دڵەڕاوکێی منداڵان لەداهاتوودا دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیە

دڵەڕاوکێی منداڵان لەداهاتوودا دەبێتە هۆی ئەم نەخۆشیە
بەپێی ماڵپەڕی "تەبیان" ئێرانی ئەنجامی توێژینەوەکانی زانکۆی هاروارد دەریدەخات، کە ئەو منداڵانەی بە رێژەیەکی زۆر تووشی دڵەڕاوکێ دەبن، کە گەورە دەبن ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیەکانی دڵ زیاترە.

پێشتر توێژینەوەکان کاریگەری خراپی دڵەراوکێیان بە تایبەت لە شوێنی کار لەسەر گەورەکان سەلماندبوو، ئەنجامی ئەو توێژینەوەیە لە رۆژنامەی American College of Cardiolo بڵاوبوەتەوە، کە لەسەر 7 هەزار بەریتانی ئەنجامدراوە، کە لە ساڵی 1958 لە دایکبوون، ئەوان بۆ ماوەی 45 ساڵ لە ژێرچاودێریدا بوون.


دواجار دەرکەوت ئەگەر دڵەراوکێ بەتێپەڕبوونی کات کەمبێتەوە، بەڵام کاریگەری هەر دەمێنێت زیانی بۆ داهاتوو هەیە، بەڵام ژینگەی پەروەردەی منداڵان لەسەر تەندروستیان کاریگەری زۆری هەیە.
Top