23ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له‌ژێرچاودێرى قائیمقامى قه‌زاى خه‌بات و به‌رپرسى مه‌كته‌بى رِێكخراوه جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌كانى لقى 16ى پارتى، ناوه‌ندى چالاكى وپێگه‌یاندنى لاوانى خه‌بات مه‌راسیمێكی رێزلێنانى له دكتۆر شوان یابه سابیر پسپۆرى نه‌خۆشیه‌كانى هه‌ناو كه له‌خولى به‌ده‌ست هێنانى برِوانامه‌ى دكتۆرا له ئه‌نجومه‌نى عێراقى بۆ پزیشكیه‌كانى تایبه‌تمه‌ندى هه‌ناو ساز كرابوو، له‌نێو 90 قوتابى دكتۆرا له عێراق 23 قوتابى سه‌ركه‌وتوبوون و دكتۆر شوان یابه سابر توانى پله‌ى یه‌كه‌مى سه‌رئاستى عێراق به‌ده‌ست بهێنت.