مه‌ترسیه‌كانی خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان
نه‌خۆشی شه‌كره:
خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان رێژه‌یه‌كی زۆر شه‌كر به له‌ش ده‌به‌خشن، ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كیه بۆ تووشبوونت به نه‌خۆشی شه‌كره و زیادبوونی دڵه‌راوكێ.
قه‌ڵه‌وی:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی خواردنه‌وه غازیه‌كان برێكی زۆر شه‌كر و كالۆری تێدایه، هه‌ر بۆیه سه‌رچاوه‌یه بۆ قه‌ڵه‌وی زیادبوونی كێش و كۆبوونه‌وه‌ی چه‌وری.
ته‌ندروستی كۆرپه‌له:
خواردنه‌وه وزه به‌خشه‌كان برێكی زۆر مادده‌ی كیمیای تێدایه، كار ده‌كاته سه‌ر كۆرپه‌له ئه‌گه‌ر بێت و ئافره‌تی دووگیان بیخوات، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی كه‌له‌سه‌ر ئافره‌تانی دووگیان ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه‌ی خواردنه‌وه‌ی وزه به‌خشیان خواردووه كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌بووه له‌سه‌ر ته‌ندروستی و ژیانی كۆرپه‌له‌كه‌یان.
نه‌خۆشیه‌كانی دڵ:
خواردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خواردنه‌وه وزه به‌خشانه سه‌رچاوه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێنبه‌ره‌كان و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی په‌ستانی خوێن داده‌نرێت.
كافاین:
ئه‌م خواردنه‌وانه رێژه‌یه‌كی زۆر مادده‌ی كافاینی تێدایه، كه زیانی بۆ له‌ش هه‌یه و ده‌بێته هۆی زۆربوونی رێژه‌ی ئاره‌ق كردنه‌وه و دڵه‌راوكێ له‌كاتی خه‌ودا.