كێ ئه‌و سه‌ری گه‌ردوون ده‌بینێت؟
January 7, 2020
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :د. جەواد بشارە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
بەشی (٤) و کۆتاییئهگهر بمانه‌وێ بسه‌لمێنین كه كونه ره‌ش هه‌یه، ناكرێ واز له بینن و وێنه گرتنی بهێنین. ئه‌و شته‌ی سه‌لماندوویه‌تی كه كونی ره‌ش هه‌یه، چاودێری كردن و پێوانه كردنی شه‌پۆلی راكیشانه، كه له ئاكامی به‌ریه‌ك كه‌وتنی دوو كونی ره‌شه‌وه دروست ده‌بێت، ئه‌م كاره‌ش به‌ر له چه‌ند ساڵێك، تاقیگه‌ی (لیگۆ و ڤیرگۆ: LIGO et VIRGO)) كردی.
ئه‌وه‌ی زانایان له باره‌ی كونی ره‌شه‌وه ده‌یزانن، له رێی به‌ده‌ست هێنانی وێنه‌یه‌كه‌وه ئه‌و زانینه هه‌ڵناكشێت و به‌ره‌و ژوور ناچێت، به‌ڵام ئه‌وان سه‌رگه‌رمی دیتنی ئه‌و وێنه‌یه‌ن، كه به راست و دروستی به‌و رووداوانه ئاشنا بن كه له ده‌وروبه‌ری كونه ره‌شدا روو ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش ته‌نیا دیوی بیندراوی كونه ره‌شه، واته ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌بیندرێت، خۆ ره‌نگه به توێژینه‌وه له وێنه‌ی چاوه‌ڕوان كراوی كونه ره‌شیش، سوپرایزی نوێ به‌دی بێت.
پێشتر ئینشتاین پێشبینیی شه‌پۆلی راكێشانی كرد، به‌ڵام ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌و سه‌رده‌م بواری نه‌ده‌دا چاودێریی ئه‌و شه‌پۆله بكرێت، كاره‌كه پێویستی به یه‌ك سه‌ده‌ی ته‌واو هه‌بوو، هه‌روه‌ها پێشكه‌وتنێكی مه‌زنی ته‌كنه‌لۆژیاش، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چاودێریی ئه‌و شه‌پۆله بكه‌ین، خۆ ره‌نگه هێشتا پێویستمان به پێشكه‌وتنی زیاتری ته‌كنه‌لۆژیا بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ره‌ش مادده (تاریكه مادده) بخه‌ینه بن چاودێرییه‌كی راسته‌وخۆوه.
له كاتی پێشبینی كردنی هه‌بوونی (بۆزنه‌كانی هیگر) له ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی رابردووش، هه‌مان شت رووی دا، بۆ چاودێری كردنی ئه‌و بۆزنانه له رێی (ته‌نه خێراكه‌ر: LHC)ه‌وه، پێویستی به نیو سه‌ده هه‌بوو. هه‌رچی ره‌ش مادده (تاریكه مادده)یه، ئه‌وه تیۆریی رێژه‌یی گشتی پێشبینیی نه‌كرد، كه‌سیش مه‌زه‌نده‌ی نه‌كرد، ئه‌مه‌ش به راستی گرفتێكی جه‌وهه‌رییه، چونكه ئه‌م ره‌ش مادده‌ی تاریكه مادده‌یه، پێكهاته‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی گه‌ردوون پێك ده‌هێنێت، وه‌خته بڵێم ئێمه هیچی له باره‌وه نازانین.
پێشتر كار بۆ ئه‌وه ده‌كرا هه‌بوونی بسه‌لمێندرێت، وه‌ك به‌راییه‌ك بۆ په‌ی بردن به خه‌سڵه‌ت و چییه‌تی و پێكهاته‌كه‌ی. ئه‌مڕۆ ده‌كرێ بڵێین به دڵنیاییه‌وه ئه‌م جۆره مادده‌یه (ره‌ش مادده: تاریكه مادده) هه‌یه، به هه‌مان شێوه تاریكه وزه‌ی هاوشانیشی هه‌یه. ئێستاش كاتی ئه‌وه هاتووه بزانین ره‌ش مادده (تاریكه مادده) له چی پێك دێت، شێوه‌كه‌ی چۆنه؟ ئه‌م پرسیارانه‌ش ئاسته‌نگی مه‌زنی به‌رده‌می زانستن، ماوه‌ی نیو سه‌ده‌شه، بووه‌ته یه‌كێك له گه‌وره‌ترین رازه‌كانی فیزیای هاوچه‌رخ.
ئومێد هه‌یه كه به‌ربه‌ست و خێراكه‌ری تازه‌ی ته‌نۆكه، كه زۆر له (LHC) باڵاتر و به تواناتره، بتوانێت ته‌نۆكه‌ی ره‌ش مادده (تاریكه مادده)ی به‌رایی بهێنێته به‌رهه‌م، خۆ ئه‌گه‌ر زانایان له‌وه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، ئه‌وا پێویسته ئه‌وان ددان به‌وه‌دا بنێن كه ئه‌م مادده‌یه نییه، به دوای راڤه‌یه‌كی دیكه‌دا بگه‌ڕێن بۆ ون بوونی قه‌باره هه‌ره گه‌وره‌كه‌ی گه‌ردوونی به‌ردیده، ئنجا ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنن كه زانایان نه‌یانتوانی په‌ی به راستیی راكێشانی گه‌ردوون ببه‌ن.
شۆڕشی راسته‌قینه له بواری فیزیادا ئه‌وه‌یه، په‌ی به گریمانه هۆی خێرا فراوان بوونی گه‌ردوون ببه‌ین، كه پێی ده‌گوترێت ره‌ش وزه یان تاریكه وزه، كاره‌كه‌ش له‌وه تێپه‌ڕ ناكات كه راكێشانی گه‌ردوون توانای راگرتنی فراوان بوونی گه‌ردوونی هه‌بێت.
بۆ تێگه‌یشتن له هۆی فراوان بوونی گه‌ردوون، زانایان تیلسكۆپێكی فره توانایان به ناوی (LSST telescope) دیزاین كرد، هه‌ڵبه‌ت بزوێنه‌ری خێرایی فراوان بوونی گه‌ردوون، پێكهاته‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی گه‌ردوونی به‌ردیده‌یه، كه به شێوه‌ی وزه به‌رجه‌سته ده‌بێت. گه‌له‌ستێره ئه‌گه‌رچییه‌كجار زه‌به‌لاحه و له نێوانی 100 بۆ 200 ملیار ئه‌ستێره‌ی تێدایه، به‌ڵام وه‌ك به‌راییه ته‌نۆكه‌ی پێكهێنه‌ری مادده وایه. به‌راورد به قه‌باره‌ی گه‌ردوون، گه‌له‌ستێره‌یه‌كجار بچووكه، له قه‌باره‌ی به‌راییه ته‌نۆكه‌ی پێكهێنه‌ریمادده‌ی ئاسایی تێپه‌ڕ ناكات. كامیرای ئه‌م تیلسكۆپه پێشكه‌وتووه‌وه‌ك چاوی ماسی وایه، له رووی فراوانیی بواره‌كه‌شه‌وه، 40 هێنده‌ی مانگه.
یه‌كێكله‌رازه په‌نهانه‌كانی گه‌ردوونی به‌ردیده‌مان، دژه مادده‌یه، كه گریمانه وایه ئه‌و دژه مادده‌یه له ساته‌وه‌ختی دروست بوونی گه‌ردوونی به‌ردیده‌وه، هێنده‌ی قه‌باره‌ی مادده‌ی ئاسایی بوو بێت، به‌ڵام گرفتێك دروست بوو كه ئێمه ناتوانین راڤه‌ی بكه‌ین،كه به هۆی ئه‌و گرفته‌وه، رێژه‌ی مادده له دژه مادده پتر بوو، ئه‌و سووكه زیاده‌یه بوو به هۆی په‌یدا بوونی گه‌ردوونی به‌ردیده‌ی ئێمه، چونكه كارلێكی نێوان مادده و دژه مادده، ده‌بێته مایه‌ی ئه‌وه‌ییه‌كتر له‌ناو ببه‌ن (یه‌كتر بسڕنه‌وه).
به‌ر له یه‌ك سه‌ده، (پاول دیارك)ی زانا گریمانه‌كه‌ی خۆی له باره‌ی هه‌بوونی دژه مادده له گه‌ردوون، بڵاو كرده‌وه. ئیدی له‌و كاته‌وه تا ئێستا زانایان هه‌ر په‌یدۆزی ئه‌م دژه مادده‌یه ده‌كه‌ن، له‌وانه فیزیاناسی فه‌ره‌نسی ئیڤ ساكان (Yves Sacquin) له زانكۆی پاریس.
له ساڵی 1929دا له نێو مێشكی فیزیاناسی به‌ریتانی پاول دیارك چاره‌سه‌رێك بۆ هاوكێشه‌یه‌ك دۆزرایه‌وه، ئه‌و هاوكێشه‌یه‌ش به ناوی ئه‌وه‌وه ناوزه‌د كرا، واته به هاوكێشه‌ی پاول دیارك ناسرا. ئه‌و چاره‌سه‌رێكی سه‌یری له باره‌یه‌وه پێشكه‌ش كرد، كه بریتی بوو له لێكدان و پێكه‌وه كۆ كردنه‌وه‌ی میكانیكی نوێباوی كوانتی و رێژه‌یی تایبه‌تی ئینشتاین، بۆ ئه‌م هه‌وڵه‌ی خۆی هاوكێشه‌یه‌كی به ناوبانگی دانا، كه گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت، ره‌فتارییه‌كێك له ئه‌لیكترۆنه‌كان باس بكات، به‌ڵام ئه‌و هاوكێشه‌یه چاره‌سه‌رێكیدیكه‌ی بۆ ده‌ركه‌وت، كه ئه‌لیكترۆنێكی بارگه سالبی هه‌بوو، ئه‌وه‌ش له ناوه‌ندی ئه‌وسای زانست مایه‌ی په‌سند كردن نه‌بوو، وێڕای ئه‌وه، ئه‌و هاوكێشه‌یه جوان و قنج بوو به راده‌یه‌ك كه نه‌ده‌كرا ئه‌و چاره‌سه‌ره هه‌ڵه بێت، ئه‌مه‌ش وای له (دیراك) كرد هه‌بوونی ئه‌لیكترۆنێكی سلبیی دژ به ئه‌لیكترۆنه ئاساییه‌كه پێشنیار بكات، ئه‌و دژه ئه‌لیكترۆنه سلبییه‌ش ناو نرا (پۆزیترۆن: positron).
دوای تێپه‌ڕ بوونی سێ ساڵ، زانای ئه‌مریكایی (ئه‌ندرسۆن) له نێو تیشكه گه‌ردووندا ئه‌و ئه‌لیكترۆنه‌ی به‌دی كرد كه به فه‌ره‌نسی ناوی نرا (پۆزیتۆن: پۆزیترۆن)، ئه‌مه‌ی به یه‌كێك له (به‌راییه ته‌نه‌كانی دژه مادده) دانا، ئه‌و هه‌مان مادده‌یه به‌ڵام به دژه بارگه‌یه‌كی جیاوازه‌وه. له‌گه‌ڵ به یه‌ك گه‌یشتنی هه‌ردووكیان، بارگه نامێنێت و ساغه وزه‌یه‌ك په‌یدا ده‌بێت چه‌شنی فۆتۆن، ئه‌مه‌ش بۆ گۆڕینی مادده به وزه پێویسته، به هه‌مان شێوه‌ش بۆ گۆڕینی وزه به مادده.
ئه‌مه مایه‌ی مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌م دواییانه ویلایه‌ته‌كانییه‌كگرتووی ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی زۆر نهێنی، له دروست كردنی چه‌كی كوشنده‌ی دژه مادده، سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌وه‌شی له ئاسمانی ده‌ره‌وه‌دا تاقی كرده‌وه.
هه‌ندێك پێیان وا بوو كه ته‌نۆكه‌ی دژه مادده، دژه ته‌نۆكه نییه، به‌ڵكوو ته‌واوكه‌رییه‌كن. زانایانش وایان دانا كه جمكه گه‌ردوون هه‌ن، كه له دژه مادده پێك هاتوون، وه‌ك ئه‌ستێره و گه‌له‌ستێره، وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ پرسیاری ون بوونی دژه مادده له به‌راییه گه‌ردوونی مادده‌ی سه‌ره‌تایی.
ژێده‌ر:
ئه‌م بابه‌ته له 7/4/2019 به زمانی عه‌ره‌بی له ماڵپه‌ڕی (ئیلاف)، بڵاو بووه‌ته‌وه.