كێ ئه‌و سه‌ری گه‌ردوون ده‌بینێت؟ تاریكه مادده، به سه‌ر تێكڕای گه‌له‌ستێره‌كاندا زاڵه
July 22, 2019
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :د. جەواد بشارە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(3)مادده‌ی ئاسایی و دژ مادده، مادده‌ی ره‌ش یان تاریك، وزه‌ی ئاسایی و ره‌ش وزه یان تاریكه وزه، بێ له‌مانه، ئاخۆ له دیوی شاراوه‌ی گه‌ردووندا، چی دیكه هه‌یه؟
له وێژه‌ی دێریندا، به تایبه‌تی له فه‌لسه‌فه‌ی دێرین هه‌ر له سه‌رده‌می گریكه‌وه، تا ده‌گاته ئایینه‌كانی ئیبراهیمی، پرسی بنه‌چه‌ی گه‌ردوون جێی بایه‌خ و پێگه‌یه‌كی مه‌زن و ناوه‌ندی بووه. ئه‌رستۆ گوتی: جیهان كاتی سه‌ره‌تای نییه. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه جیهان (گه‌ردوون) بۆی نییه له "نێو زه‌مه‌ن"دا ده‌ست پێ بكات، چونكه زه‌مه‌ن كه پێوانه و ژماردنی جووڵه‌ی ته‌ن یان گۆیه‌كه، ناكرێ به‌ر له په‌یدا بوونی گه‌ردوون هه‌بوو بێت. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه زه‌مه‌نێك هه‌یه پێش زه‌مه‌نی گه‌ردوون، واته زه‌مه‌نی به‌ر له دروست كردنی گه‌ردوون، له حاڵه‌تی دروست بوونی گه‌ردووندا، واته ئه‌و زه‌مه‌نه سه‌ره‌تای گه‌ردوونه.
(فیلۆن)ی فه‌یله‌سووف ئه‌م تیۆرییه‌ی پێ په‌سند بوو، كه‌چی فارابی و كۆمه‌ڵێك له كهلامناسان (كهلامناس ئه‌و كه‌سه‌یه كه له شارستانیه‌تی ئیسلامدا شاره‌زای زانستی كه‌لامه، كه له كرۆكی فه‌لسه‌فه‌وه نزیكه) به‌رهه‌ڵستیی ئه‌م تیۆرییه‌یان كرد.
سۆفی پێیان وایه دوو جیهان هه‌یه، جیهان به‌رچاو (زاهیر) و جیهانی پشچاو "پشت چاو" (باتین)، جیهانێكی ماددی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و به چاویش ده‌یبینین، جیهانێكی شاراوه و نه‌بیندراوی رۆح، به هه‌ردووكیانه‌وه بوون به‌رجه‌سته ده‌كه‌ن.
واقیعی به‌رچاو، مادده ده‌گرێته‌وه كه ئێمه ده‌یناسین و پێی ئاشناین و له به‌ر ده‌ست و هه‌ستمانه، واقیعی شاراوه‌ش بریتییه له مادده‌ی تاریك (تاریكه مادده یان ره‌ش مادده). هه‌ڵبه‌ت ئێمه هێشتا په‌ی به راستی و خه‌سڵه‌ت و چۆنیه‌تی مادده‌ی ره‌ش (تاریك) نابه‌ین، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت په‌ی به‌وه‌ش نابه‌ین كه ئاخۆ به كرده‌نی و به یه‌قین (ئه‌و ره‌ش مادده‌ی تاریكه‌ی مادده‌یه) هه‌یه یان نا.
ستیفن هوكینگ، زانای به‌ریتانیی پسپۆر له كونی ره‌ش، كه به‌ر له ساڵێك كۆچی دوایی كرد، باسی مادده‌ی ره‌ش (تاریك)ی كرد، به‌ڵكوو بۆ خۆی ئه‌و بابه‌ته‌ی خسته نێو جغزی توێژینه‌وه‌كانی، ئه‌مه‌ش بوارێكی فراوانی توێژینه‌وه‌یه، بواری پێ دا كۆمه‌ڵێك تیۆری له‌م باره‌یه‌وه دابڕێژێت.
یه‌كێك له‌و گریمانانه‌ی ستیفن هوكینگ پێشكه‌شی كردن ئه‌وه‌یه، كه ره‌نگه مادده‌ی ره‌ش (تاریك) له ژماره‌یه‌كی زه‌به‌لاح له وردیله كونۆچكهی ره‌ش پێك بێت. هه‌رچه‌نده زانایان ده‌ڵێن بچووكترین كونی ره‌ش هه‌ر ده‌بێ له قه‌باره‌یه‌كی گه‌وره پێك هات بێت. پاڵپشت به چاودێری كردن و سه‌رنج دانه هێزی راكێشان (Gravitational forces) له گه‌ردوونی به‌ردیده، به‌وه گه‌یشتین كه 95%ی قه‌باره‌ی گه‌ردوون له هێزی شاراوه‌ی نه‌بیندراوی نامۆ پێك دێت، ئه‌مه‌ش هێزێكه تا ئێستا كه‌س نه‌یتوانیوه به شێوه‌یه‌كی راسته‌خۆ دركی پێ بكات و چاودێریی بكات.
ستیفن هوكینگ له لاپه‌ڕه‌یه‌كی ناوداری توێژینه‌وه‌دا كه له حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا بڵاو كراوه‌یه، له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ، ره‌ش مادده (تاریكه مادده) بریتییه له كۆمه‌ڵێكی زه‌به‌لاح له به‌راییه كونی ره‌ش، كه له چركه‌ساته‌كانی به‌راییه مێژووی گه‌ردوون، له پاش ته‌قینه‌وه‌ی مه‌زن (بگ بانگ) دروست بووه، واته له یه‌كه‌مین كاژێره‌كانی گه‌ردوونی به‌ردیده دروست بووه، كاتێك ناوچه‌ی مادده‌یه‌ك دروست بووه، كه له ناوچه‌یه‌كی دیكه چڕتر بووه، تا راده‌یه‌ی داڕووخانی كێش و راكێشانی (effondrement gravitationnel) به تیره (0,1) میللیمه‌تر دروست كرد، ئه‌مه‌ش وای كرد كه كونه ره‌شی بچووك به ئه‌ندازه‌ی 8 تا 10 كیلۆگرام دروست ببن، ئه‌م كونه ره‌شانه له ئاكامی داڕووخانی ئه‌ستێره‌ی زه‌به‌لاح به نێو خۆیاندا دروست بوون، سه‌ره‌نجام كونه ره‌شی مه‌زنیان لێ دروست بوو.
هه‌ڵبه‌ت، ته‌نانه‌ت بچووكترین كونی ره‌ش هه‌ر ده‌بێ قه‌باره‌یه‌كی هه‌بێت كه له 67 كۆبنتیلیۆن ته‌ن زیاتر بێت. ره‌نگه كۆمه‌ڵه یان خه‌رمانێك كونه ره‌شی بچووكی له‌م جۆره هه‌بن، كه راڤه كردنی ئه‌و قه‌باره نه‌بیندراو و شاراوه‌یه‌ی گه‌ردوون بشارێتهوهن كه ئێمه ناومان ناوه ره‌ش مادده یان تاریكه مادده.
زانایان بایه‌خیان به ئه‌ستێره‌كانی گه‌له‌ستێره‌ی نزیك له گهلهستێرهكهی خۆمان (گه‌له‌ستێره‌ی كاكێشان) دا، له رێی ده‌ست نیشان كردنی جریوه‌ی ئه‌ستێره‌كانی ئه‌و گه‌له‌ستێره‌یه، كه له ئاكامی هه‌بوونی كونه ره‌شی یه‌كجار ورد به ئه‌ندازه‌ی بچووكتر له ده میللیمه‌تر، كه رێ له تێپه‌ڕ بوونی تیشكی ئه‌و ئه‌ستێرانه ده‌گرن.
ئه‌گه‌ر كونه ره‌شێكی ره‌سه‌ن كه له یه‌كه‌مین كاژێره‌كانی دروست بوونی گه‌ردوونی بهردیدهمانهوه په‌یدا بوو بێت، بجوولێت و بكه‌وێته نێوانی ئێمه و یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كان، ئیدی ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاكامه‌ی كه ئه‌و ئه‌ستێره‌یه جار ناجارێ جریوه ده‌كات، هه‌ڵبه‌ت به گوێره‌ی هێزی راكێشانی ئه‌و كونه ره‌شه‌وه، كه وا ده‌كات رێڕه‌وه‌ی تیشكی ئه‌ستێره‌كه بگۆڕێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره كونه ره‌شه یه‌كجار وردانه به كرده‌نی هه‌بن، ئه‌وا ده‌كرێ ئه‌و تیشكه و ته‌نانه‌ی گه‌ردوونیش ببیندرێن و چاودێری بكرێن، كه كاتێك به نێو ئه‌و جۆره كونانهدا تێپه‌ڕ ده‌بن، لاریان ده‌كه‌نه‌وه یان ده‌یانشێوێنن. زانایانی ژاپۆن و هیندستان به ههمهجۆر تیلسكۆبی سه‌ر زه‌وی، چاودێریی گه‌له‌ستێره‌ی دراوسێی ئێمه‌یان كرد، كه ناوی (ئه‌ندرۆمیدا: ژنی به زنجیره)یه و 190 وێنه‌ی ئه‌ویان له ماوه‌ی حه‌وت كاژێردا گرت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه كه كونه ره‌شی به‌رایی یان كونه ره‌شی ره‌سه‌ن به‌رایی، ناكرێ به رێژه‌ی 0,1% زیاتر به‌رپرس بێت له بنه‌چه‌ی ره‌ش مادده یان تاریكه مادده.
سه‌ره‌نجام، ئێمه ناتوانین له رێی ئه‌و كونه ره‌شه فره بچووكانه‌وه، كه (ستیفن هۆكینگ) قسه‌ی له باره‌وه كردوون، ره‌ش مادده یان تاریكه مادده شرۆڤه بكه‌ین. وێڕای هه‌موو ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ی گه‌ردوونناسان به‌دییان هێناوه، هه‌موو ئه‌وه‌ی ئێمه ئێستا له باره‌ی گه‌ردوونه‌وه ده‌یزانین، ته‌نیا بریتییه 4%ی پێكهاته‌كه‌ی، ئیدی هێشتا 96%ی تاریكه مادده و تاریكه وزه، به لای ئێمه‌وه په‌نهانه، هه‌رچه‌نده گه‌لێك گریمانه‌ش بۆ راڤه كردنیان هه‌یه.
به زمانێكی روونتر بڵێین، ره‌ش مادده یان تاریكه مادده، به دروستی "تاریك" نییه، به‌ڵكوو ئه‌و شته‌یه كه زانایان نازانن چییه و چۆنه و خه‌سڵه‌ته‌كه‌ی چییه و له چی پێك دێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و شته نه‌زاندراوه به سه‌ر نزیكه‌ی تێكڕای گه‌له‌ستێره‌كاندا زاڵه، به هیچ شێوه‌یه‌ك و له هیچ ئاستێكدا ناكرێ ئه‌و تیشكه‌ی له‌وه‌وه ده‌ر ده‌چێت، چاودێری بكرێت، ئه‌و (ره‌ش مادده، تاریكه مادده)یه به ره‌هایی نابیندرێت، به‌ڵكوو زانایان ته‌نیا تێبینیی كێشان و راكێشانهكهی به سه‌ر چوارچێوه‌ی گهلهستێرهكانهوه ده‌كه‌ن، هه‌ر ئه‌مه‌ش مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌زانن ئه‌و ره‌ش مادده (تاریكه مادده)یه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ، ده‌كرێ بڵێین به دڵنیاییه‌وه ئه‌م جۆره مادده‌یه كه پێی ده‌گوترێت ره‌ش مادده (تاریكه مادده)، له رێی هاوكێشه‌ی بیركاری و لێكدانه‌وه‌ی زانستییه‌وه بزانین كه هه‌یه، سه‌رباری ئاكامی چاودێری كردن و به‌دواداچوونیش كه بووه مایه‌ی ئه‌وه‌ی له 10/4/2019شدا كونه ره‌شێك ببیندرێت و وێنه‌شی گیرا.
هاوكێشه‌كانی بیركاری بڕێكی یه‌كجار زۆر زانیاری‌یان تێدایه، كه له زانیاریی نێو وێنه كه‌متر نین. ئه‌وه‌ی به لای زانایانه‌وه گرنگه، په‌ی بردنه به بنیات و په‌یكه‌ری شوێنكات له ده‌وروبه‌ر و نزیكی كونه ره‌شێك، پتر له‌وه‌ی وێنه‌ی ئه‌و بگرن و وێنه‌ی ئه‌ویان له لا بێت، هه‌رچه‌نده وێنه‌ی كونه ره‌شیش به‌ڵگه‌یه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه ئیدی كونی ره‌ش هه‌یه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له زانایان له هه‌بوونی به گومان بوون.