەگمەن روودەدات

سبەینێ دیاردەیەکی گەردونی دەگمەن روودەدات

بە گوێرەی پێشبینییە فەلەکناسییەکان، سبەینێ هەسارەی عەتارد بە بەردەم خۆردا تێدەپەڕێت و ئەم دیاردەیە لە زۆربەی وڵاتان ده‌بینرێت.

بە پێی پێگەی دەزگای ناسا، سبەینێ دوو شەممە، بەرواری ٩ی ئایار، هەسارەی عەتارد لە میانەی رێڕەوی خولگەییدا بە نێوان هەسارەی زەوی و خۆردا دەڕوات و دیمەنی تێپەڕینی بۆ نیزکەی ٧ کاتژمێر لە زۆربەی وڵاتان بەردەوام دەبێت.

ئەم دیاردەیە سبەینێ کاتژمێر ٢:١٠ بە کاتی هەرێم دەستپێدەکات، عەتارد لە لای چەپی خۆرەوە بەرەو لای راست تێدەپەڕێت، لە سەدەیەکدا ئەم دیمەنە ١٢ بۆ ١٣جار دروست دەبێت.

بینینی ئەم دیمەنە پێویستی بە پێداویستی‌ فەلەکناسی تایبەت هەیە چونکە راستەوخۆ روانینە خۆر زیان بە چاو دەگەیێنێت، دەتوانن سبەینێ لە رێی ئەم لینکەوە راستەوخۆ بینەری تێپەڕینی عەتارد بن.
Top