پارچۆكه‌ی میتۆلۆژی
February 14, 2019
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :عه‌بدولسه‌لام بن عه‌بدل عالی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
له ساڵی 1945 له شاری (سلا) له مه‌راكش له‌دایك بووه، هه‌تا ئێستاش هه‌ر له‌وێدا ده‌ژی. ئه‌م پیاوه هه‌م خاكی و هه‌م شكۆمه‌نده، خۆی له بیرۆكه‌ی به‌شداری كردن له دیالۆگ ده‌دزێته‌وه.ماڵپه‌ڕی (حیكمه: ئه‌لحیكمه)ی عه‌ره‌بی له 25/11/2017دا، دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ فه‌یله‌سووف و بیرمه‌ندی مه‌غریب (عه‌بدولسه‌لام بنعه‌بدل عالی) به ناونیشانی (دیالۆگێك له‌گه‌ڵ عه‌بدولسه‌لام بنعه‌بدل عالی، پارچۆكه‌ی میتۆلۆژی) بڵاو كرده‌وه، كه (فاتیمه ئه‌یت و ئیدریس كسیكس) به زمانی فه‌ره‌نسی كردوویانه، (سه‌عید بوخلیت)یش بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه كردوویه به عه‌ره‌بی. كاریگه‌ریی (بنعه‌بدل عالی)ی بیرمه‌ند و فه‌یله‌سووف وای كرد، ده‌قی ئه‌و دیمانه‌یه بكه‌ینه كوردی.
به‌راییه‌ك
(عه‌بدولسه‌لام بنعه‌بدل عالی) ده‌ه‌توانێ به په‌ند بدوێ و په‌ندیش بنووسێ، ئه‌مه مه‌شقێكی تایبه‌تی ئه‌وه. ئه‌و له ساڵی 1945 له شاری (سلا) له مه‌راكش له‌دایك بووه، هه‌تا ئێستاش هه‌ر له‌وێدا ده‌ژی. ئه‌م پیاوه هه‌م خاكی و هه‌م شكۆمه‌نده، خۆی له بیرۆكه‌ی به‌شداری كردن له دیالۆگ ده‌دزێته‌وه. ئه‌و به زه‌حمه‌تی و هه‌وڵێكی زۆر، ئه‌وجا رازی بوو ئه‌م دیمانه‌یه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین، كه رازیش بوو، پێی گوتین "من وه‌ك قوتابییه‌ك وام كه له پشووی هاوین گه‌ڕابێته‌وه، هه‌ستی ئه‌وه‌شی له لا دروست بووه كه هه‌موو شتێكی له بیر چووه‌ته‌وه."
له یه‌كه‌مین چركه‌ی خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانی ئه‌و بیرمه‌نده، ئه‌وه‌ت له لا دروست ده‌بێت، كه ئه‌و گه‌وهه‌ر ئه‌فشان ده‌كات، نووسینی چڕه، تا راده‌یه‌ك به چه‌شنی (رۆلان بارت)ـه. ئه‌و له گرفته‌یلێكی فره نوێوه، بۆ نموونه ئه‌پستمۆلۆژیا، وه‌رگێڕان، بیری ئه‌وی دیكه‌وه، به‌ره‌و بابه‌ته‌یلی دیكه، كه بێ به‌ها دێنه پێش چاو، له شه‌ققه‌ی باڵ ده‌دات، وه‌ك ئه‌وه‌ی باسی یارییه‌كی تۆپی پێ، یان هه‌واڵێكی دادگا یان سۆشیال میدیا بكات.
به راستی (عه‌بدولسه‌لام بنعه‌بدل عالی) سه‌ر به‌و گرووپه كه‌مه‌ی فه‌یله‌سووفانی دابڕاوه، كه خۆیان له بازنه‌ی ئایدیۆلۆژیا ده‌رباز كردووه، زۆر به وردییه‌وه روویان كردووه‌ته توخمه‌كانی زاده‌ی وێژه و شتانی نێو ژیانی رۆژانه‌وه، پاشان ئاوڕ له شیته‌ڵ كردنی كۆمه‌ڵگا ده‌داته‌وه. ئه‌و نووسه‌رێكی خاوه‌ن جووت كولتووره (عه‌ره‌بی و فه‌ره‌نسی). ئه‌و هه‌رده‌م له پێگه‌ی خوێنه‌ر و وه‌رگێڕ و فه‌یله‌سووفدایه. ئه‌و شه‌نگ و شۆخییه‌ی ئه‌ویش له دووانه پێكهاته‌یه‌كی بیركاریناس و مێژوونووسه‌وه، سه‌رچاوه‌یان گرتووه.
لێره به دواوه ده‌چینه سه‌ر ده‌قی دیمانه‌كه، به پرسیار و وڵامه‌كانییه‌وه:
*له ته‌ك فه‌لسه‌فه‌دا ئێوه به شكۆی زانینه‌وه ده‌ژین، به چه‌شنێك كه پارێزبه‌ندیتان هه‌مبه‌ر به‌و بیرۆكانه‌ی ده‌وروبه‌ر پێ ده‌دات و ته‌رزه ژیانێكیش به‌رجه‌سته ده‌كات، ئایا ئامانجتان ئه‌وه‌یه دووباره حیكمه‌ت بئافرێننه‌وه؟
-(جیل دۆلۆز) جۆرێك له مێژووی هزر و "ناهزر"ی ئاماده كرد، كه له سێ قۆناغی بنه‌ڕه‌تیدا چڕی كردنه‌وه. سه‌ره‌تا زانین (مه‌عریفه) و فه‌لسه‌فه روویان له بواری ئه‌پستمۆلۆژی كرد، به ئامانجی خۆ دوور خستنه‌وه له هه‌ڵه، كه دوژمنی هه‌ره گه‌وره‌یه. هه‌روه‌ها ئایا بیر (هزر) له پێناو به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هه‌ڵه، پێویستی به‌وه بوو میتۆدی هه‌بێت؟ ئه‌م راستییه دروست له سه‌ده‌ی نۆزده‌مه‌وه، نائاگا هاته گۆڕێ، ئیدی روون بووه‌وه كه هه‌موو شتێك ناچێته بن باری چاودێرییه‌وه، سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌نده به‌س نییه كه خاوه‌ن میتۆد بیت، چونكه ئه‌م جاره‌یان دوژمنه‌كه (هه‌ڵه) نییه، به‌ڵكوو (وه‌هم) بووه‌ته دوژمن. به‌م جۆره هزر رووی له‌وه كرد، كه پێی ده‌ڵێن به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی وه‌هم و ره‌خنه گرتن له ئایدیۆلۆژیا. چركه‌ساتی سێیه‌میش ده‌كرێت ناوی بنێین (نیچه)، ئه‌م فه‌یله‌سووفه یاخییه‌ی ئه‌ڵمان كه داوای كرد دژ به گێلی بیر بكه‌ینه‌وه و "گێلی قه‌ڵاچۆ بكه‌ین." هه‌ست ده‌كه‌م كه‌مێك له‌و توخمه‌ی دواییانه‌وه نزیكم، ئه‌گه‌ر ده‌شته‌وێ ئه‌وه‌ی كردوومه بۆتی پوخته بكه‌م، ئه‌وا من له هه‌وڵی ئه‌وه‌دام پێناسه‌ی ماهیه‌تی "جڤاكی ته‌ماشا" بكه‌م (هه‌ڵبه‌ت په‌یوه‌ند به "جی دیبور: 1933- 1994" دانه‌ری كتێبی "جڤاكی ته‌ماشا"، پاریس، 1967). ره‌نگه ئه‌مه بابه‌تی سه‌ره‌كیی من بێت. پێم وایه ناكرێ پێناسه‌یه‌ك به‌مه بدرێت، ته‌نیا له رێی به‌راوردێكه‌وه نه‌بێت، كه هه‌وڵی كۆنترۆڵ كردنی هه‌موو شێوه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی ناواتا له نێو كۆمه‌ڵگاكه‌ی ئێمه‌دا ده‌دات. نابێ له رێی ئه‌وه‌وه وا حاڵی بین، كه فه‌لسه‌فه ده‌بێته دووباره دۆزینه‌وه‌ی دانایی دێرین، ته‌نیا مه‌گه‌ر مه‌به‌ست له دانایی ئه‌و ململانێ نه‌بڕاوه‌یه بێت، كه دژ به گێلایه‌تی به‌رپایه.
*ئێوه فه‌لسه‌فه به ئایدیۆلۆژیا به‌راورد ده‌كه‌ن، وێڕای دووپات كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایدیۆلۆژیا یه‌كگرتوویی دروست ده‌كات، به‌ڵام فه‌لسه‌فه په‌رت و بڵاوی ده‌نێته‌وه، ناته‌بایی ده‌هێنێته ئاراوه. ئایا ئه‌مه شێوازی ئێوه‌یه بۆ پێناسه كردنی فه‌لسه‌فه؟
-هه‌میشه فه‌لسه‌فه به پێی سه‌رده‌م به كۆتاییه‌كه‌ی (واته براكسیس یان ئایدیۆلۆژیا)وه ناسراوه. له ئان و ساتێك‌دا، كاری فه‌لسه‌فه به زه‌رووره‌ت ره‌خنه گرتن بووه، ئێمه باسی شیته‌ڵكاری ناكه‌ین. زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی فه‌لسه‌فه‌ی سه‌راپای سه‌ده‌ی نۆزده‌م، به ناوی ره‌خنه‌وه ده‌رچوون (ره‌خنه‌ی كانت، ره‌خنه‌ی ماركس.. هتد)، به كورتی په‌یڤی (ره‌خنه) له بواری فه‌لسه‌فه‌دا باڵاده‌ست بوو. ئه‌گه‌ر له زمانی ئه‌مڕۆی فه‌لسه‌فه‌ش بڕوانین، ئه‌وا په‌یڤی زاڵی بواره‌كه (شیته‌ڵكاری)یه. من بۆیه به‌م چه‌مكه‌وه په‌یوه‌ست بووم، چونكه سه‌رنجم دا هاوكارانم، مه‌به‌ستم ئه‌و مامۆستایانه‌یه كه بایه‌خ به كه‌له‌پوور ده‌ده‌ن، به هه‌مان شێوه بایه‌خ به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌ش ده‌ده‌ن، ئه‌وان له ئاست بنیاتی ئایدیۆلۆژیدا وه‌ستان و چه‌قین، پاشان هه‌وڵیان دا پێكهاته‌یه‌كی دی دابمه‌رزێنن، تا (ئه‌و پێكهاته‌یه) كه‌له‌پوور پێناسه بكاته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كی دی له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌دا دابمه‌زرێنن. سه‌باره‌ت به من، هه‌موو ئه‌م شته ده‌چێته نێو میكانیزمێكی ئایدیۆلۆژی و بنیاتنانه‌وه. جا به‌م جۆره بێت، ئه‌وا (نیچه) دروست بۆی چووه، گه‌وره‌ترین دوژمنی فه‌لسه‌فه بریتییه له هه‌وڵ دان بۆ دروست كردنی یه‌كه (یه‌كایه‌تی). جا ئه‌گه‌ر ئایدیۆلۆژیا بریتی بێت له دروست كردنی یه‌كه ("لۆی ئه‌لتۆسیر" پێی وایه ئه‌مه چیمه‌نتۆی كۆمه‌ڵه و یه‌ك ره‌نگی دروست ده‌كات و ناته‌باییه‌كان ده‌شارێته‌وه)، ئیدی كاری فه‌لسه‌فه له‌وه‌دا چڕ ده‌بێته‌وه، بۆشایی (كه‌لێن)ی نێو ئه‌و یه‌كبوونه وه‌همییه زه‌ق بكاته‌وه، كه‌چی ئایدیۆلۆژیا ده‌چێته خانه‌ی كۆتا (كۆتایی هاتن)ـه‌وه، ناكۆتا (ناكۆتایی هاتن)ی هزریش سیمایه‌كی سه‌ره‌كیی هزری هاوچه‌رخه. له‌م رووه‌وه (مارتن هایدگه‌ر) ده‌ڵێ: رێی كاری هزر رێچكه نه‌ناسه. سه‌باره‌ت به هزری هاوچه‌رخ، ئه‌مه كرانه‌وه‌یه‌كی جه‌وهه‌رییه.
*به لای ئێوه‌وه، دیالۆگ له فه‌لسه‌فه‌دا، واته گه‌یشتن به ئاكامێك له باره‌ی پرسیاره‌كانه‌وه، نه‌ك كۆك بوون و یه‌ك ده‌نگی له باره‌ی وڵامه‌وه، به بۆچوونی ئێوه، دیالۆگ له كرده‌ی فه‌لسه‌فه‌دا، له چ روویه‌كه‌وه یه‌كلاییكه‌ره؟
-من به واتایه‌كی زۆر تایبه‌ت چه‌مكی دیالۆگ به‌كار ده‌هێنم، ئه‌وه‌ی به لای منه‌وه گرنگه، دیالۆگ كردنه له‌گه‌ڵ خود، چونكه وا باوه، ئێمه خۆمان له بیر ده‌كه‌ین و روو له دیالۆگ له‌گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه ده‌كه‌ین. ئیدی سه‌باره‌ت به من، هه‌ر دیالۆگێك بریتییه له جیا بوونه‌وه له خۆم، له خۆم دابڕان. پاشان، شیته‌ڵ كاردانه‌وه‌یه، خۆ به كرده‌نیش ده‌ست له خۆ شیته‌ڵكاری هه‌ڵ ناگرین. ئه‌ویش بریتییه له نانه‌وه‌ی له‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ خود، كه به بنه‌ماش داده‌ندرێت. كه‌واته به دڵنیاییه‌وه دیالۆگه له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌شدا، به‌ڵام به تایبه‌تی دیالۆگه له‌گه‌ڵ خوددا.
*له چ روویه‌كه‌وه ئه‌م دیالۆگه‌ی له‌گه‌ڵ خود، سه‌باره‌ت به كرده‌ی فه‌لسه‌فه دیاری كرا‌و ده‌بێت؟
-له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فه‌لسه‌فه دوژمنێكی گه‌وره‌ی (به‌دیهی)یه. كاتێك (دیكارت) ویستی به‌دیهی پێناسه بكات، رووی له چه‌مكی یه‌كبوون (یه‌كتایی) كرد، كه ناوی نا (ساده‌یی). ئه‌و دۆخه‌یه كه هه‌ر رێڕه‌وێك به ئاراسته‌ی له یه‌كدی جیا كردنه‌وه‌ی بیر كردنه‌وه له هزر كار بكات، ئه‌م پووچه‌ڵی ده‌كاته‌وه. له به‌رانبه‌ردا، فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخ به زه‌رووره‌ت نادیكارته، به‌دیهییه‌كه‌شی وه‌ك به‌رهه‌م و ئاكام وایه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه به گوته‌ی (گاستۆن باشلا‌ر)َ. كه‌واته ئه‌و پێویستی به رێڕه‌و، هه‌روه‌ها وه‌رچه‌رخان و دابڕان هه‌یه. ئیدی كاری هزر ده‌بێته كار بۆ له یه‌كدی دوور خستنه‌وه، جیا بوونه‌وه و دابڕان، هه‌ڵبه‌ت به پێی واتای ناكۆتایی (نادوماهی)، كه به‌ر له ئێستا باسم كرد.