18ی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر(گوڵان میدیا)- له هۆڵی سه‌نته‌ری رۆشنبیری و كۆمه‌لاَیه‌تی زانكۆی سه‌لاَحه‌ددین پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر د. ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر دزه‌یی سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاَحه‌ددین به ئاماده‌بوونی دكتۆر ئیدریس هادی وه‌زیری پێشووتری خوێندنی بالاَو توێژینه‌وه‌ی زانستی و دكتۆر سوڵتان ئه‌لعورِابی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانكۆكانی ولاَتانی عه‌ره‌بی و یاریده‌ده‌رانی سه‌رۆكی زانكۆ‌و راگرانی كۆلێژه‌كان له‌گه‌ڵ 95 سه‌رۆك زانكۆی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانی نێوده‌وڵه‌تی (IUC) به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر حیكمه‌ت ئۆغلۆ كۆبۆوه. له‌مه‌رِاسیمێكدا سه‌رۆكی زانكۆ تیشكی خسته‌سه‌ر ره‌وشی هه‌نووكه‌یی خوێندنی بالاَی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان و زانكۆی سه‌لاَحه‌ددینی خسته‌به‌ر باس، له‌به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی شانده‌كه به‌ناوی شانده‌كه ئاماده‌ییشی ده‌ربرِی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانیان و سازكردنی كاری هاوبه‌شی زانستی به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی زانكۆكان، له‌هه‌مانكاتدا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه ئه‌كادیمی و زانستییه‌كانی نێوان زانكۆی سه‌لاَحه‌ددین و پێنج زانكۆی توركی و سودانی رێكه‌وتننامه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له زانكۆكانی تۆرۆس له شاری مێرسین و لفكا له قوبرس و باتمان له كوردستانی توركیا و چانكایا له ئه‌نقه‌ره و ئه‌لزه‌عیم ئه‌زهه‌ری سوودانی ئیمزا كرا، كه تایبه‌ته به ئاڵوگۆرِی مامۆستایان وسه‌رپه‌رشتیاری هاوبه‌شی قوتابیانی خوێندنی بالاَی دكتۆرا.