سوودەکانی پەتپەتێن

سوودەکانی پەتپەتێن
یەکێک لە وەرزشە گرنگەکانی کە سوودێکی زۆر دەگەیەنێت بە جەستە و دەروونیش پێکەوە، بریتییە لە پەتپەتێن .

سوودەکانی :
- سووڕی خوێن چالاک دەکات .
- دەروون ئارام دەکات .
- دڵەڕاوکێ ناھێڵێت .
- دڵ بەھێز دەکات .
- سنگ و کۆئەندامی ھەناسە چالاک و بەھێز دەکات .
- ماسوولکەکانی قاچ و پێ بەھێز دەکات .
- ماسوولکەکانی ورگ و شان و قۆڵ .
- کەمکردنەوەی چەوری .
- دابەزاندنی کێش و پارێزگاریکردنی مانەوەی لەش بە ڕێکی و بێ قەڵەوبوون.


- لەگەڵ چەندین سوودی تر.
- وریایی و ووردبینی و کۆنتڕۆڵی ناوەوە و دەرەوەی لەش بە گشتی، دروست دەکات .
- لەش سووک دەکات، واتە گورجوگۆڵ دەبیت.
زۆرێک لە پاڵەوانەکانی وەرزشەوانی یەکێک لە پایەکانی بەھێزکردنی توانا جەستەییەکانیان بریتییە لە پەتپەتێن، وەک "بروس لی" کە ھەفتەی پێنج ڕۆژ و ڕۆژی ٢٠ خولەک پەتپەتێنی کردووە، جگە لەوەی کە ئێستاش لە جیھاندا زۆربەی یاریزانانی ھونەری بەرگری گرنگی بەم وەرزشە دەدەن.


تێبینییەکان:
- ئەوەی خۆی نەخۆشی دڵی ھەیە ئەنجامی نەدات باشترە بەڵکو پاسکیل لێبخوڕێت بە ھێواشی یاخود لە ناو ئاودا بە پێ بڕوات بۆ ماوەی زۆر بە پێی توانای خۆی و پرس بە پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکەی.

- ئەو کەسانەی کێشەی بڕبڕەی پشت یان ملیان ھەیە نابێت ئەنجامی بدەن تا باش دەبنەوە بە تەواوەتی .
- ئەو کەسانەی تازە لە شکاوی و لەجی چوون و درز چکبوونەتەوە نابێت ئەنجامی بدەن جارێ .
- ئەو کەسانەی کێشەی ئەژنۆیان ھەیە نابێت ئەنجامی بدەن ھەروەھا.

- ئەو کەسانەی کێشیان زۆرە"زۆر واتە بۆ نموونە باڵای ١٧٠ کێشی ٩٠ کیلۆیە" نابێت ئەنجامی بدەن تا نەبێتە ھۆی زیانگەیاندن بە قاچ و پشت.

چۆنێتی ئەنجامدانی: پێش ھەموو ئەو جۆرە وەرزشانەی کە گرژبوونی ماسوولکەیان تێدایە، پێویستە ڕاھێنانەکانی سترێچیان بۆ ئەنجام بدەیت وماسوولکە و جومگەکانی خۆتی بۆ گەرم و نەرم بکەیت .

- پەتەکە بە باشی بگرە، ستێپی لەگەڵدا بکە.
- سەرەتا بە نەرمی دەست پێ بکە .
- لەشت، گیانت سووک و شل بکە.
- کەمێک پەتەکە کورت بێت تاکو ڕێکی بنباڵ بێت باشە.
- ئەگەر ئەو زەوییەی لەسەری ئەنجامی دەدەیت ڕەقە ئەوا کالەیەکی وەرزشی لەپێ بکە، کە بنەکەی تەندروست بێت تووشی زیانت نەگەیەنێت.
- ئەگەر تاتان دانرابوو ئەوە ئەتوانیت بە بێ پێڵاو لەسەری ئەنجامی بدەیت .
- پێویستت بە دوو مەتر چوارگۆشە دەبێت بۆ ئەنجامدانی ئەو یارییە ئەگەر بەردەوام ئەنجامی بدەیت تا وات لێیەت لە ماوەی پێنج بۆ شەش پێدا ئەنجامی بدەیت .
- پەتەکەش ١٠ ئینچ بەسەر سەرتدا بڕوات زۆر باشە .
- گوێ لە دەنگی پەتەکە بگرە با لەگەڵ دەنگی ڕیتمەکەدا ئەنجامی بدەیت و ببێتە وەرزشێک کە بە ڕۆح ئەنجامی بدەیت و چێژی لێ وەرگریت .
- دەتوانیت سەرەتا چەندت توانی بە کەمێک پەستان خستنە سەر خۆت ھەر ئەوەندە ئەنجام بدەیت .
- دواتر زیادی بکە تا دەگەیەتە ئەو ئاستە دەتوانیت ٣٠ خولەک بە بێ وەستان ئەنجامی بدەیت .
Top