9ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر (گوڵان میدیا)- وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خزمه‌تگوزاری داوا له‌و خوێندكار و قوتابیانی رۆڵه‌ی شه‌هیدان ده‌كات ئه‌وانه‌ی له زانكۆ ئههڵیهكان ده‌خوێنن بۆ ساڵی 2012 ــ2013 سه‌ردانی بهرِێوهبهرایهتییه گشتییه‌كانی سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی شه‌هیدان له پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانی و كه‌ركووك بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی خرج كردنی كرێی خوێندن كه 100% تێچووی خوێندنیانه، پێویسته قوتابی وه‌سڵی پاره‌ی خوێندن و ناسنامه‌ی شه‌هیدان و ناسنامه‌ی باری شارستانی و پشگیری ئه‌و زانكۆیه‌ی لێی ده‌خوێنێ لای بێت.