قوتابخانەیەک لە کەمپی بەحرکە بۆقوتابیانی کوردانی رۆژئاوا کرایەوە

قوتابخانەیەک لە کەمپی بەحرکە بۆقوتابیانی کوردانی رۆژئاوا کرایەوە
کارزان کانەبی 17ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- بەمەبەستی زیاتر خزمەت کردنی قوتابیانی کوردانی رۆژئاوای کوردستان کە ئەوانەی لە وڵاتی سوریا پەنایان بۆھەرێمی کوردستان ھێناوە، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێر بە ھاوکاری رێکخراوی یوسنێف و دەزگای خێرخوازی بارزانی قوتابخانەیەکیان لە سنورە ناحیەی بەحرکە کردوە بۆ دانیشتوانی کەمپی کوردانی رۆژئاوا کە سەرجەم پێداویستیەکانی بۆدابین کراوە لە رەحلەی دانیشتن و وایت بۆرد وکەل و پەلی قوتابخانە لە گشت پێدواسیتەکان و دابین کردنی مامۆستایانیش ، لە مەراسیمی کردنەوەی قوتابخانەکەش بە ئامادەبوونی شێخ عەزیز سەرۆکی دەزگای خێرخوازی بارزانی و مامۆستا بەکر کەریم بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی ھەولێرو بەرێوەبەری شارەوانی ھەولێرو بەرێوەبەری پەروەردەی دەووروبەروبەرێوەبەری ناحیەی بەحرکەو کەس و کاری قوتابیان تێدا ئامادەبوون، لە مەراسیمەکەش بەرێوەبەری گشتی وتەیەکی پێشکەش کردو پتشگیری خۆی بۆخوێندنی قوتابیانی کوردانی رۆژئاوا دووپات کردوە و بەلێنی ئەوەی دا کەوا پرۆسەی خوێندن بە سەرکەوتووترین شێوە لەم کەمپە بەرێوەبچێت، ھەرچی پێویست بکات بۆیان جێ بەجێ بکرێت و گوتیشی ئێمە بەرنامەی باشمان بۆیان دەبێ لە خزمەت کردنی بەردەوامیان لە پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن و گوتیشی خوێندن لەم کەمپە بە زمانی عەرەبی لەسەر سیستەمی ھەرێمی کوردستان تەواوی مامۆستایانیش ھەر لە کەمپەی خۆیانە بۆمان دابین کردون بە گرێبەست دایان دەمەزرێنین وموچەیان لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت، دواتریش ھەریەک لە نوێنەری دەزگای خێرخوازی بارزانی و بەرێوەبەری شارەوانی ھەولێرو بەرێوەبەری پەروەردەی دەوورەبەروبەرێوەبەری ناحیەی بەحرکە وتایان پێشکەش کرد، جێگای ئاماژەپ ێکردنە لەم کەمپە ٧٥٦قوتابیی لە قۆناغی یەکەمی سەرەتای تاکو نۆ بنەڕەتی تێدا دەخوێندرێت، بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی ھەولێریش ھەموو ئاسنکاریک بۆقوتابیان دەکەن بۆئەوەی بتوانن لە کەش وھەوایەکی ئارام لەپرۆسەی خوێندن تەواو بکەن، دواتریش قوتابیانی قوتابخانەکە بە چەند پارچە گۆرانیەک وشانۆگەریک دڵخۆشی خۆیان دەربڕی و سوپاسی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانیان کرد بۆکردنەوەی ئەم قوتابخانەیە.
Top