ئه‌زموونی كۆریای باشوور(3)
November 23, 2017
فیکر و فەلسەفە
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
كۆریای باشوور، وه‌ك گوتمان و دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه، له نیوه‌ی دووه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌شه‌یه‌كی خێرای ئابووریی به خۆوه بینی، ئه‌مه‌ش وای كرد كه به شێوه‌یه‌كی سه‌راپاگیر و هه‌مه‌لایه‌ن گه‌شه به خۆوه ببینێ. كۆریای باشوور دوای ساڵانێكی سه‌خت له ژێرده‌ستیی كۆلۆنیالیستی ژاپۆن، پاشان شه‌ڕێكی وێرانكه‌ر له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور، توانیی هه‌ردوو كه‌رتی ئابووری و پیشه‌سازیی خۆی بگه‌یه‌نێته ترۆپك. له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی سه‌ده‌ی (21)دا، كۆریای باشووری بوو به هێزێكی ئابووری، بازرگانی، پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیی وا، كه به یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین داستانه‌كانی گه‌شه كردن له سه‌رده‌می نوێ داده‌ندرێت.ئه‌زموونی گه‌شه‌ی كۆریای باشوور پشتی به چوار فاكته‌ر به‌ستووه:
یه‌ك: فاكته‌ری مرۆیی
كار ده‌ست (ده‌ستی كار) له‌و وڵاته‌دا رۆڵێكی كارای هه‌بوو له سه‌رخستنی ئه‌زموونی گه‌شه كردنی كۆریا. نه‌بوونی ده‌رامه‌تی سروشت، رووبه‌ری بچووكی وڵاته‌كه و كه‌میی سه‌رمایه، نه‌بوون به رێگر له‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كۆریا، وه‌ك دهرامهتێك بۆ گه‌شه كردن، گره‌و له سه‌ر سه‌رمایه‌ی مرۆیی بكات.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به چڕی وه‌به‌رهێنانی له بواری فێر كردن و فێرگه‌ی پێگه‌یاندنی پیشه‌ییدا كرد. ئامانجیش په‌ره پێدانی توانای به‌رهه‌م هێنانی كرێكاران و باش كردنی كارامه‌یی و توانای پیشه‌ییان بوو. وڵاته‌كه‌ش چاوی له هاوشان رۆیشتن بوو، له‌گه‌ڵ په‌ره سه‌ندن و گه‌شه كردنی ته‌كنه‌لۆژیادا. تا ده‌هات ده‌وڵه‌ت بودجه‌ی فێر كردنی به‌رز ده‌كرده‌وه. له ساڵی 1951دا خه‌رجیی فێر كردن 2,5% بوو، ئه‌م رێژه‌یه له ساڵانی هه‌شتای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا گه‌یشته پتر 23%. هاوكات ده‌وڵه‌ت بایه‌خی به مه‌شق و پێگه‌یاندنی پیشه‌یی دا، جه‌ختی زیاتریش كرایه سه‌ر بواری ته‌كنیك و زانست. له ساڵی 1980دا رێژه‌ی ئه‌و قوتابیانه‌ی له به‌شه‌كانی ته‌كنیك و زانست‌دا درێژه‌یان به خوێندن ده‌دا بریتی بوو 70%ی تێكڕای خوێندكارانی وڵاته‌كه. له هه‌مان كاتدا ده‌وڵه‌ت ژماره‌یه‌كی زۆر له خوێندكار و فه‌رمانبه‌رانی بۆ مه‌شق و خوێندن ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كرد.
سه‌رباری ئاستی فێر بوون و پیشه‌یی، هه‌لومه‌رجی كاریش زۆر سه‌خت بوو. بارك (بارك چۆنگ هی "1917- 1979" سه‌رۆكی كۆریای باشوور له ساڵانی 1962 تا 1979 له پاش كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی بوو به سه‌رۆكی وڵات. پێشكه‌وتنی كۆریای باشوور له رووی هه‌مه‌لایه‌نی ئابوورییه‌وه، به تایبه‌تی له رووی پیشه‌سازی و گه‌شه‌ی خێرای ئابوورییه‌وه بۆ ئه‌م سه‌رۆكه‌ی وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌و بڕیاری دا سیاسه‌تی هه‌نارده كردنی به‌رهه‌می پیشه‌سازی په‌یڕه‌و بكرێت. هه‌ندێك "بارك چۆنگ هی" به رابه‌ری مه‌زنی بنیات نانی كۆریای باشوور و دووباره هه‌ڵسانه‌وه‌ی وڵاته‌كه له پاش جه‌نگی كاولكاری داده‌نێن، هه‌ندێكیش به دیكتاتۆرێكی ملهوڕی ده‌زانن كه ئازادیی كۆت و به‌ند كردووه)، به‌ڵێ بارك فه‌رمانێكی ده‌ركرد تێیدا رێیبه هه‌بوونی هیچ سه‌ندیكایه‌كی كرێكاران نه‌دا، به هه‌مان شێوه رێی نه‌دا رێكخراو هه‌بن به ناوی گرووپێكه‌وه قسه بكه‌ن. چینی كرێكارانیش له كۆریای باشووردا هه‌فتانه 13 كاژێر زیاتر له كرێكارانی ژاپۆن كاریان ده‌كرد.
دوو: مه‌زنه كۆمپانیا
كه‌رتی تایبه‌ت له كۆریای باشووردا له شێوه‌ی كۆمپانیای زه‌به‌لاح رێك خرا بوو، كۆمپانیاكان هه‌موو چالاكییه‌كی ئابووری و بازرگانییان ده‌كرد، ده‌ستیان به سه‌ر به‌شێكی زۆر له كۆی به‌رهه‌می وڵاته‌كه‌دا گرت بوو، هه‌ڵبه‌ت به‌شێكی گه‌وره‌ش له هه‌نارده‌ی وڵاته‌كه.
ئه‌م كۆمپانیا تایبه‌تانه بۆ ده‌وڵه‌ت، بوون به شاباڵی جێبه‌جێ كردن، چونكه ده‌وڵه‌ت پلانی گه‌شه كردن و بوار و بابه‌تی ستراتیژیی دیاری ده‌كرد، كۆمپانیاكانیش پلان و پرۆژه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرد.
كۆمپانیای زه‌به‌لاحی كه‌رتی تایبه‌ت كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتگیری‌یان لێ ده‌كرا، له ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی رابردوودا له كۆمپانیای فره كرێكاره‌وه بوون به كۆمپانیای پیشه‌سازیی قورس، پاشان له‌گه‌ڵ داهاتنی هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا، روویان له پیشه‌سازیی ئه‌لیكترۆن و پێشكه‌وتوو كرد، كه پێویستیان به سه‌رمایه و داراییه‌كی چڕ هه‌یه.
سێیه‌م: بیرۆكراسان
شێره به‌شی سه‌ركه‌وتنی ئه‌زموونی گه‌شه كردنی كۆریای باشوور بۆ رۆَڵی كارمه‌ندانی حكوومه‌ت له (ئه‌نجوومه‌نی پلان دانانی ئابووری) و (نووسینگه‌ی پلان و هه‌ماهه‌نگی) و هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و بازرگانی، ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مانه (یه‌كه‌ی پلان و كاراسانی)یان له هه‌موو وه‌زاره‌تێكدا دانا.
ئه‌م ده‌سته‌بژێره‌ی بواری كارگێڕی بریتی بوون له كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا له زانكۆكانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه، ئه‌و زانكۆیانه‌ش له سه‌ر ئاستی جیهاندا زانكۆی هه‌ره ناودار و پێشه‌نگ بوون. ئه‌و ده‌سته‌بژێره‌ی كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌ت خاوه‌ن دیدێكی روون و ره‌وانی ئابووری بوون. مكوڕ بوون له سه‌ر پلان دانان و دیاری كردنی ئامانج و رێڕه‌وی كار و پیاده كردنی ستراتیژ، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی گرفته‌كانی گه‌شه و فێر كردن و نه‌هێشتنی هه‌ژاری. هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ئابوورییه‌كی نوێ و ژێرخانێكی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیا، ئنجا نۆژه‌ن كردنه‌وه و باش كردنی ژێرخانی وڵات و ئاماده كردنی پیشه‌سازیی كۆریای باشوور بۆ ئه‌وه‌ی بچێته نێو بازاڕی جیهانه‌وه، سه‌ره‌نجام وڵاته‌كه‌ش بكرێته هێزێكی ئابووری و بازرگانی له سه‌ر ئاستی جیهاندا.
چواره‌م: فاكته‌ری ده‌ره‌كی
ویلایه‌ته‌كانییه‌كگرتووی ئه‌مریكا له ئه‌زموونی گه‌شه كردنی كۆریای باشووردا به‌شدار بوو، چه‌تری ئاسایش و پاراستی ئه‌و وڵاته‌ی گرته ئه‌ستۆ، كۆمه‌كی چاكی داراییشی كرد. ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تیی هێزیهاوپهیانانی له شه‌ڕی كۆریادا كرد، هێزی كۆریای باكووریشیبۆ سه‌رووی هێڵی 38 گه‌ڕانده‌وه. له ساڵی 1953شدا ئه‌مریكا و كۆریای باشوور رێككه‌وتننامه‌ی به‌رگریی هاوبه‌شیان واژۆ كرد.
له كۆریای باشووردا 28 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی هه‌ن، له شه‌ڕه‌كه‌ی كۆریاوه تاكوو ئێستا، هێشتا هێزه‌كانی كۆریای باشوور له ژێر فه‌رمانده‌یی ئه‌مریكادان، ئه‌و فه‌رمانده‌ییه رۆڵێكی سه‌ره‌كی له به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكی چاوه‌ڕوان كراوی كۆریای باكووردا ده‌گێڕێت.
له ساڵی 1947ـه‌وه تا 1976 تێكڕای كۆمه‌كی سه‌ربازی و ئابووریی ئه‌مریكا كه پێشكه‌ش به كۆریای باشووری كرد بێت، گه‌یشته 12,6 ملیار دۆلار. قه‌باره‌ی به‌خشش و قه‌رزی ئابووریی ئه‌مریكاش كه دراوه‌ته كۆریای باشوور گه‌یشته 6 ملیار دۆلار. ئه‌و كۆمه‌كه بارته‌قای تێكڕای ئه‌و كۆمهكهیه كه ئه‌مریكا له هه‌مان ماوه‌دا (1947 تا 1976) پێشكه‌ش به هه‌موو وڵاتانی ئه‌فریقای كردووه.
ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی كردن له كۆریای باشوور له رووی ئابوورییه‌وه، له ساڵانی شه‌ستی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه بازاڕی خۆی به‌ره‌و رووی هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كرده‌وه، له ساڵی 1970دا ئه‌مریكا پێشوازیی له 41,7%ی تێكڕای هه‌نارده‌ی كۆریای باشوور كرد، له ساڵانی هه‌شتاش بازاڕی ئه‌مریكا پێشوازیی له نزیكه‌ی 35%ی تێكڕای هه‌نارده‌ی كۆریای باشوور كرد.
ئاسته‌نگه‌كانی ئایینده
له ئاكامی ده‌یان ساڵ له گه‌شه‌ی به‌رده‌وامی ئابووری، كۆریای باشوور له باری ئابوورییه‌وه بوو به هێزێكی قه‌باره مام ناوه‌ندی جیهانی. ئه‌و وڵاته به‌ر له گه‌شه كردنی ئابووری، به كۆمه‌كی ده‌ره‌كی ده‌ژیا، كه‌چی پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی 1996دا چووه نێو رێكخراوی ئابووری و گه‌شه، گۆڕا به ده‌وڵه‌تێكی كۆمه‌ك به‌خش.
ئه‌م وڵاته پاش ئه‌وه‌ی خێرا به سه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ی ساڵی 1997ی ئاسیا و قه‌یرانه‌كه‌ی ساڵی 2008ی جیهاندا زاڵ بوو، تێكڕای به‌رهه‌می ناوخۆی ئه‌و وڵاته هه‌ر له گه‌شه‌دا بوو، تا له ساڵی 2011دا قه‌باره‌كه‌ی گه‌یشته (1,116) تریلیۆن دۆلار. تێكڕای داهاتی ساڵانه‌ی تاكه كه‌سیش له كۆریا گه‌یشته نزیكه‌ی 30 هه‌زار دۆلار. له ئاستی جیهاندا له رووی ئابووورییهوه له پله‌ی دوازدهم و له رووی بازرگانیشه‌وه له پله‌ی هه‌شته‌مدایه.
كۆریای باشوور سیسته‌مێكی دیموكراسیی دامه‌زراند، كه پشت به فره‌یی سیاسی و رێز گرتن له ئازادیی گشتی و مافی سه‌ندیكایی ده‌به‌ستێت، به‌م جۆره سیمای ئه‌زموونی رێنیسانسی گه‌ڵاڵه كرد. وێڕای ئه‌و هه‌موو گه‌شه كردنه، كۆریا به‌ره‌و رووی چه‌ندین ئاسته‌نگیش ده‌بێته‌وه:
یه‌ك: له ئاستی ئابووریدا
ئه‌گه‌ر هه‌ندێك ناوچه‌ی وڵاته‌كه به ئه‌و په‌ڕی گه‌شه و پێشكه‌وتن گه‌یشتوون، ئه‌وه ناوچه‌ی دیكه هه‌ن كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێش بكه‌ون و گه‌شه بكه‌ن. حكوومه‌تی كۆریای باشوور پێشتر سیاسه‌تی گه‌شه كردنی له شاری سیۆل و هه‌رێمی (كیونگ كی)ی هاوسنووری پایته‌خت چڕ كرده‌وه. ئه‌و هه‌رێمه 57%ی كۆمپانیاكانی پیشه‌سازی و دوو له سه‌ر سێی چالاكیی دارایی وڵاته‌كه‌ی گرته خۆ.
زۆربه‌ی زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه‌ی زانستیش له سیۆل و ده‌وروبه‌ریدان، خه‌رجیی سیۆل بۆ بواری توێژینه‌وه‌ی زانستی له ساڵی 2010دا گه‌یشته 20% له تێكڕای خه‌رجیی نیشتیمانی، هه‌رێمی (كیونگ كی)یش دوو هێنده‌ی ئه‌و رێژه‌یه‌ی خه‌رج كرد. هه‌ر له‌و ساڵهداسیۆل و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری نزیكه‌ی 43%ی تێكڕای به‌رهه‌می وڵاته‌كه‌یان هێناوه‌ته به‌رهه‌م.
ئه‌م سیاسه‌ته وای كرد خه‌ڵكی وڵاته‌كه بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌لی كار و ژیان و گوزه‌رانی باشتر، روو له سیۆل و هه‌رێمی (كیونگ كی) بكه‌ن. له هه‌مان كاتدا ناوچه‌كانی دی رووبه‌ڕووی كێشه‌ی چه‌ق به‌ستنی ئابووری و كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتووان بوونه‌وه. ئه‌مه‌ش وای پێویست كرد كۆریای باشوور بیر له سیاسه‌تێكی هاوسه‌نگ له بواری گه‌شه و پێشكه‌وتن بكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به ژینگه‌ی به‌رهه‌م، گه‌وره كۆمپانیاكانی كۆریای باشوور به سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی رێڕه‌وی گه‌شه‌دا زاڵ بوون، له ئاستی جیهانیشدا له هه‌موو روویه‌كه‌وه بوون به پێشه‌نگ و سه‌رقافڵه. كه‌چی له‌م كاته‌دا بوونه‌ته ئاسته‌نگ له به‌رده‌م كاری ئابووریی وڵاته‌كه‌دا.
وێڕای ئه‌و چاكسازییه‌ی له پاش قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی ئاسیا له نێو ئه‌و كۆمپانیایانه‌دا كرا، كه‌چی ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی خاوه‌نی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ن قبووڵیان نییه ده‌سپاكی بنوێنن، رێ و رێكاری ته‌واو هاوچه‌رخ له كار و كارگێڕیدا په‌یڕه‌و بكه‌ن، ئه‌و رێ و رێكارانه‌ی گه‌وره كۆمپانیاكانی جیهان په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش كار له ئاست و توانای كێبڕكێ كردنی كاڵای كۆریای باشوور له بازاڕه‌كانی جیهاندا ده‌كات.
ماوه ناماوه، له نێو كۆمپانیاكانی ئه‌و وڵاته‌دا كۆمه‌ڵه كه‌تنێكی دارایی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیی دارایی و خۆ دزینه‌وه له باج ئاشكرا ده‌بێت. هه‌ژموونی گه‌وره‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه و مونۆپۆڵ كردنی بازاڕ و بازرگانی به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا، ده‌بێته مایه‌ی دروست كردنی له‌مپه‌ر له به‌رده‌م گه‌شه كردنی كۆمپانیای بچووك و مام ناوه‌ند، كه به بزوێنه‌ری گه‌شه و ده‌رفه‌تێكیش بۆ به‌ده‌ست هێنانی هه‌لی كار له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوودا، داده‌ندرێن.
كۆریای باشوور پێویستی به په‌ره پێدانی كه‌رتی خزمه‌تگوزارییه، كه له چاو وڵاتانی پێشكه‌وتوو، ئه‌و كه‌رته له‌و وڵاته‌دا پاشكه‌وتووه. هه‌ر ئه‌م كهرتهشه كه ده‌رفه‌تی باش و پڕ داهاتی كار ده‌ڕه‌خسێنێ. مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری له كۆریایباشوور له چاو مووچه‌ی كارمه‌ندانی كه‌رتی پیشه‌سازی، كه‌متره.
دوو: له ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا
كۆمه‌ڵگای كۆریای باشوور زۆر به خێرایی به‌ره‌و به‌رز بوونه‌وه‌ی رێژه و ژماره‌ی كه‌سانی به ته‌مه‌ن و پیر ده‌چێت، كه له ساڵی 2050دا ده‌بێته دووه‌مین كۆمه‌ڵگای پیر له پاش ژاپۆن له سه‌ر ئاستی جیهاندا. رێژه‌ی پیتاندنی ژنانیش له‌و وڵاته‌دا بۆ (1,23) كه‌م بووه‌ته‌وه.
ئه‌م دوو فاكته‌ره (كۆمه‌ڵگای پیر و دابه‌زینی رێژه‌ی پیتاندن) ده‌بنه ئاسته‌نگێكی گه‌وره له رووی زێده كه‌م بوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتووانێك كه توانای كار كردنیان هه‌بێت، به‌كار بردنی ناوخۆش پاشه‌كشه ده‌كات، ده‌وڵه‌تیش خه‌رجیی زیاتر بۆ چاودێریی پیران ته‌رخان ده‌كات.
كۆریای باشوور كێشه‌ی جیاوازییه‌كی گه‌وره‌ی چینایه‌تیی تێدایه له نێوان هه‌ردوو چینی هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند، له رووی خراپیی دابه‌ش بوونی سامانه‌وه، به دووه‌مین وڵات له دوای ویلایه‌ته‌كانییه‌كگرتووی ئه‌مریكاوه دێت.
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مانه، هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافیی كۆریای باشوور ئاسته‌نگێكه له به‌رده‌م ئه‌زموونی گه‌شه كردنی ئابووریانه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا. ئه‌و له شوێنێكی نائارامدایه، ناكۆكی تا ئێستاش له نێوان كۆریای باشوور و كۆریای باكووردا هه‌یه، تا ئێستا هه‌ردوو كۆریا رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتییان واژۆ نه‌كردووه. هه‌روه‌ها كۆریای باشوور كێشه‌ی دوڕگه‌ی (دوكدو: تاكیشیما)ی له‌گه‌ڵ ژاپۆندا هه‌یه. جگه له چه‌ند كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، كه تێكڕا ده‌بنه جغزی نائارامی و هه‌ڕه‌شه له ئابووریی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌ن.