23ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- دوێنێ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستیی لیستی ژماره (٥٠) ی تایبه‌ت به سه‌رفكردنی چه‌كی موسته‌حه‌قاتی دارایی (٢٧٠) كاندیدی تواناسازی رِاگهیاند. به‌پێی ئاگادارنامهیهكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا داوا له بریكاری ئه‌و كاندیدانه‌ی كه له لیستی ژماره (٥٠) دا ناویان هاتووه و له ماڵپهرِی (وێبسایت) ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵادا بڵاو كراوه‌ته‌وه به زووترین كات سه‌ردانی بهرِێوهبهرێتی ژمێریاری له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كه‌كان و كاشكردنیان له‌به‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتایی سه‌ری ساڵی دارایی (٢٠١٢).