بەرواری دەرچوونی ئایفۆن حەوت و ھەشت ئاشکرا دەبێت

 بەرواری دەرچوونی ئایفۆن حەوت و ھەشت ئاشکرا دەبێت
کۆمەڵێک ماڵپەڕی تەکنەلۆژی جیھانی، بەرواری دەرچوونی ئایفۆن حەوت و ھەشتیان ئاشکرا کردووە.

چەند ڕاپۆرتێکی تەکنەلۆژی جیھانی کە لە ماڵپەڕە جیھانییەکان بڵاو بووەتەوەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کۆمپانیای ئەپڵ ئەمساڵ ئایفۆن حەوت نمایش دەکات.

سەبارەت بە دەرچوونی ئایفۆن ھەشت، ماڵپەڕە جیھانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، لە ساڵی 2017 کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن ھەشتیش بەرھەم دێنێت و نمایشی دەکات.

کۆمپانیای ئەپڵی ئەمەریکی، لە 1/4/1976، لە ئەمەریکا دامەزراوە، بەرھەمەکانیشی فرۆشێکی زۆریان لە سەرانسەری جیھان ھەیە، ھەروەھا خەڵک گرنگییەکی باش بە بەرھەمەکان و بەرواری دەرچوونی ئەپڵ دەدات.
Top