دە سوودە سەرسورھێنەرەکانی گولە بەرۆژە

دە سوودە سەرسورھێنەرەکانی گولە بەرۆژە
گوڵەبەڕۆژە یەکێکە لەچەرەسە زۆر باوەکان و ھندیە سورەکان لە کۆندا تۆوی گوڵەبەڕۆژەیان ھاڕیوە و وەک ئارد بۆ دروستکردنی نان بەکاریان ھێناوە ، ئەم جۆرە چەرەسە دەوڵەمەندە بە ترشە چەوریە گرنگەکان کە کۆلیسترۆلی ناو خوێن دادەبەزێنێت.

وه‌ هه‌روه‌ها دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (E ) و زینک و مەگنسیۆم و سیلینیۆم و زەیتی ئۆمیگا شەش ، ئەمەش زۆر پێویستە بۆ جەستەی مرۆڤ ، لەم بابەتەدا بە ١٠ گرنگترین سوودەکانی گوڵە بەڕۆژە ئاشناتان دەکەین .

١- زۆرر بەسوودە بۆ قژ و ئێسک .

٢- ئەگەر دەتەوێت لەنەخۆشیەکانی دڵ و شێرپەنجە پارێزراوبیت ڕۆژانە بڕێک گوڵەبەڕۆژە بخۆ .

٣- زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی کەمخوێنیان ھەیە چونکە دەبێتە ھۆی زیادبونی ڕێژەی خوێن .

٤- ڕیگری دەکات لە کلۆربونی ددان .

٥- ڕێژەی کۆلیسترۆلی زیان بەخشی ناوخوێن دادەبەزێنێت .

٦- بۆ ئافرەتی دوگیان زۆر بەسوودە چونکە بڕێکی باش ترشی فۆلیک لەپێکھاتەیدا ھەیە و ئەمەش بەسوودە بۆ ئافرەتی دوگیان و منداڵەکەی ناوسکی .

٧- لەناو گوڵەبەڕۆژا ڤیتامین (A,D,E ) ھەیە ئەمەش بۆ گەشەی جەستە و جوانکردنی پێست و ڕێگری کردن لە پیربونی پێشوەختی پێست و ددان و ئێسک زۆر بەسوودە .

٨- ڕێگری دەکات لە ئەستوور بوونی ملولەکانی خوێن بەھۆی چەوری ناو خوێنەوە .

٩- ئەم چەرەسە میز پێکەرێکی باشە بۆ ئەو کەسانەی کێشەی میزەڵدانیان ھەیە .

١٠- زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن، چونکە ڕێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی سی .
Top