زیانه‌كانی پێڵاوی پاژنه‌ی به‌رز
رۆیشتن به پاژنه به‌رزه‌وه قورسایی له‌ش بۆ پێشه‌وه ده‌بات كاریگه‌ری بۆ سه‌ر جومگه‌كاننی پێ هه‌یه، بۆیه له‌كاتی ئه‌وه‌ی له‌پی پێ به‌زه‌ویدا ده‌ڕوات ئه‌وا 40 له‌سه‌دی كێشی له‌ش ده‌كه‌وێته سه‌ر پێشه‌وه‌ی پێ و 60 له‌سه‌دی ده‌كه‌وێـته پشته‌وه‌ی پێ. به‌له‌پێكردنی پێڵاوی پاژنه به‌رز 90 له‌سه‌د قورسایی له‌ش ده‌خاته پێشه‌وه‌ی پێ به‌تایبه‌ت ئه‌و پاژنانه‌ی به‌رزیان له 10 سانتیمه‌تر زیاتره، به‌ڵام به‌رزی مامناوه‌ندی واته 6 سانتیمه‌تر ئه‌وا 75 له سه‌د قورسایی له‌ش به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات. به‌هۆیه‌وه په‌نجه‌كانی پێ ده‌شێوێنێت دیارتیرینیان به hallux valgus ناسراوه كه په‌نجه‌ی گه‌وره تووشی ده‌بێت، پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی چاك بێته‌وه، خاڵێكی دیكه پاژنه‌ی به‌رز ده‌بێته په‌یدابوونی névrome de Morton واته فشار و په‌ستانی ده‌ماره‌كانی پێشه‌وه‌ی پێ كه به‌هۆی كێشی زۆره‌وه دروست ده‌بێت، له‌و حاڵه‌ته‌شدا بۆ چاك بوونه‌وه نه‌شته‌رگه‌ری پێویسته.
رۆیشتن له‌سه‌ر پێڵاوی پاژنه به‌رز ئه‌ژنۆ كه‌مێك ده‌چه‌مێته‌وه، ئه‌و چه‌مانه‌وه‌ش ئازار دروست ده‌كات و ئازاری ران په‌یدا ده‌بێت، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئێسكیان ناسكه و ئازاری ئه‌ژنۆیان هه‌یه كه به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی په‌یژه‌وه ده‌رده‌كه‌وێـت نابێت پاژنه‌ی به‌رز له‌به‌ر بكه‌ن.
له‌به‌ركردنی پێڵاوی پاژنه به‌رز كاریگه‌ری له‌سه‌ر بڕبڕه‌ی پشتیش هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌ی قورسایی له‌ش بۆ پێشه‌وه ده‌بێته هۆی hyperlordose واته چه‌مانه‌وه‌ی بڕبڕه‌كانی خواره‌وه كه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كلێنی زیاتر له خواره‌وه‌ی پشت دروست بكات. هه‌روه‌ها ئه‌و ئاقره‌تانه‌ی به‌ده‌ست arthrose lombaire ده‌ناڵێنن، ئازاره‌كه‌یان به‌له‌به‌ركردنی پاژنه‌ی به‌رز زیاتر ده‌كات.
هه‌موو ئه‌و زیانانه به پێڵاوی پاژنه‌به‌رز دروست ده‌بێت، بۆیه ئه‌وه‌ی حه‌ز به‌له‌به‌ركردنی پاژنه‌ی به‌رز ده‌كات پێویست ناكات به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆكاری كاره‌كه‌ت ناچاری ئه‌وا پێڵاوێكی پاژنه به‌رز له‌پێ بكه به‌رزییه‌كه‌ی 4 سانتیمه‌تر تێنه‌په‌ڕێت، به‌رزه‌كانیش ته‌نیا بۆ بۆنه‌كان لێگه‌ڕێ.