فه‌لسه‌فه‌ی پێكه‌وه‌رِۆ له لای هابرماس (2-2)
November 14, 2012
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :دكتۆر سالم یه‌فوت
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
هه‌ر كردارێكی پێكه‌وه‌رِۆ، به بۆچوونی هابرماس، به بێ هه‌بوونی ئه‌م مه‌رج- قسانه و پێگیری بوونیش پێیانه‌وه، دروست نابێت. به‌م جۆره پرۆسه‌ی دیالۆگ بێ ناچار كردن و بێ گوشار به‌دی دێت. له‌م باره‌یه‌شه‌وه له (لۆژیكی زانسته‌یلی كۆمه‌ڵایه‌تی)دا ده‌ڵێ: "ده‌بێ هه‌موو قسه‌كه‌رێك چه‌مكی روون و ره‌وان هه‌ڵبژێرێت تا قسه‌كه‌ر و گوێگر بتوانن له یه‌ك حاڵی بن، هه‌ڵبه‌ت ده‌بێ قسه‌كه‌ر مه‌به‌ستی بێت ناوه‌رۆكی پرسێكی راسته‌قینه بگه‌یه‌نێت، تا گوێگر بتوانێت له ئاشنا بوون پێی هاوبه‌ش بێت، هه‌روه‌ها له سه‌ریه‌تی مه‌به‌ستی خۆی ئاشكرا بكات، تا دوێندراو (موخاته‌ب) باوه‌رِ به قسه‌كانی بكات. دوا جار پێویسته قسه‌كه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی دروست هه‌ڵبژێرێت كه په‌یوه‌ستن به سنووری ئه‌و كێشان و پێوه‌رانه‌ی كاریان پێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوێندراو بتوانێت ئه‌و ده‌سته‌واژانه قبووڵ بكات، به چه‌شنێك كه قسه‌كه‌ر و دوێندراو له دۆخێك‌دا بن، كه بیانخاته سه‌ر رێرِه‌وی رێككه‌وتن"(12).به‌م جۆره كه‌سانێك كه پێكه‌وه‌ن، ده‌توانن له یه‌ك بگه‌ن. هابرماس له‌م باره‌یه‌وه تیۆریی (كاره‌كانی زمان)ی به مژده‌به‌خش دانا. نه‌مازه كه ئه‌و (هابرماس) له ره‌هه‌ندی مه‌عریفییه‌وه نارِوانێته زمان، وه‌ك كه چۆمسكی ده‌یكات، به‌ڵكوو له ره‌هه‌ندی پێكه‌وه‌رِۆییانه و به‌كار هێنانی زاره‌و زار لێی ده‌رِوانێت، له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی كرداری كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی هاوبه‌ند له‌گه‌ڵ زاره‌و و زاری دروست، بۆ مه‌رجه نموونه‌ییه‌كانی زاره‌و زاری زمان، ده‌پرسێت.
له تیۆریی كاره‌كانی (كرداره‌كانی) زماندا، هابرماس پاڵپشتێكی به‌هێزی بۆ تیۆرییه‌كه‌ی خۆی له "كرداری پێكه‌وه‌رِۆیی" دۆزییه‌وه. جا ئه‌گه‌ر "ئوستین" زمان و واتای به رێرِه‌و به‌سته‌وه، ئه‌وا هابرماس راكانی "ئوستین" و "سورل" له تیۆریی كرداری پێكه‌وه‌رِۆییدا تێكه‌ڵ به یه‌كدی ده‌كات، وای داده‌نێت كه مادام كرداری پێكه‌وه‌رِۆیی ئاراسته به له‌یه‌ك گه‌یشتن كراوه، ئیدی كرداری قسه، كاتێك ئه‌و له‌یه‌ك گه‌یشتنه به‌دی دێت، ده‌بێ وا برِیاری له‌باره‌وه بدرێت كه برِیارێكی په‌سنده(13).
مه‌به‌ست له عه‌قڵانیه‌تی پێكه‌وه‌رِۆیی چییه؟
هابرماس پێی وایه ئه‌م عه‌قڵانیه‌ته سیمایه‌كه له سیماكانی هزری پاشه میتافیزیك، هه‌ندێك جار ناوی ده‌نێت به عه‌قڵانیه‌تی رێكاری، واته ئه‌وه‌ی له كرداری پاساوكاری (الحجاجیه)دا به‌رجه‌سته ده‌بێت.
هابرماس به‌و ئاكامه ده‌گات كه جیاوازی له نێوان كرداری به‌هێزی پێكه‌وه‌رِۆیی و كرداری لاوازی پێكه‌وه‌رِۆیی بكات، ئه‌و جیاوازی كردنه‌ش له كتێبه‌كه‌یدا "هه‌قیقه‌ت و پاساو"دا(14) هاتووه.
له تێكرِای ئه‌و ورده‌كارییه‌ی له‌باره‌ی جیاوازیی نێوانیان پێشكه‌شی ده‌كات، به‌و به‌رئاكامه ده‌گات كه ئه‌و له تیۆریی (كرداری پێكه‌وه‌رِۆیی)دا راسته‌وخۆ سوودی له تیۆریی (كرداری زمانه‌وانی) وه‌رگرتووه، به‌وه‌ی كرداری به‌هێزی پێكه‌وه‌رِۆیی به شێوه‌یه‌كی فراوان به كرداری ئه‌نجامدان به‌سته‌وه، هه‌روه‌ها به به‌كار هێنانی پێكه‌وه‌رِۆییانه‌ی زمانیش، كه (زمانیش) راسته‌وخۆ به جیهانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه گرێ دراوه، ئه‌میش پشتی به جیهانی ژیانه‌وه به‌ستووه و بریتییه له به‌ها و پێوه‌رگه‌لی هاوبه‌شی نێوان بكه‌رانی نێو كۆمه‌ڵ. ئیدی ئه‌م نموونه عه‌قڵانییه‌ی پێكه‌وه‌رِۆیی، هه‌وڵ ده‌دات له‌یه‌ك گه‌یشتن و ته‌بایی و رێككه‌وتن له نێوان كه‌سانی گرووپی پێكه‌وه‌رِۆدا، سه‌باره‌ت به پرسگه‌لێكی دیاری كرا‌و، به‌دی بهێنێت، چونكه به‌دی هاتنی ئه‌م له‌یه‌ك گه‌یشتنه، به یه‌كێك له به‌رجه‌سته بوونه‌كانی سه‌ركه‌وتنی كرداری قسه له لای هابرماس داده‌ندرێت.
بۆیه جه‌وهه‌ری كرداری پێكه‌وه‌رِۆییانه‌ی عه‌قڵی، كرداری به‌هێزی پێكه‌وه‌رِۆییه، به‌وه‌ی كه ئه‌می دواییان (كرداری به‌هێزی پێكه‌وه‌رِۆیی) هاوشانی عه‌قڵانیه‌تی پێكه‌وه‌رِۆیه، كه به‌شدارانی ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان له‌به‌ر ده‌ستدایه ره‌خنه بگرن، ره‌خنه گرتن له قسه‌ی دوێندراوانیان، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له كرداری لاوازی پێكه‌وه‌رِۆدا هه‌یه.
له رێی ئه‌و بایه‌خه‌ی كه دواندن له‌و توێژینه‌وه هاوچه‌رخه زمانه‌وانیانه‌ی بایه‌خ به پێكه‌وه‌رِۆیی ده‌ده‌ن، به‌ده‌ستی هێنا، له لای هابرماسدا عه‌قڵانیه‌تی پێكه‌وه‌رِۆیی له هزری پاشه میتافیزیكدا، وابه‌سته‌ی پێكه‌وه‌رِۆیی بوو، تا راده‌ی پێكه‌وه گرێدانی عه‌قڵانیه‌ت و ئاستی پێكه‌وه‌رِۆیی له قسه كردن‌دا.
له‌م رێرِه‌وه‌دا، هابرماس به پرسیاری ئاكار (ره‌وشت)ـه‌وه سه‌رقاڵ بوو، به‌ڵام نه‌ك به ره‌هه‌ندی میتافیزیكانه‌ی، به‌ڵكوو به ره‌هه‌ندی پێكه‌وه‌رِۆییانه‌ی، كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه‌ش ده‌ست پێ ده‌كات كه پێی ده‌وگوترێت (ئیتیكی گفتوگۆ). ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێكی دیار له بیركردنه‌وه‌ی ئه‌و پێك ده‌هێنێت، كه له نێو كتێبه‌كه‌یدا (هۆشیاریی ره‌وشتی و كرداری پێكه‌وه‌رِۆ)(15)، روونی كرده‌وه كه ئامانجی ئه‌و وه‌گه‌رِخستنی لۆژیكی كرداری پێكه‌وه‌رِۆییانه‌یه، به ئامانجی گه‌ڵاڵه كردنی تیۆریی كرداری پێكه‌وه‌رِۆیی، ئه‌ویش به ده‌سپێك له ئیتیكی گفتوگۆ یان پاساوكاری.
ئیتیكی گفتوگۆ (DISKURSETHIK) نه‌ریتێكی فه‌لسه‌فیی ئه‌ڵمانه، كه "هابرماس" و "كارل ئۆتۆ ئاپیل" له دیارترین نوێنه‌رانی ئه‌ون، به‌ڵام ره‌گ و ریشه‌ی له هزری ئه‌نگلۆساكسۆنیشدا هه‌یه، له لای "ریچارد رۆرِتی" و به تایبه‌تیش له لای "جۆن رۆڵز"ی ئه‌مریكیدا.
ئیتیكی گفتوگۆ
هابرماس به‌و جۆره لێی نارِوانێت كه بابه‌تێكه بۆ رێكخستن، به‌ڵكوو ئه‌و به میتۆد یان رێكارێكی داده‌نێت، كه بوار ده‌دات پێوه‌ری دادپه‌روه‌رانه بۆ گۆشه‌نیگای ره‌وشتی دیاری بكرێت. بۆیه هابرماس داوای نه‌كرد پێوه‌ری وا بۆ ئیتیكی گفتوگۆ دابندرێت كه له خوده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كانت و نه‌ریتی فه‌لسه‌فی به گشتی كردیان، ئه‌و هه‌وڵی دا بیكاته تیۆرییه‌ك، كه به دوای رێ و رێكاری دروستدا بگه‌رِێت، هه‌روه‌ها برِستی ئه‌وه‌ش ده‌داته "خودی له نێو خۆدا كارلێك"، كه له رێی دیالۆگه‌وه درێژه به پێكه‌وه‌رِۆیی بدات، بۆ گه‌یشتن به گه‌ڵاڵه كردنی ئه‌و پێوه‌ره ئیتیكیانه(16).
ئه‌مه‌ش وای كرد هه‌ندێك له‌وانه‌ی بایه‌خ به هزری هابرماس ده‌ده‌ن، كه پێیان وا بێت ئیتیكی گفتوگۆ (بریتییه له) دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵكای مه‌ده‌نی. بۆ نموونه "جان كوهان" پێی وایه، ئه‌و ئیتیكه بریتییه له تیۆرییه‌كی سیاسی و كار بۆ دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵگایه‌كی دیموكراتی مه‌ده‌نی ده‌كات، كه فره‌یی ده‌گرێته خۆ و دیالۆگیش ده‌چه‌سپێنێت(17). هابرماس ئه‌و چرِكردنه‌وه سیاسیانه‌ی ئیتیكی گفتوگۆی ره‌ت كرده‌وه، پێی وایه، به گشتی، تیۆرییه‌كه بۆ پێكه‌وه‌رِۆیی، خۆ ره‌نگه ره‌هه‌ندی سیاسی یه‌كێك بێت له ره‌هه‌نده‌كانی.
پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌و ئیتیكه ئه‌وه‌یه، ئاخۆ له سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ده‌كرێ پێوه‌ر و فه‌رمان دابمه‌زرێت؟
پێوه‌ری ئیتیك، ئه‌وه‌ی كه ئه‌ندامانی گرووپی په‌یوه‌ندیداری پێكه‌وه‌رِۆ قبووڵی ده‌كه‌ن، به جۆرێك كه به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌شیان ره‌چاو بكات و مۆركێكی گه‌ردوونیشی هه‌بێت(18).
جا به‌م جۆره بێت، گفتوگۆی زانستی ده‌بێته ئامرازێكی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری له دارِشتنی پێوه‌ر و پاساو هێنانه‌وه بۆی، چونكه پاساو هێنانه‌وه پرۆسه‌یه‌كی ئینته‌رسه‌بجه‌تیڤێتی ده‌ستاوده‌ستی له جڤاك دانه‌برِاوه، هه‌روه‌ها ئامرازێكی گونجاویشه بۆ دامه‌زراندنی وێنایه‌كی جڤاكیانه‌ی نوێ له‌م چاخه‌ی ئێمه‌دا، چاخی پاشه‌كشه كردنی رۆڵی داب و نه‌ریت له گرێدانی رایه‌ڵی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، چاخی فره‌یی باوه‌رِ و نه‌ریت و گردبووه‌نه‌كان (رێكخراوه‌كان) له نێو هه‌مان كۆمه‌ڵدا، سه‌رده‌می هه‌ڵایسانی ململانێی نێوده‌وڵه‌تی، كه هه‌رِه‌شه له ئارامی و ئاشتیی جیهان ده‌كات، سه‌رده‌می هه‌ڵكشانی به‌رژه‌وه‌ندیی بازرگانی و ئابووری، چاخی زێده‌رِۆیی كردن له (پرۆسه‌ی) سوود وه‌رگرتن له ژینگه و دروست بوونی گه‌رمابه‌ندی له ئاستی هه‌ساره‌ی زه‌ویدا...
لێره‌وه ئیدی بایه‌خی ئیتیكی گفتوگۆ و دیالۆگ دێته ئاراوه، پێوه‌ری ئه‌وان (گفتوگۆ و دیالۆگ) هاوسه‌نگیی نێوده‌وڵه‌تی مسۆگه‌ر ده‌كات و پشتیوان ده‌بێت له گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگاكان. ئه‌مه‌یه گره‌وی ئیتیكی گفتوگۆ، به مه‌رجێك یه‌كده‌نگیی هه‌مووان هه‌بێت له‌باره‌ی رێسا و پێوه‌ر و پره‌نسیپێك، كه له چوارچێوه‌ی كرداری پێكه‌وه‌رِۆییدا دیالۆگكاران پێوه‌ی په‌یوه‌ست ببن.
هابرماس به تیۆریی پاساوكاری پشتیوانیی له‌م تێزه‌ی خۆی كرد، له‌ویشه‌وه رێسای وێنه‌یی (یان فۆرمی)ی خۆی هه‌ڵهێنجا، كه ده‌بێ دیالۆگكاران پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن، به ئامانجی به‌دی هێنانی كۆده‌نگی یان رێككه‌وتنی عه‌قڵه‌كان. به كرانه‌وه‌شی به‌ره‌و رووی تیۆرییه‌كانی پاساوكاری، هابرماس ئامانجی بوو بنه‌مایه‌كی نیشانه‌دانی (ئیستدلالی) له ئیتیكی گفتوگۆدا دابمه‌زرێنێت، ئه‌ویش چون ئه‌وانه بێت كه له ساغه زانست‌دا هه‌یه(19).
ئه‌و رێسایانه‌ی هابرماس پێشنیاری كردن، ئه‌مانه‌ن:
1- هه‌ر كه‌سێكی توانای قسه و كرداری هه‌یه، به‌شێكی ته‌واوی له گفتوگۆدا هه‌یه.
2- هه‌موو كه‌س مافی هه‌یه به‌رهه‌ڵست بێت و ده‌نگیش له ئاست هه‌ر شتێكی لێبرِاوانه كه هه‌ر چۆنێك بێت هه‌ڵبرِێت، مافی برِوا بوون به باوه‌رِێك و گوزارشت كردن لێشی، ده‌چێته چێوه‌ی ئه‌م مافه‌وه.
3- كه‌س بۆی نییه رێ له دیالۆگكاران بگرێت كه گفتوگۆ بكه‌ن یان ئه‌وه‌ی شێوازی ناچار كردنیان له‌گه‌ڵ به‌كار بێت(20).
هه‌موو ئه‌م رێسایانه گریمانه‌ی به‌شداری كردن و هاوشانی له نێوان دیالۆگكاران ده‌كه‌ن: هه‌موو كه‌س مافی هه‌یه قسه‌ی خۆی بكات، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی پێیه‌تی دوور له ته‌نگ پێ هه‌ڵچنین و گوشار به ئامانجی به‌دی هێنانی كۆده‌نگی، ده‌ری ببرِێت.
سه‌رباری ئه‌و رێسایانه‌ی پێشوو، دوو رێسای دیكه‌شی خسته سه‌ر له شێوه‌ی دوو گریمانه‌دا، كه بریتین له پێوه‌ره سكاڵای شیاوی، كه واتای مه‌عریفی ده‌گرێته خۆ و ده‌كرێ وه‌ك ئه‌وه‌ی سكاڵای راسته‌قینه بن، ره‌فتاریان له‌گه‌ڵدا بكرێت، جا بۆیه پێویسته بچینه نێو گفتوگۆی راسته‌قینه‌وه بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌ر و فه‌رمان به پشت به‌ستن به عه‌قڵی پێكه‌وه‌رِۆی دیالۆگكاره‌وه، نه‌ك به (پشت به‌ستن به) عه‌قڵی تاكه‌وه(21). سیفه‌تی مه‌عریفایه‌تیش واتای ئه‌وه‌یه، كه شت قابیلی قبووڵ و ره‌ت كردنه‌وه‌شه، ئه‌ویش له میانی دیالۆگدا كه بریتییه له دان و ستاندن.
له ئیتیكی گفتوگۆدا جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر بایه‌خی پاساو و به‌هانه بۆ گه‌ڵاڵه كردنی پێوه‌ری ره‌وشتی و كۆمه‌ڵایه‌تی، پاڵی به هه‌ندێك كه‌سه‌وه نا كه بڵێن ئیتیكی گفتوگۆ، له راستیدا، ته‌نیا دانوستانێكی فه‌لسه‌فییه له شێوه‌ی پێچێكی دانوستانانه‌ی زمانه‌وانی، بناغه‌كه‌شی جه‌خت كردنه‌وه‌یه له سه‌ر بایه‌خی هێزی نازۆره‌ملێی پاساوی هه‌ره به‌هێز.
وا دیاره ئیتیكی گفتوگۆ له لای هابرماس بایه‌خ به پێوه‌ر ده‌دات، پێوه‌ره‌كانی كرداری پێكه‌وه‌رِۆیی، ئه‌وه‌ش به لای هابرماسه‌وه نایه‌ته دی، ته‌نیا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی ده‌ستووریدا نه‌بێت، كه له توانای هاووڵاتیانێكدایه كه له راوێژه سیاسه‌تێكدا به‌شدارن، بگه‌نه ئه‌وه‌ی چه‌ندین پێوه‌ر گه‌ڵاڵه بكه‌ن، كه به لای هه‌مووانه‌وه مایه‌ی رێز و قبووڵ كردن بن(22).
پێوه‌ر برِیاری تاكه كه‌سی نییه، به‌ڵكوو ئه‌و له سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه رۆنراوه كه ده‌كرێ به پشت به‌ستن به پرۆسه‌یه‌كی دیالۆگكارانه‌ی پاساده‌ره‌وه، به شێوه‌یه‌كی عه‌قڵانی پاساو بدرێته‌وه(23). بۆیه به پێچه‌وانه‌ی جیاكاریی به ناوبانگی زاره‌كی له نێوانی ساغه عه‌قڵ و كرداره عه‌قڵ، هابرماس كار بۆ تێكه‌ڵ به یه‌كدی كردنیان ده‌كات، واته شیاویی پێوه‌ره‌كانی ئیتیك، وابه‌سته‌ی وێنا كردنێكی كرداره‌كین كه په‌یوه‌ندیی به كردنی گفتوگۆ و پاساوكارییه‌وه هه‌یه، واته له واقیعدا به‌نده به سه‌لماندنی پیوه‌ر له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كدا، كه له ناخدا ددان پێدا ده‌نێت و هه‌موو لایه‌نه‌كانی گفتوگۆیه‌كه‌ش قبووڵیانه، پاشان ئه‌وه‌ی به لای هابرماسه‌وه گرنگه دارِشتنی پێوه‌ری جیهانییه، كه توانای چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشانه‌ی هه‌یه كه مرۆڤایه‌تی گیری تێیاندا خواردووه، هه‌روه‌ها كولتووری ئاشتیی نێوان نه‌ته‌وه و گه‌لانیش قوولتر ده‌كاته‌وه.
ئیدی بۆیه ئیتیكی گفتوگۆ، له قوولاییدا، ئیتیكی به‌رپرسایه‌تییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه هاوكار هاورِێیه‌كه‌ی هابرماس "كارل ئۆتۆ ئاپیل"یش جه‌ختی له سه‌ر كرده‌وه. له راستیشدا، ئیتیكی به‌رپرسایه‌تی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا گۆرِا به نه‌ریتێكی فه‌لسه‌فی له ئه‌ڵمانیادا، ئه‌مه‌ش له داهێنانی فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمان "هانز یوناش"ـه، له كتێبێكی به ناوبانگی ئه‌ودا كه پێی ده‌ڵێن "پره‌نسیپی به‌رپرسایه‌تی" و ناونیشانێكی لاوه‌كیشی هه‌یه: "ئیتیكی شارستانیه‌تی ته‌كنه‌لۆژیا"(24) هاتووه. خاوه‌نی ئه‌م كتێبه ده‌یه‌وێ ئه‌م ئیتیكه ببێته به‌دیلی ئیتیكی نه‌ریتیانه‌ی میتافیزیكی، هه‌روه‌ها ببێته ئیتیكی ئایینده‌ش، چونكه ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی به‌م دوا دواییه زانست هێنانییه ئاراوه، كه ئیدی مرۆڤایه‌تی له خه‌می چاره‌سه‌ر كردنی ته‌نیا گرفتگه‌لی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووریدا نییه، به‌ڵكوو گرفته‌یلی ژینگه و پیس بوون و گه‌رمابه‌ندیشی هاتنه سه‌ر... واته ئه‌وانه‌ی كه راپۆرتی یانه‌ی رۆما بۆ ساڵی 1972 سه‌رنجی لێ دان. بۆیه "كارل ئۆتۆ ئاپیل" پشتیوانی له "ئیتیكی گفتوگۆ" ده‌كات به‌و چه‌شنه‌ی له "پره‌نسیپی به‌رپرسایه‌تی"دا هاتووه، له چوارچێوه‌یه‌كی دیالۆگ و پێكه‌وه‌رِۆییدا، كه بانگ بۆ وه‌گه‌رِ خستنی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات، بۆ لێك حاڵی بوون له‌باره‌ی رێكاره‌كانی رووبه‌رِوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ده‌وری مرۆڤایه‌تییان داوه(25).
ئه‌و هاوبه‌ندییه‌ی "ئاپیل" له نێوانی گفتوگۆ و به‌رپرسایه‌تیدا هێنایه ئاراوه، بریتییه له وێنایه‌كی پێچه‌وانه‌ی وێناكه‌ی "یوناش"، ئه‌و له سه‌ر شێوازی "كانت"، به‌رپرسایه‌تی به خوده‌وه گرێ ده‌دات، كه‌چی "ئاپیل" له رێی گفتوگۆوه به‌رپرسایه‌تی ده‌كاته به‌رپرسایه‌تییه‌كی هاوبه‌شی ده‌سته‌جه‌معی. واته هه‌موو ئه‌ندامێكی گرووپی پێكه‌وه‌رِۆ له هه‌ر شتێكی ده‌قه‌ومێت، به‌شێكی به‌رپرسایه‌تیی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆوه، كه‌سیش له به‌رپرسایه‌تی به‌ده‌ر ناكرێت، كاره‌كه، به گوێره‌ی ئاپیل، ئه‌مرِۆ به‌نده "به رێكخستنه‌وه، كه له چوارچێوه‌ی گفتوگۆیه‌كی كرداره‌كیدا، رێكخستنی به‌رپرسایه‌تییه‌كی هه‌ره‌وه‌زیانه‌یه هه‌مبه‌ر به كرداری ده‌سته‌جه‌معیانه‌دا"(26).
كه‌واته، له تیۆرییه‌كه‌ی هابرماس و كارل ئۆتۆ ئاپیلی هاوكاریدا، ئیتیكی گفتوگۆ ره‌هه‌ندێكی سیاسیی هه‌یه كه نكووڵیی لێ ناكرێت، نه‌مازه كه به پره‌نسیپی به‌رپرسایه‌تییه‌وه گرێیان دا. به واتای ئه‌وه‌ی داوا له هه‌مووان ده‌كرێت، سه‌باره‌ت به ره‌وشێكی پێشتر نه‌بووی جیهانی، به‌رپرسایه‌تیی مێژوویی خۆیان بگرنه ئه‌ستۆوه، هه‌روه‌ها ئاكامه‌كانیشی سه‌باره‌ت به نه‌وه‌كانی داهاتوو، له وێنا كردن نایه‌ت(27).
لێره‌شدا، خه‌مه‌كه خه‌مێكی فه‌لسه‌فی یان میتافیزیكی نییه، به‌ڵكوو خه‌مێكی پێكه‌وه‌رِۆییانه‌یه، هابرماسیش ئه‌و شته‌ی به شێوه‌یه‌كی هێنده ئاشكرا روون كردووه‌ته‌وه كاتێك ده‌ڵێ: "له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، من و هاوكاره‌كه‌م كارل ئۆتۆ ئاپیل كه‌وتینه هه‌وڵی دووباره دارِشتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین دامه‌زراندنی پێوه‌ر، واته ره‌وشتی (ئیتیكی) كانتی، به پشت به‌ستن به ئامرازگه‌لێك كه له تیۆریی پێكه‌وه‌رِۆه‌وه وه‌رگیراون"(28). چونكه به‌شدارانی گفتوگۆ یان مێزگرد، خه‌ڵكی ئاسایین و له رووی حه‌ز و به‌ره‌ژه‌وه‌ندی و ئاره‌زووه‌وه له یه‌ك جیاوازن، ئه‌مه‌ش به‌هایه‌ك به گفتوگۆ ده‌دات.
دوماهی
ده‌كرێ له بیرۆكه‌كانی هابرماس له‌باره‌ی "ئیتیكی گفتوگۆ" و "كرداری پێكه‌وه‌رِۆ"وه بگه‌ینه ئه‌وه‌ی، كه ئه‌وان دوو بابه‌تی پێكه‌وه گرێدراون، تێیاندا پشت به ده‌رهاویشته‌كانی پێچی زمانه‌وانی، هه‌روه‌ها مه‌یلی لیبرالانه‌ی فه‌یله‌سووفی ئه‌مریكی "رولز" به‌ستراوه، ئه‌وان دوو بابه‌تن و ده‌خزێنه نێو بواری سیاسه‌تیشه‌وه.
تیۆریی "راویژه دیموكراسی" كه هابرماس به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی خۆی، به ده‌ستپێك له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه، بۆ ته‌رخان كرد، به گرنگترین ده‌سكه‌وتی بواری فه‌لسه‌فه‌ی هاوچه‌رخی سیاسی داده‌ندرێت. تیۆریی راوێژه دیموكراسی به فراوان كردنێك بۆ بواری كرداری پێكه‌وه‌رِیی داده‌ندرێت، چونكه ناكرێ راوێژ له‌م كرداری پێكه‌وه‌رِۆیه جیا بكرێته‌وه، كه هابرماس به‌ر له ئیتیكی گفتوگۆ لێی روانی.
له پاش كتێبی "تیۆریی كرداری پێكه‌وه‌رِۆ" (1981)، پاشان خه‌ریك بوون به "ئیتیكی گفتوگۆ"وه، هابرماس كتێبی "راوێژه دیموكراسی" ده‌رده‌كات، ئه‌و ویستی ئه‌مه ببێته به‌دیلی "لیبراله دیموكراسی" كه "رولز" له كتێبی "تیۆریی داد"دا داكۆكیی لێ كرد.
ته‌وه‌ره بیرۆكه‌ی پرۆژه‌كه‌ی هابرماس له‌و كتێبه‌یدا، بریتییه له دامه‌زراندنی دیموكراسی له سه‌ر بنه‌مای گرووپێكی پێكه‌وه‌رِۆی دوور له هه‌ر هه‌ژموونێك بێ له هه‌ژموونی باشترین پاساو (به‌هانه). هه‌روه‌ها چه‌مكی راوێژی گرێ‌دراو به ئیتیك، له لای ئه‌و به چه‌مكێكی ناوه‌ندی داده‌ندرێت. له راوێژدا، هه‌ر ئه‌ندامێكی گرووپ، سه‌باره‌ت به پرسگه‌لی سیاسی و ئه‌وانه‌ی له فه‌زای گشتیدا خراونه‌ته روو، مافی كردار و قسه كردنیشی پێ ده‌درێت. له سایه‌ی ئه‌و گفتوگۆ عه‌قڵانییه‌ی دامه‌زراوه، له كۆمه‌ڵگای دیموكراتدا كه راوێژ رۆڵێكی سه‌نتراڵی تێدا ده‌بینێت، رای گشتی و ئیراده‌ی گشتیی سیاسیی هاووڵاتیان پێك دێت.
به‌م جۆره به‌شدارییه‌كانی هابرماس له بواری فه‌لسه‌فه‌ی سیاسی و به تایبه‌تی له تیۆریی راوێژه دیموكراسیدا، به به‌شدارییه‌كی جۆره‌كیانه داده‌ندرێت و ده‌چێته چوارچێوه‌ی ره‌خنه گرتن له شێوه‌كانی رژێمه‌یلی شموولی، وه‌ك نازیزم...
نموونه‌ی راوێژه دیموكراسی به‌نده به تێپه‌رِاندنی لیبرالیزمی وه‌حشیگه‌ر و مه‌یلی شموولیانه. له راوێژه دیموكراسیدا، هاوكاری بناغه‌ی ئاوێته بوونی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌ویش له شێوه‌ی ئه‌ندامانی جڤاك وه‌ك هاووڵاتیانی ده‌وڵه‌ت، واته خاوه‌ن هه‌قانی ئازاد و یه‌كسان له به‌رده‌می یاسادا.
نموونه‌ی راوێژه دیموكراسی، به لای هابرماسه‌وه نموونه‌یه‌كی پێكه‌وه‌رِۆیانه‌یه، كه له‌م روانگه‌یه‌وه چه‌مكی ده‌سه‌ڵاته. جا ئه‌گه‌ر له نووسینه‌كانی به‌رایی خۆیدا لۆمه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كرد، به‌وه‌ی وای داده‌نا كه هاوتای باڵاده‌ستییه، به‌وه‌ی سامان و میدیا دیره‌گی ئه‌ون، ئه‌مانه‌ش هه‌موو به‌ربه‌ستن له به‌رده‌م به‌دی هێنانی پێكه‌وه‌رِۆییه‌كی بێگه‌رد له نێو كۆمه‌ڵدا، ئه‌وا له به‌رهه‌مه‌كانی دوایی خۆیدا "هێزی په‌یوه‌ندی" هه‌ڵوێستی خۆی راست كرده‌وه و باسی ده‌سه‌ڵاتی كرد، كه له نێو راكانی له‌باره‌ی "راوێژه دیموكراسی"دا بوونه چه‌مكی باو. ده‌سه‌ڵاتی پێكه‌وه‌رِۆ، ده‌سه‌ڵاتێكی دوور له سته‌م و سه‌ركوته، زاده‌ی ناچار كردن و هه‌ژموون نییه، چونكه له كاری ده‌سته‌جه‌معییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. كاتێك ده‌بێته ده‌زگا له نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ق و یاسادا، بریتی ده‌بێت له پێكه‌وه‌رِۆی سیاسی(29).
چه‌مكی ده‌سه‌ڵاتی پێكه‌وه‌رِۆ هه‌وڵێكی هابرماسه بۆ دارِشتنه‌وه و دیاری كردنی تیۆریی گرێبه‌ستی كۆمه‌ڵایه‌تی له لای رۆسۆ، به‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و هاووڵاتیان ده‌كاته په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسۆیی له بری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ستوونی بێت، پێی وا بووه كه ئه‌م هه‌ڵگێرِانه‌وه‌یه، به كرده‌نی سه‌روه‌ری بۆ كردار مسۆگه‌ر ده‌كات.
به‌م جۆره ئه‌و وه‌رچه‌خانه گه‌وره‌یه‌ی له لای هابرماس له فه‌لسه‌فه‌ی پێكه‌وه‌رِۆدا هاته دی، به‌دی ده‌كه‌ین، هه‌ر له دامه‌زراندنی پێكه‌وه‌رِۆیی له سه‌ر زمان تا دامه‌زراندنی له رووی سیاسییه‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌رچه‌رخانێك بوو له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی رابردووه‌وه هات.
په‌راوێز:
له‌م باره‌یه‌وه برِوانه:
1- مانفريد فرانك، حدود التواصل، ترجمة عز العرب الحكيم بناني، الدار البيضاء، 2002، ص 15
2 - J.Habermas, Theorie de l’agir communicationnel, Trad .JM. Ferry, Paris, 1987, T.1, p.9
3-Ibid, p.10
4- Ibid, p.417
5- مانفريد فرانك، حدود التواصل، مصدر آنف، ص 76 و 54
M.Franck, La condition post moderne, Paris, 1979.
6- J.Habermas, La science et la technique comme idiologie, Trad .J .Ladmiral, Paris, 1973 ;
J.Habermas, Connaissance et intérêt, Trad. J .Ladmiral, Paris, 1976.
7- J.Habermas, Profils philosophiques et politiques , Trad .J .Ladmiral, Paris, 1974, p .45.
8- ترجمة محمد ميلاد، دار الحوار، اللاذقية، 2002.
9- J.Habermas, Après Marx , Trad .J .Ladmiral, Paris, 1985, p .26-27.
10- M.Pusey, Jurgen Habermas, London, 1987, p.64.
11- J.Habermas, La science et la technique comme idiologie, p .167.
12- J.Habermas, La logique des sciences sociales , Trad .Rochitz, Paris, 1987, p .331.
13-Ibid, p.430.
14- J.Habermas, Verité et justification, Trad .Rainer Roschlitz, Paris, 2001, p. 56.
15- J.Habermas, Morale et communication , Paris, 1986. (ed.Flammarion)
16- J.Habermas, L’Ethique de la discussion , Trad . M.Hungadi, Paris, 1992, p .35-36.
17- J.Cohen, Discourse ethics and civil society , in, civil society and political theory, London, 1999, p .219.
18- Davis, FJ, Discourse ethics and ethical realism, p.244.
19-J.Habermas, Morale et communication, p.108-110.
20- J.Habermas, Morale et communication, p.111.
21- نور الدين افاية، الحداثة و التواصل، بيروت- الدارالبيضاء، 1991، ص.206
22- J.Habermas, Verité et justification, Trad .R. Rochlitz, Paris, 2001, p. 206.
23-Ibid, p.206
24-H.Jonas, Principe de responsabilité : une éthique pour la civilisation technologique, Trad. J. Greich, Paris, 1990.
25- K.otto Apel, Discussion et responsabilité : l’ethique après Kant, 1996.
26- Ibid, p.30.
27- K.otto Apel, Discussion et responsabilité, Paris, 1998, p.39-56.
28- J.Habermas, Ethique de la discussion, op.cit, p.15.
29- J.Habermas, Droit et democratie, Trad .R. Rochlitz, Paris, 1997, p. 189.