شاندێكی سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماریه‌ك زانكۆی ئیسپانی كۆبوونه‌وه
له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌ری ده‌زگاكه به‌خێرهاتنی شاندی سه‌رۆك زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كرد و هیوای خواست ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ببێته مایه‌ی هه‌ماهه‌نگی زیاتر و به‌ستنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی له نێوان زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆ ئیسپانییه‌كان.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دابان شه‌ده‌له، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیسپانیا تیشكی خسته سه‌ر گرنگی سه‌ردانی شاندی سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان تا له نزیكه‌وه ئاشنابن به سیسته‌می تازه‌ی خوێندنی باڵا له ئیسپانیا، هه‌روه‌ها ببێته هۆی گرێدانی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی زانكۆ ئیسپانیه‌كان به زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان له بواره ئه‌كادیمی و زانستییه‌كاندا.
پاشان دكتۆر سه‌لاح سه‌عید عه‌لی، سه‌رۆكی زانكۆی سلێمانی، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك زانكۆكانی كوردستان سمینارێكی پێشكه‌ش به ئاماده‌بووان كرد له‌باره‌ی ره‌وشی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان و چۆنیه‌تی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان زانكۆكان.
شایانی باسه ئه‌و سه‌ردانه دوابه‌دوای سه‌ردانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دێت به سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز عیماد ئه‌حمه‌د جێگیری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكومه‌ت بۆ ئیسپانیا ئه‌نجامدرا، بۆیهكهمینجاریشه شاندێكی له‌و ئاسته باڵایه‌ی ئه‌كادیمی و زانستی سه‌ردانی یه‌كێك له وڵاتانی جیهانی بكات و له رۆۆژانی ئاینده‌شدا شانده‌كه سه‌ردانی زانكۆ ئیسپانیه‌كان له هه‌ردوو شاری مهدریدو به‌رشلۆنه ده‌كه‌ن