به‌رنامه‌ی تواناسازی هه‌موو هاووڵاتیان ده‌گرێته‌وه
(د. ئامانج عه‌بدوڵڵا) ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژنه‌وه‌ی زانستی به ڕادیۆی ناوخۆی ڕاگه‌یاندووه سه‌رجه‌م ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی كه فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌تن یان هاوڵاتی ئاسایین به‌رنامه‌ی تواناسازی ده‌یانگرێته‌وه، ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانانه‌وه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن، تا ئێستایش دوو خولی به‌رنامه‌ی تواناسازی بۆ كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمانبه‌رنین، واته هاوڵاتی ئاسایین یان له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن، ده‌توانن له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه داواكاری پێشكه‌ش بكه‌ن.
(د. ئامانج عه‌بدوڵڵا) جه‌ختی له‌وه‌یش كرده‌وه، تا ئێستا له‌ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه، سێ خولی یه‌ك له‌دوای یه‌كی به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕاگه‌یه‌نراوه، له‌هه‌رسێ خوله‌كه‌شدا كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، كارمه‌ندانی كه‌رتی تایبهتو هاوڵاتییانی ئاسایی وه‌ك یه‌ك هه‌لی یه‌كسانیان بۆ ڕه‌خسێنراوه، كه داواكاری پێشكه‌ش بكهنو ژماره‌یه‌كی به‌رچاویشیان له‌به‌رنامه‌ی تواناسازیدا وه‌رگیراون، له‌به‌ر ئه‌وه به‌گوێره‌ی ڕێنماییه‌كان‌و پێوه‌ره زانستییه‌كانی به‌رنامه‌ی تواناسازی، هه‌موو تاكێكی كوردستان ده‌توانێت داواكاری به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌ی تواناسازیدا پێشكه‌ش بكات.