ئه‌و پیاوه‌ی په‌نجه‌ره‌كه‌ی كرده‌وه(*)
June 1, 2017
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :غه‌سان شربل
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
(غه‌سان شربل سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (شه‌رقل ئه‌وسه‌ت)، سه‌ره‌تای ژیانی رۆژنامه‌وانیی خۆی وه‌ك نووسیار له رۆژنامه‌ی (ئه‌لنه‌هار) له لوبنان ده‌ست پێ كردووه. دوای چه‌ند قۆناغێك بووه به سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (ئه‌لحه‌یات)، ئێستاش سه‌رنووسه‌ری (شه‌رقل ئه‌وسه‌ت)ـه، كه ناودارترین دوو رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بین. چه‌ند كتێبێكی پڕ فرۆشیشی هه‌یه. له‌م وتاره‌دا باس له ئه‌زموونی سیاسیی چین ده‌كات له پاش ئاوا بوونی سه‌رده‌می ماویزم.)
له په‌كین له نێو كۆشكی گه‌لدا بووین. به‌رانبه‌ر به گۆڕه‌پانی به ناوبانگی (تیان ئان مین) و نزیك به گۆڕی (ما‌و تسی تۆنگ). ئاماده بوونه‌كه‌شم به بۆنه‌ی نیوه‌ڕۆ خوانێك بوو، كه سه‌رۆكی چین (شی جین بینگ) له سه‌ر شه‌ره‌فی میوانه‌كه‌ی، شا (سه‌لمان كوڕی عه‌بدولعه‌زیز) شای سعوودیه، رێكی خست بوو.
من ده‌متوانی وه‌ك میوانێكی پایته‌خی چین، باسی بابه‌تی ئاسایی بكه‌م، یان وه‌ك به‌ریتانییه‌كان، خۆم له باس و خواسی گه‌رم بدزمه‌وه و بچمه سه‌ر باسی كه‌ش و هه‌وا. به ده‌ست من نییه، پیشه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری پیشه‌یه‌كی جاڕس و چه‌قاوه‌سووانه‌یه، رۆژنامه‌نووسیش هه‌ر وه‌هایه. له هاوڕێی چینیم پرسی: ئاخۆ چی رووی ده‌دا، ئه‌گه‌ر تا ئێستا چین به ده‌ق به پێی بیر و بۆچوونه‌كانی (ما‌و) به‌ڕێوه بچووبایه؟
هاوڕێیه‌كه‌م زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ك گرتی و گوتی: ره‌نگه ئێستا چینێكی دیكه‌ی غه‌یری ئه‌مه‌ی ئێستات ده‌بینی.
ویستم دوور بڕۆم، پێم گوت: پێم وایه له بن هه‌ژموونی كێشه‌ی دارایی و بڕێك گۆشه‌گیری له‌گه‌ڵ جیهان، تووشی ته‌قینه‌وه ده‌هات. ئه‌ویش به‌رسڤی دایه‌وه: ئه‌مه رای تۆیه، من پێم وایه له نێو چینێكی دیكه‌دا ده‌ژیاین.
له‌و كاته‌دا هاته‌وه بیرم، سه‌رۆك (ما‌و)، كه ئه‌مینداری گشتیی پارته‌كه بوو، (گۆڕه‌كه‌ی) به چه‌ند مه‌ترێك له شوێنی ئێمه‌وه دووره، پیاوانی ده‌وڵه‌تی چینیش خۆیان له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕ و گه‌مه كردن به چاوگه‌كانی شه‌رعیه‌ت به دوور ده‌گرن.
ئه‌م جاره‌یان پرسیارم له باره‌ی ئه‌و وه‌رچه‌رخانه لێ كرد، كه بووه مایه‌ی دروست بوونی ئه‌مڕۆی چین. ئه‌و گوتی: خاڵی وه‌رچه‌رخان له‌گه‌ڵ (دینگ شیاو بینگ)دا ده‌ستی پێ كرد، كه له پاش (ما‌و) سه‌ركردایه‌تیی وڵاتی گرته ده‌ست. ئه‌و جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌وه‌ش، كه (دینگ) هه‌ستی به مه‌ترسیی چه‌ق به‌ستن كرد، بۆیه ده‌ستی به پرۆسه‌ی چاكسازی كرد، به‌ڵام ئه‌و چاكسازییه به گوێره‌ی هاوكێشه‌یه‌كی زێڕین بوو، كه بریتییه له (چاكسازییه‌كی هه‌نگاو به هه‌نگاو له سایه‌ی ئارامیدا). چاكسازی كردن له بواری ئابووری و له بواری په‌یوه‌ندیی چین به جیهانه‌وه و هاتنی وڵاته‌كه بۆ نێو چاخ و سه‌رده‌مه‌كه‌ش.
داوام لێ كرد ئه‌و ئاسته‌نگانه‌م پێ بڵێت كه رووبه‌ڕووی ئه‌مڕۆی چین ده‌بنه‌وه. ئه‌و گوتی: له ئابوورییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كه‌ن، نه‌خاسمه پاش ئه‌وه‌ی تێكڕای گه‌شه پاشه‌كشه‌ی كرد، كه پێشتر گه‌شه له چیندا ریكۆردی شكاند بوو. ئنجا پرسی داد كۆمه‌ڵایه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كرانه‌وه‌ی وڵات جیاوازیی خسته نێوان ده‌وڵه‌مه‌ند و هه‌ژارانه‌وه، ده‌سه‌ڵات هه‌وڵ ده‌دات كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و جیاوازییه كۆنترۆڵ بكات. سێیه‌مین دۆسێی ئاسته‌نگ پرسی ژینگه و گرفته‌كانیه‌تی.
ئه‌و هاوڕێ چینییه جه‌ختی ده‌كرده‌وه، كه هه‌موو چاره‌سه‌ر و چاكسازییه‌ك له لای ئه‌وان به گوێره‌ی هاوكێشه‌ی زێڕینه: (درێژه دان به پێشكه‌وتن، له‌گه‌ڵ پاراستنی ئارامی). ئه‌م هاوكێشه‌یه پرسێكه پارته‌كه (پارتی كۆمۆنیستی چین) كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی له تێكڕای دانیشتووانی ئه‌ڵمانیا پتره، سازشی له سه‌ر ناكات.
له خۆش به‌ختیی چین و سه‌رانسه‌ری جیهان، ئه‌زموونه‌كه‌ی (دینگ) هه‌مان چاره‌نووسی ئه‌زموونه‌كه‌ی (میخائیل گۆرباچۆڤ)ی نه‌بوو. ئه‌گه‌ر هه‌بوو كه هه‌ره‌س هێنانی چین و ئه‌زموونه‌كه‌ی، كاره‌ساتی به دوای خۆیدا بهێنابایه، ئه‌و عه‌مباره زه‌به‌لاحه‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته، ئه‌گه‌ر هه‌بوو بگلێته نێو ململانێی نه‌ته‌وه‌یی و زۆرانبازیی گرووپی جیاجیاوه، ئه‌و كات جیهانی ده‌خسته بن لێشاوێكی تسۆنامیی په‌نابه‌رانه‌وه، كه سه‌ره‌تایه‌كی بێ كۆتایی ده‌بوو.
(دینگ)، وڵاته‌كه‌ی خۆی له چاره‌نووسێكی دیكه‌ی ره‌ش پاراست. ئه‌گه‌ر به ده‌ق وابه‌سته به فه‌رمایشت و رێنماییه‌كانی (ما‌و) و "كتێبی سوور" ببووایه، ئه‌وا چینی به‌ره‌و هه‌مان ده‌ردی ئێستای كۆریای باكوور ده‌برد، واته عه‌مبارێك له چه‌كی ئه‌تۆم و مووشه‌ك به سه‌ر ده‌ریایه‌ك له ره‌ش و رووتی برسییه‌وه، چاو له دنیا سوور ده‌كاته‌وه.
(ما‌و)، سایه و سێبه‌رێكی نائاسایی هه‌بوو، هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی ئه‌ویش به هه‌مان قه‌باره زل و زه‌به‌لاح بوون. "شۆڕشی رۆشنبیری"ی (ما‌و) ناوجه‌رگی وڵات و گه‌ل و ئابووریی ده‌ر هێنا. "رابه‌ری مه‌زن" كه‌وته بن ته‌وژمی سه‌ركه‌وتن و وێنه‌ی خۆی و جه‌ماوه‌ره‌وه. (دینگ) زاده‌ی هه‌مان چاوگ و سه‌رچاوه‌یه. ئه‌و دركی به‌وه كرد كه بیر و بۆچوون مۆركی شوێن و كاتی په‌یدا بوونیان به سه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وان بۆ هه‌موو كات و شوێنێك گونجاو نین. تارای پیرۆزیی له سه‌ر رێنماییه‌كانی (ما‌و) داماڵی، به‌ڵام سووكایه‌تیی به ته‌رمه‌كه‌ی نه‌كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی (نیكیتا خۆرۆچۆڤ) به (ستالین)ی كرد.
(دینگ) ته‌رمه‌كه‌ی (ما‌و)ی فڕێ نه‌دایه سه‌ر شه‌قام، به‌لكوو لێ گه‌ڕا به ئارامی له گۆڕدا راكشێ. ئه‌و شه‌رعیه‌تی درێژه دان به ده‌سه‌ڵاتییه‌ك پارت (پ. ك. چین)ی له‌وه‌وه وه‌رگرت، ئنجا كه‌وته كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی بچووك بچووك له نێو پارته‌كه، له نێوده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵیشدا. چاكسازییه‌كی هێمن و ئامانجدار و به‌رنامه‌ڕێژ كه له ژێر چاودێریشدا بوو، وێڕای جڵه‌و كردنی سه‌رچڵی كردن و بازدان به سه‌ر قۆناغه‌كانیان هه‌وڵدان بۆ هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له رابردوو.
(دینگ) ئاوڕی له جیهان، له ویلایه‌ته‌كانییه‌كگرتووی ئه‌مریكا، ئه‌وروپا و ژاپۆن دایه‌وه، هه‌روه‌ها ئاوڕی له‌و وڵاتانه‌ش دایه‌وه كه پشت به داتا و ئامار ده‌به‌ستن، نه‌ك ئه‌وانه‌ی پشت به ئاوریشمه راچێته‌ی ئایدیۆلۆژی و لێدوانی فه‌رمی و راپۆرتگه‌لێك ده‌به‌ستن، كه له لایه‌ن كه‌سانی كاسه‌لێس و هه‌لپه‌رست و خۆڕه‌پێش، به‌رز ده‌كرێنه‌وه و ستایشی شان و باهووی "فه‌رمانده‌ی مێژوویی" ده‌كه‌ن.
میراتگرانی (دینگ) به هه‌مان رێڕه‌ودا رۆیشتن. ئارامیی وڵاتیان راگرت و بره‌ویان به گۆڕانكاریی ئابووری دا. ئه‌م كاروانه‌ش رێی بۆ سكرتێری گشتیی ئێستای پارتی كۆمۆنیستی چین خۆش كرد، كه له (دافووس)دا قیت راوه‌ستێ به‌وه‌ییه‌كێكه له گه‌وره‌ترین ئه‌وانه‌ی داكۆكی له جیهانگیری ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌وه‌ی متمانه‌ی ئه‌زموونێكی له پاڵه كه (700) ملیۆن هاووڵاتیی چینی له ژێرزه‌مینه‌كانی هه‌ژاری ده‌رباز كرد، چینی كرده دووه‌مین هێزی ئابووری له جیهاندا.
ئه‌زموونه‌كه‌ی چین شایسته‌ی ئه‌وه‌یه عه‌ره‌ب به وردی بیخوێننه‌وه، نه‌خاسمه له پاش "به‌هاری عه‌ره‌ب" و ئه‌و باجه قورسه‌ی لێی كه‌وته‌وه. میراتگرانی (ما‌و) ئاماده نه‌بوون بیر و كرداره‌كانی به پیرۆز بزانن، به‌ڵام خۆیان له داڕووخانێكی مه‌زنیش پاراست. ئه‌و میراتگرانه‌ی (ما‌و تسی تۆنگ) دید و پرۆگرامی خۆیان هه‌بوو، چاویان بڕییه ویست و خواستی خه‌ڵك، پشتیان به واقیعیه‌ت و پشوودرێژی به‌ست، به بێ ئه‌وه‌ی ده‌ست له خه‌ونه‌كان هه‌ڵگرن. پرۆسه‌یه‌كی گۆڕینی پرۆگرام و عه‌قڵیه‌ت و شێوازه‌كانیان ده‌ست پێ كرد، كه سه‌ره‌نجام ئه‌وانی تێكه‌ڵ به سه‌رده‌م و كێبڕكێی پێشكه‌وتن كرد. ئه‌وان هه‌م چین و هه‌م ئارامگه‌ی (ما‌و)یان پێكڕا رزگار كرد.
ئاسان نییه خه‌ڵكی چین به جیهانیشه‌وه له سه‌ر ئه‌وه كۆك بن، كه (دینگ) بوو ئه‌و وه‌رشه‌یه‌ی به‌دی هێنا. باڵاترین میدالیا كه ده‌كرێ مێژوو پێشكه‌ش به سه‌ركرده یان فه‌رمانده‌یه‌كی بكات، ئه‌وه‌یه پێی بڵێ ئه‌و بوو كه په‌نجه‌ره‌ی كرده‌وه. عه‌ره‌ب پێویستیان به پتر له یه‌ك (دینگ) هه‌یه. له‌م رووه‌وه منداڵدانی نه‌ته‌وه‌ش نه‌زۆك نییه.
(*) ئه‌م وتاره له ژماره (13992) له 20/3/2017ی رۆژنامه‌ی (شه‌رقل ئه‌وسه‌ت) چاپی هه‌ولێر به زمانی عه‌ره‌بی بڵاو كراوه‌ته‌وه.