ئەو 10 مادە خۆراكیەی دوای ماوەی بەسەرچوونیشیان ئاساییە بەكاری بێنی

 ئەو 10 مادە خۆراكیەی دوای ماوەی بەسەرچوونیشیان ئاساییە بەكاری بێنی
ماوەی بەسەرچوونی خواردن کە لەسەر قوتووەکاندا دەنووسرێ هەرچەندە زۆر جار کاتەکەی نزیکەییە بەڵام بەهەرحاڵ کاتی بەسەرچوونی خواردنی ناو قوتووەکە دیاری دەکات.

بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی ”ئیندپێندێنت“ی بەریتانی، دان کلودیرای خاوەن دوکانی فرۆشتنی کەلوپەلی خۆراکی لە یەکێک لە بازاڕەکانی بەریتانیا کە کەلوپەلە خۆراکییەکانی ناو دووکانەکەی بریتین لە خۆراکە گرانبەهاکان پێی وایە کاتی بەسەرچووی سەر خۆراکە قوتووبەندەکان هیچ پێوەندی بەراستییەوە نییە، بەڵکو شتێکە پێوەندی بە بەرژەوەندی خاوەن کۆمپانیاکان و شوێنە بازرگانییەکانەوە هەیە لەبری ئەوەی پێوەندی بە تەندروستییەوە بێت.


لێرەدا١٠ جۆر خواردن دەخەینەڕوو کە دوای کاتی بەسەرچوونیشیان دەتوانرێ بەکار بهێنرێن:


١. پەلکی پەتاتا: ئەگەر خوێی لێ درابێت لەکاتی هەڵگرتنیدا.


٢. چوکلێت: ئەو شەکرەی کە لەناو چوکلێتدا هەیە رێگە بەتێكچوونی نادات لەکاتی کۆتایی هاتنی ماوەی بەسەرچوونیدا.


٣. کەچەب: دەتوانرێ کەچەب بۆ ماوەی ساڵێک بەکاربێت ئەگەر هاتوو شوێنی هەڵگرتنەکەی سارد و وشک بوو، واتە لە بەفرگردا هەڵگیرابوو.


٤. رۆنی زبادی: دەتوانرێ بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک بەکار بهێنرێت دوای کۆتاییهاتنی ماوەی بەسەرچوونیشی.


٥. پەنیری ڕەق: ئەو جۆرە پەنیرە بۆ ماوەیەکی زۆر دەتوانرێ هەڵبگیرێ بەبێ ئەوەی تێکبچێ.


٦. شیر: ئەگەر شیرەکە بۆنی ناخۆش نەبووبوو ئەوا ئاساییە دوای کۆتاییهاتنی ماوەی بەسەرچوونەکەشی بخورێت بێ ئەوەی زیانی بۆ مرۆڤ هەبێت.


٧. هێلکە: کاتێک هێلکە دەخەیتە ناو ئاو، ئەگەر هێلکەکە ژێر ئاو کەوت واتە دەتوانرێ بخورێت هەرچەندە ئەگەر ماوەی بەسەرچووشی تەواو بووبێت.


٨. نان: ئەگەر نانەکە ڕەق بوو دەتوانرێت گەرم بکرێتەوە و بخورێ بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی هەبێت.


٩. برنج: برنج دەتوانرێ بۆ ماوەی چەند مانگێک و ساڵێکیش بەکار بێت بۆ خواردن لە دوای بەسەرچوونی ماوەكەی.


١٠. میوە و سەوزەوات: هیچ کات لە خواردنی میوە و سەوزەوات مەترسە ئەگەر لەکاتی دەستلێدانی هەستت بە هیچ گۆڕانێک نەکرد.
Top