خولى به‌هێزكردنى پزیشكانى ڤێتێرنه‌رى له هه‌ولێر به‌كۆتا هات
له‌م خوله‌دا 24 پزیشكى ڤێتێرنه‌ریى به‌شداربوون و له‌ماوه‌ى چوار رۆژدا چه‌ندین زانیارى تازه و شێوازى سه‌رده‌میانه‌ى چاودێرى و كۆنترۆل و پشكنینى تاقیگه‌یى له‌لایه‌ن شاره‌زاو پسپۆرانى نێوده‌وڵه‌تى له‌و بواره‌دا پێشكه‌ش كران، له‌پێناو بره‌ودان به توانا‌و شاره‌زایى پزیشكانى ڤێتێرنه‌ریى و ئاگاداربوون له پێشكه‌وتنه‌كانى سه‌رده‌م و ته‌كنه‌لۆژیا بۆ پشكنین و كۆنترۆڵى گۆشت، لهتاقیگهكانى ئه‌و گۆشتگهو سهربرخانانهى حكومه‌ت كه هه‌موو مه‌رج و ستانده‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى تێیدا په‌یره‌و بكرێت.
له‌كۆتایى خوله‌كه‌شدا و له‌رێوره‌سمێكدا له دیوانى پارێزگاى هه‌ولێرو به‌ئاماده‌بوونى به‌رێوه‌به‌رى ڤێتێرنه‌رى پارێزگاى هه‌ولێرو به‌رێوه‌به‌رى گۆشتگه‌ى ناوه‌ندیى هه‌ولێر، له‌لایه‌ن نه‌وزاد هادى پارێزگارى هه‌ولێر برِوانامهى به‌شداربوون و ده‌رچوون به‌سه‌ر پزیشكانى به‌شداربووى ئه‌م خوله دابه‌شكران.