ئه‌مریكا سیسته‌مێكی نوێ بۆ پاراستنی زرێپۆشه‌كان تاقیده‌كاته‌وه
كۆمپانیای "ڕافائیل"ی ئیسرائیلی كه‌تایبه‌ته به‌سیسته‌مه‌كانی به‌رگری، سیسته‌مێكی تازه‌ی دیزاین كردووه بۆ پاراستنی زرێپۆشه‌كان له موشه‌ك و بۆمب و تۆپ. سیسته‌مه‌كه پێكهاتووه له ڕادارێك و كۆمپیوته‌رێك له‌گه‌ڵ دوو تۆپی ئۆتۆماتیكی كه‌به‌شێوه‌ی خۆكرد كارده‌كه‌ن. پاراستنی بازنه‌یی به‌ده‌وری تانكه‌كاندا دروست ده‌كه‌ن. ته‌نها به‌وه‌نده‌ی ڕاداره‌كه هه‌ستی به جوڵه‌ی موشه‌ك كرد، ده‌ست به‌جێ فه‌رمان به تۆپه‌كان ده‌كات كه تێكی بشكێنن به‌رله‌وه‌ی بدات له‌ئامانجه‌كه‌ی.
له‌سه‌ره‌تاوه سیسته‌مه‌كه ڕه‌وتی موشه‌كه‌كان ده‌گۆڕێت به‌وه‌ی ته‌شویش ده‌خاته سه‌ر ئه‌قڵی موشه‌كه‌كان و له‌ڕه‌وتی خۆی ده‌ریان ده‌كات، دواتر تێكیان ده‌شكێنێت.
سوپای ئه‌مریكا ئه‌و سیسته‌مه له‌سه‌ر تانكه‌كانی جۆری ئه‌برامز له‌مۆدیله‌كانی ئه‌ی1 و ئه‌ی2 پراكتیزه ده‌كات. ئه‌مریكا چوار دانه له‌و سیسته‌مه‌ی به‌كرێ له‌ئیسرائیل وه‌رگرتووه تاكو تاقیكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكات.