مانگێگی شاراوە لە بۆشایی ئاسمان ئاشكرا دەبێ
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی (ناسا)ی ئەمەریكی بڵاوی كردەوە لە ڕێگەی تەلیسكۆبی (هابڵ)ەوە مانگێكیان دۆزیوەتەوە كە بەدەوری هەسارەی ماكیمیكی كورتەباڵادا دەخولێتەوە و دەكەوێتە پشت هەسارەی بلۆتۆوە. تیرەی ئەو مانگەش 161 كیلۆمەترە.
ئەو مانگە نوێیە كە بەشێوەیەكی كاتی نێوی لێنراوە "ئێم كەی 2"، بەهۆی تاریكییە لەڕادەبەدەرییەكەیەوە توانیویەتی ئەو هەموو ماوەیە خۆی لە چاوی كامێرا و تەلیسكۆبەكانی فەلەكناسان بشارێتەوە.