5ی ئەیلول/ سپتەمبەر(گولان میدیا)- لە سنووری پەروەردەی چۆمان ساڵانە لەگەڵ زیاد بوونی ڕێژەی قوتابیان چەند قوتابخانەیێكی نوێ دەكرێنەوە، بۆ ئەمساڵیش 4 قوتابخانه دهکرێتهوه، بەڕێوەبەرایهتی پەروەردەی سۆران له ههواڵنامهیهکدا تێدا ئهوهی خستۆتهروو : که ساڵانە ڕێژەیێكی زۆر لە بینای نوێ لە قوتابخانە لە سنووری چۆمان دروست دەكرێن، بۆ ئەمساڵیش ئێستا 4 بینای قوتابخانە لە گەڵاڵە و سەنتەری قەزا و دوو گوندی ناوچەكە 4 قوتابخانەی 12 و 6 پۆلی لە قۆناغی كۆتاییدانە و بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئەم قوتابخانانە قوتابیان وەردەگرن، هەروەها بینای چەند قوتابخانەیێكی تریش لە تەندەردانە و بۆ ساڵانی داهاتوو دروست دەكرێن.لهلایهکی دیکهوه: 71 قوتابخانە و 4 باخچەی ساواین و یەك قوتابخانەی خوێندنی خێرا لە سنووری پەروەردەی ڕواندز هەنە و بۆ ئەمساڵیش 4 قوتابخانەی نوێ و یەك باخچەی ساوایان دەكرێنەوه و ساڵانە لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی قوتابیان پێویستمان بە مامۆستای زیاتر هەیە، لە سنووری پەروەردەی ڕواندز هەزار و 51 مامۆستا و فەرمانبەر هەنە، بۆ ئەمساڵیش 70 مامۆستا و فەرمانبەر دادەمەزرێن.