وێنه‌ی فه‌یله‌سووف له ده‌ره‌وه‌ی جووته گوته‌ی ریزبه‌ند و میتۆددا
May 13, 2013
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :زوهه‌یر ئهلخوهیلیدی
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
"فه‌یله‌سووف وا ته‌ماشای ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زووانه‌ی نێو دڵمان ده‌كات، كه خراپه‌ن و به ویستی خۆمان ده‌كه‌وینه داویانه‌وه، بۆیه فه‌یله‌سووفان وا راهاتوون كه به گاڵته و سه‌رزه‌نشت و لۆمه‌وه، رووبهرِووی ئه‌و حه‌ز و ئاره‌زووانه ده‌بنه‌وه، ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌یه نه‌فره‌تیان لێ ده‌كه‌ن، تا به سیمای پاقژی و پاكیزه‌ییه‌وه ده‌ربكه‌ون... خۆ به كرده‌نیش هه‌ر وایه، ئه‌وان به‌و شێوه‌یه‌ی كه له هه‌قیقه‌تدا هه‌یه، ته‌ماشای مرۆڤ ناكه‌ن، به‌ڵكوو به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێ، ته‌ماشای ده‌كه‌ن".ره‌نگه له‌م سه‌رده‌می جیهانگیرییه‌دا، وێنه‌ی فه‌یله‌سووف، له چاو وێنه‌كه‌ی ئه‌و له رابردووی دوور و نزیكدا، جودا دێته پێش چاو. ئه‌و، چی دی ئه‌و كه‌سه ریزبه‌نده نییه، كه له پایهكهوه به‌ره‌و پایه‌یه‌كی دی هه‌ڵده‌كشێت، هه‌روه‌ها ئه‌و بیرمه‌نده‌ش نییه كه میتۆدێك پهیرِهو ده‌كات و به پێی سیسته‌مێكیش هزری خۆی ده‌باته پێش. ئه‌و له ده‌ره‌وه‌ی جووته گوته‌ی ریزبه‌ند و میتۆده، نزیكه له جووته ئه‌زموونی ئازادی و گه‌شت به درێژایی ته‌ختایی ده‌م به ده‌می وشكایی و ده‌ریایی و ئاسمانییه‌وه، ئه‌و شه‌یدای ده‌ست پێشخه‌رییه و شێوازی نقێم پهیرِهو ده‌كات، پێشی باشه به دوای كیسهڵدا رابكات، دروست وه‌ك ئه‌خیل كه هه‌رگیز له راكردندا به كیسه‌ڵ ناگات. هه‌روه‌ها چی دی ئه‌و پهروهردهكارهش نییه كه به وه‌عز و رێنمایی و نسیحه‌ت دنیا هه‌راسان بكات، ئه‌و زانایه‌ش نییه كه پشت له هه‌ڵهێنجانی یاسا بكات و پسپۆریش بێت له رزگار كردنی دیارده‌كاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ش نییه كه عاشق به سروشت و په‌رۆش بۆ ده‌رخستنی جوانی له هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانیدا بێت، هه‌روه‌ها ئه‌و سۆفییه ته‌ركه دنیایه‌ش نییه، كه له نێو رامانی خۆیدا نقوم و مه‌له‌ش له نێو شه‌پۆلی ددان پێدا نانی خۆیدا بكات، به‌ڵكوو بووه به‌و پزیشكه سیاسییه‌ی به دوای نه‌خۆشیدا دهگهرِێت و پهیدۆزیشی په‌تا ده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و شاعیرهشه كه خه‌ریكی هۆنینه‌وه‌ی چیرۆكی جهرگبرِانهیه، (ئه‌و چیرۆكه‌ی) به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
ره‌نگه ئه‌و حهكایهتخوانه كۆستكهوتهیه بێت كه له نزیكی شاردایه، واش له هزری خۆی ده‌كات كه ببێته فۆرمێكی ره‌گاژۆ و په‌یوه‌ست به پرسه‌كانی سه‌رده‌می خۆی. ئه‌و هێنده بیر ده‌كاته‌وه، پتر له‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی خۆی یان سه‌باره‌ت به پشتاو پشتی نه‌وه‌كان ببێته خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌ی خۆی، (تا) دابه‌زێته شه‌قام و چاوی به كه‌سانی نامۆ و پهراوێزكهوته بَكهوێت و برِوانێته رێبواران و ره‌وش ده‌ست نیشان بكات و ئاوهرِیش له‌و شتانه بداته‌وه كه له سه‌ر شه‌قامدا نمایش كراون، بایه‌خیش به ئه‌زموونی رۆژانه ده‌دات، كه واتا ده‌چنێته‌وه و نیشانه به‌ده‌ست دێنێت و مه‌به‌ستیش دیاری ده‌كات. ئه‌و هه‌میشه به دوای راستیدا دهگهرِێت و پشت له قهڵاچنی وه‌ڵامه كۆنی فهلسهفێندراو ده‌كات، به دوای پرسیاری تازه‌شدا دهگهرِێت و له نێو خۆڵه‌مێشدا پرسیار نوێ ده‌ورووژێنێت، مادام كه ئه‌وانه پرسیاری كهینوونهن.
ئهمرِۆ داوا له مرۆڤ ناكرێت، وه‌ڵامی شه‌پۆلی كفراندن بداته‌وه و به‌ره‌و رووی دنه‌دانی پیاوانی ئایین ببێته‌وه و قه‌یرانی دارایی جیهان چاره‌سه‌ر بكات. داواشی لێ ناكرێت، نهێنیی تونێڵه ره‌شه‌كانی گه‌ردوون و سێگۆشه‌ی به‌رمۆدا چاره‌سه‌ر بكات، یان ئه‌وه‌ی به وردییه‌كی زۆره‌وه بنه‌چه‌ی ژیان و چاره‌نووسی مرۆڤ و رازی هه‌بوونی ئه‌و دیاری بكات، تا به راستی ببێته فه‌یله‌سووف.
بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پله‌یه‌كی ماقووڵ له بیركردنه‌وه‌ی فه‌لسه‌فی، داوای لێ ده‌كرێت ژیانی خۆی بۆ ئه‌وانی دی بگێرِێتهوه كه چ رێیه‌كی هه‌ڵبژاردووه؟ به دوای ئه‌و رێگایانهشدا بگهرِێت كه ئه‌و ده‌كات به مرۆڤ، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌رجانه‌ش كه به هۆیانه‌وه له نامرۆیی، له چرِبوونهوه له سه‌ر خود، خۆ به‌زل زانین و درِندایهتیی پیشه‌سازی و كاڵا، رزگاری ده‌بێت. ماركس له‌م باره‌یه‌وه دێته گۆ و ده‌ڵێ: "خه‌ڵكین كه مێژوو دروست ده‌كه‌ن، ئه‌ویش له چێوه‌ی هه‌لومه‌رجێكدا كه ئه‌وان دروستیان نه‌كردووه".
له راستیدا، وا باوه فه‌یله‌سووف له‌و ده‌روازه‌یه‌دا هه‌ڵوه‌سته ده‌كات كه كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌و شوێنه لاچهپهی تاك بێ ده‌نگیی خۆی تێدا ده‌نێژێت و ئه‌و گۆرِهپانه گشتییه‌ی تێیدا زۆرینه كۆك ده‌بن، كه یه‌كێكیان به ناوی رای گشتییه‌وه قسه بكات، بۆ هه‌مووانیش هه‌قیقه‌تی هاوبه‌شی جه‌ماوه‌رییانه بچریكێنێ. هه‌ڵبه‌ت سه‌رقاڵ بوونی خۆبه‌خۆ، ژیاندنه‌وه‌ی هزره به كۆنه به‌ردی كولتوور و پێكهێنانی ریزبهندێك له زانین، كه هۆش به ئاگا دێنێ و له‌گه‌ڵ بهدیهیدا رێ ده‌كات و لاگیریی پرسیار ده‌كات، بایه‌خیش به رچه و رێ ده‌دات پتر له‌وه‌ی بایه‌خ به ریزبه‌ندی و میتۆد بدات.
فه‌یله‌سووف سه‌ر به ته‌رزه مرۆڤێكی نوێیه. له نێو ئه‌و ئاسۆیه‌دا بیر ده‌كاته‌وه كه خود له رێی به‌ره‌و جیهان چوونه‌وه كردییه‌وه، هه‌روه‌ها له به‌ر ده‌رگای ئه‌و یاسادانه‌ره‌ی كه هزری نیشتیمانێكی نوێی بۆ پرسیار كردن له‌باره‌ی كه‌ینوونه‌وه، لێ دۆزییه‌وه، بێ له‌و یاسادانه‌ره‌ی كه ئاراسته به گیانداران ده‌كات و بێ له‌وه‌ی كه به‌و شتانه‌ی له ژێر ده‌ستدان تێپهرِ ده‌بێت. ئه‌و سه‌ر به ته‌رزه گیاندارێكی مرۆیی گهرِۆك و حهكایهتخوانهیلێكه، كه له گێرِانهوهی چیرۆكی ژیانی خه‌ڵكی ئاسایی و گوتنه‌وه‌ی په‌ند له‌باره‌ی ژیانی ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه، جارِس نه‌بوون، دوا جاریش ههڵسوورِاندنی كاروباری شاریش ده‌كه‌نه خه‌می خه‌مانی خۆیان.
فه‌یله‌سووفی راسته‌قینه سه‌ر به هزری ئه‌و بوونه‌یه، كه سه‌راپا زه‌مانێكی ته‌نیوه‌ته‌وه و رووبهرِووی چه‌ندین ره‌وت و ئاراسته‌ش ده‌بێته‌وه و پێشیان ده‌گات، ناوبانگێكی جیهانیی هه‌یه و له گفتوگۆی هاوچه‌رخی هزردا، خۆی وه‌ك چاوگ (مه‌رجه‌ع) ده‌خاته روو. وێرِای ئه‌وه فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌سته‌مه به ته‌نیایی تایبه‌تمه‌ندی خۆی، لێی تێبگه‌ین، به چه‌شنێك هه‌ندێ كه‌س گومان ده‌كه‌ن كه كاریگه‌ریی بۆ توێژینه‌وه‌ی مرۆیی هه‌بێت، به‌ڵام میتۆدی فه‌لسه‌فیانه‌ی ئه‌و، ره‌نگه به‌ژن و باڵا بكات و بگاته راده‌ی پیاده كردن له چه‌ندین پسپۆرایه‌تیی جیاجیادا، وه‌ك زمانه‌وانی و دیرۆك و یاساناسی، ته‌نیا له ده‌قی ئایینی و به‌رهه‌می هونه‌ری و ئه‌فسانه‌دا قه‌تیس نه‌ما. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زه‌حمه‌ته شتێك هه‌ڵبهێنجین و ناوی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه بێت كه تایبه‌ته به‌و كه‌سه‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، كه هه‌موو ئه‌و كتێب و دیمانه و تێز و پرۆژه و به‌رنامانه بخوێنینه‌وه، كه له پاش ئه‌و گهرِیدهیهدا به‌جێ ماون، به تایبه‌تی كه ئه‌و له ژیاننامه‌كه‌ی خۆیدا باسی هه‌بوونی یه‌كێتییه‌كی ریزبهندانهی هزری خۆی نه‌كردووه، به‌ڵكوو ته‌نیا به شێوازی گێرِانهوه به‌سی لێ كردووه، به‌وه‌ی ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنانه ره‌چاو ده‌كات، كه له پرسیاردا به‌دی دێن، له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌ی (ئه‌و) به كراوه‌یی خۆی و یاسا و میتۆدی خۆییه‌وه.
ئێمه ده‌توانین قسه له‌باره‌ی یه‌كێتیی پرسیار و میتۆده‌وه بكه‌ین پتر له‌وه‌ی قسه له‌باره‌ی یه‌كێتی له بابه‌تدا بكه‌ین، نه‌مازه كه بیری ئه‌و، خه‌سڵه‌تی توێژه‌ری سه‌رگه‌ردانی هه‌یه، حه‌ز ده‌كات نیشته‌جێی لای ته‌نگژه بێت و نارِهحهتی گه‌ڵاڵه بكات و لوغزان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و خۆی بكات به شوێنانی كه‌لاوه‌دا، خۆشی له لێدوانی دۆگمایی ده‌پارێزێت، به‌وه‌ی (كه گوایه) هه‌قیه‌ت ها به لای ئه‌وه‌وه یان ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی ئهرخهمیدیسی دابرِێژێت و دوایین قسه بكات.
هزر تا ئه‌و پهرِهكهی و تا گه‌یشتن به تخووب، به‌و رێگایه‌دا دهرِوات، به بێ ئه‌وه‌ی خۆی له‌و ئاسته‌نگانه‌ش ببوێرێ كه دێنه سه‌ر رێی، پشتی به توانای هێرش كردنه سه‌ریان و به خۆپارێزی و خۆ لادان له هه‌موو شتێكی كتوپرِ و كاری له ناكاو، به‌ستووه. به‌ڵام نابێ پێمان وا بێت كه ئه‌م تاقی كردنه‌وه پیشوو درێژ و هێدییه، ئه‌م دیالۆگه شارستانی و سۆزاوییه، بریتییه له نیشانه‌ی پوختهكاری و بژاردهكاری، چونكه فه‌یله‌سووف هه‌ر له به‌راییدا هه‌موو قسه‌یه‌كی متمانهرِێژ و گشتێندراو له لایه‌ك و هه‌موو گومانێكی شلۆقیش له لایه‌كی دیكه‌وه، ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام خۆ دابرِاویش نه‌بوو له‌وه‌ی نوێ بوونه‌وه‌یه‌كی تیۆری پێشكه‌ش بكات، كه بواری پێ ده‌دات رووبهرِووی هه‌موو پرسیارێكی ریشه‌یی ببێته‌وه، ئه‌ویش به چاوێكی تهگبیركارانه و وردبینانه‌وه.
كاره‌كه له لای فه‌یله‌سووف په‌یوه‌ست نییه به گه‌یشتن به ئه‌نجام و به‌ده‌ست هێنانی ده‌سكه‌وتی تیۆری و توێشووی مه‌عریفییه‌وه، به‌ڵكوو ته‌نیا به ره‌گاژۆ كردنی هه‌میشه‌یی ناكۆكییه‌كان و چرِ كردنه‌وه‌ی چه‌واشه‌یی و سههووهكان ده‌بێت، شێوازی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌ویش بریتییه له چوونه نێو ئه‌زموونێكه‌وه له رووی ئاراسته به‌ره‌و هزر و گۆرِینی لوغزه‌كان، بۆ به شه‌رمدا كه‌وتن و زه‌حمه‌تی، مادام كه "لوغز به‌راییه زه‌حمه‌تێكه، كه‌چی به شه‌رمدا كه‌وتن زه‌حمه‌تییه‌كی كۆتاییه، كه زاده‌ی سه‌رقاڵ بوونی رۆحه به خۆیه‌وه".
فه‌یله‌سووفی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك دوژمنی نییه، ته‌نانه‌ت له‌و كاته‌شدا كه بانگه‌شه‌كار و ئایینناس و نجوومگر و سیحربازیش باڵاده‌ست ده‌بن، به‌ڵكوو ئه‌و دۆست و براده‌ری وه‌فاداری هه‌س، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ و پیر و شێتن، ئه‌و به پێی میتۆدێك به رێدا نارِوات، هه‌وڵیش نادات ریزبه‌ندێكی بێ كه‌م و كورِی مه‌عریفی و بوونیانه و به‌هاییانه دروست بكات، كه هه‌موو كێشه‌یه‌كی پێ چاره‌سه‌ر بكات و وه‌ڵامی هه‌موو پرسیارێكیشی پێ بداته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌و كه‌سێكه و به نقێمه نووسین و چركه دیمه‌ن و هاواره ده‌سته‌واژه و هێدمه رووداو، به‌سی لێ ده‌كات، میتۆدیش به شێواز، رێبازیش به مه‌یل و چاوگ به ریتم و واژۆ و به په‌نجه‌مۆر، دهگۆرِێتهوه. خۆشی وا ده‌بینێت كه له برِیاردان بوه‌ستێت، له پێناو دابرِان له نائارامی و به‌ده‌ست هێنانی دڵنیایی له ناوجه‌رگه‌ی هه‌را و زه‌نای جیهاندا.
ئیدی لێره‌وه‌یه كه فه‌لسه‌فه جه‌ماوه‌ر رێنمایی ده‌كات، خۆی نه‌داته ده‌ست ئه‌وه‌ی كه به دوای را بكه‌وێت و خۆشی له برِیاردانی پێش وه‌خت و نه‌ریته هزر، به‌دوور بگرێت "چونكه ئه‌م جۆره برِیاردانه تا راده‌یه‌كی زۆر به‌و شێوازه ده‌چێت كه ده‌خوازێت خۆی به ماهیه‌تی ماسی و بنه‌چه‌كه‌ی ئاشنا بكات، ئه‌ویش له رێی توانای ئه‌و له رووی ژیان له وشكانیدا. هزریش ماوه‌یه‌كی دووره، زۆر دووره كه شكستی خۆی له‌و وشكانییهدا روون كردووه‌ته‌وه".
ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه فه‌یله‌سووف به‌ره‌و به‌رزایی له شه‌قه‌ی باڵ بدات و تا ئه‌و ئاسته‌ش بچێت كه تێیدا جوان دێته پێش چاو؟ به بێ ئه‌وه‌ی هیچ چرایه‌كیش هه‌ڵگرێت كه رێی بۆ رۆشن بكاته‌وه، هه‌روه‌ها به بێ ئه‌وه‌ی خۆی له نێو چاوگه ریزبهندێكدا دیل بكات یان ئه‌وه‌ی میتۆدێكی رێكخه‌ر به خۆوه بگرێت. ئایا مشتێك ئه‌گه‌ره خۆشی بۆ ئه‌و باشتر نییه له خهرارێكی پرِ له یه‌قینی وشك هه‌ڵاتوو؟ ئایا ئه‌و به‌م جۆره به باشترین شێوه گوزارشت له پێگیریی خۆی به پیاده كردنی ئازادی و نیه‌تی ئه‌و بۆ به‌رهه‌م هێنانی واتا بێ ته‌كلیف، ناكات؟
بۆ نووسینی ئه‌م وتاره سوود له‌م ژێده‌رانه وه‌رگیراوه:
- سپینۆزا، كتێبی سیاسه‌ت، جه‌لاله‌دین سه‌عید كردوویه به عه‌ره‌بی، خانه‌ی (ئهلجنووب) بۆ بڵاو كردنه‌وه، توونس، چاپی یه‌كه‌م 1999.
- پۆل ریكۆر، له ده‌قه‌وه بۆ كردار، توێژینه‌وه‌كانی لێكدانه‌وه، محه‌مه‌د براده و حه‌سسان بورقیه كردوویانه به عه‌ره‌بی، (عه‌ین) بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تی، چاپی یه‌كه‌م، 2001.
- مارتن هیدگه‌ر، نامه‌یه‌ك له‌باره‌ی مه‌یلی مرۆییه‌وه، وتارێكه عه‌بدولهادی فه‌تاح كردوویه به عه‌ره‌بی.