كورد و زانست
October 18, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :رێبوار سیوەیلی
گواستنەوە لە نەزانییەوە بۆ دانایی:له به‌سه‌رهاتی (سینۆهه)دا شتێك ده‌خوێنینه‌وه به‌م مانایه: هه‌مووشتێ له ژیانی مرۆیی‌دا گۆڕانیی به‌سه‌ردا دێت: خۆراك، جلوبه‌رگ، ماڵ، شێوازی ژیان و هه‌ر شتێكی تر، به‌ڵام نه‌زانیی به نه‌گۆڕیی ده‌مێنێته‌وه.
به‌م مانایه‌ش، نه‌زانیی دۆخێكی هه‌میشه‌یی هوشیاریی مرۆڤه و دانایی دۆخێكی كاتی و له چاوه‌ڕوانیی زیاتردا. مێژووی ڕه‌گه‌زیی مرۆیی له نه‌زانییه‌كی ڕه‌هاوه به‌ره‌و داناییه‌كی ڕێژه‌یی هاتووه. ئێمه هه‌تا دێت له نه‌زانیی ڕه‌ها دوور ده‌كه‌وینه‌وه، به‌ڵام به‌مانای ئه‌وه نييە به‌ره‌و دانایی ڕه‌ها ده‌ڕۆین، چونكه دانایی ته‌نیا له ڕێژه‌یی بوونیدا داناییه‌و ئه‌گه‌ر بوو به دانایی ڕه‌ها، دیسانه‌وه، ده‌بێته‌وه به نه‌زانیی. بۆیه یاساكه ئه‌وه‌یه، كه ده‌ڵێت: گشتیترین ئامانجی زانست بریتیە لە پیشاندانی ڕەوتێك، كە تیایدا تاكەكەس بتوانێت لە نەزانییەوە بگات بە دانایی. ئەم ڕەوتە شتە نامۆكان ئاشنا دەكات، نەزانراوەكان ڕووندەكاتەوەو تاكه‌كه‌س ئاماده‌ی وه‌ئه‌ستۆگرتنی به‌رپرسیارێتی له ئاست گشت‌دا ده‌كات، چونكه دانایی به پێچه‌وانه‌ی نه‌زانییه‌وه، به‌رپرسیارمان ده‌كات.. ئه‌و كه‌سه‌ی له نه‌زانییه‌وه تاوانێك ده‌كات، سزای تاوانه‌كه‌ی ده‌دات، به‌ڵام نه‌زانییه‌كه‌ی وه‌ك تاوان لێكنادرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی له زانینه‌وه تاوانێك ده‌كات، هه‌م سزای تاوان و هه‌م سزای زانینه‌كه‌یشی ده‌دات، چونكه ده‌زانێت ئه‌وه‌ی ده‌یكات، تاوانه. ئه‌و كاته‌ی زانست تاكه‌كه‌س ڕۆشنده‌كاته‌وه، ده‌بێته زانستێكی فێركه‌ر، پەروەردەكەر و ئەوەمان بۆ ڕووندەكاتەوە، ئاخۆ ئەو شتانەی بڕوامان پێیانە، ڕاستن یان هەڵە. بۆیه‌ش ئه‌وه‌نده وشه‌ی تاكه‌كه‌س دووباره ده‌كه‌مه‌وه، تا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌مه‌وه، كه زانین پێش هه‌موو شتێك پڕۆژه‌یه‌كی كه‌سیی و تایبه‌ت و خودیه، نه‌ك گشتی و سه‌رجه‌مگیر و ئاپۆره‌یی. پرۆسه‌ی زانستی و ئاستی ئاگایی، سه‌ره‌تا پڕۆژه و پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژارده‌گه‌رایانه‌یه، كه به‌هۆیه‌وه كۆمه‌ڵگا و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌مان له دانایان بۆ ئاماده ده‌كه‌ن، كه پێشڕه‌وایه‌تی بیری زانستی ده‌كه‌ن و ڕه‌وتی زانستیی پێ به‌پێی ئامانجه هاوبه‌شه مرۆیی و لۆكاڵیه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆمان، ڕیكده‌خه‌ن.
لێره‌وه، ئاساییه بپرسین: بارودۆخی زانست لە هەرێمی كوردستاندا له چیدایه؟ كێ و كام دامه‌زراوانه پێشره‌وایه‌تی بیری زانستیی ده‌كه‌ن؟ چ سیاسه‌تێكی زانستیمان هه‌یه و كامانان ئه‌و هێزه سیاسیانه‌ی پاڵپشتی له بۆچوونی زانستیی ده‌كه‌ن؟ ئه‌گه‌ر ئێمه له قۆناغی پاشه‌كشێی زانستیداین، هۆكاره‌كان چین؟ ئایا وێڕای لاوازیی تێۆری و كه‌ره‌سته‌ی ته‌كنه‌لۆژی، نه‌بوونی شاره‌زایی و هۆكاری تر، كولتوور چ جۆره رێگرییه‌ك له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی زانستیدا دروستده‌كات.. ئه‌م پرسیاره‌ی دوایی، سوودی زۆری هه‌یه، چونكه له چاوپێداخشاندنه‌وه‌یه‌ك به بارودۆخی زانست له هه‌رێمی كوردستانی پاش راپه‌ڕین، به تێپه‌ڕین به ئه‌زموونی په‌رله‌مانتاری و حكومه‌تداریی هه‌رێمی كوردستان، زۆربوونی ژماره‌ی زانكۆكان و بنكه‌ی توێژینه‌وه‌و سه‌نته‌ره‌كانی ڕاپرسی و زانكۆ ئه‌هلییه‌كان، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ، هێشتا پرانسیپی زانستیی له هه‌رێمه‌كه‌دا جێگیرنه‌بووه و نه‌بۆته خاوه‌ن نۆرمی خۆی. زانست، له زۆر به‌كارهێنانیدا گوزاره‌یه‌كی سواوه، بۆ وتنی شتێك، كه ده‌بوو هه‌بێت و نییە، یان زۆر لاوازه. به‌مجۆره‌ش، ئه‌م وتاره رێگره كولتوورییه‌كانی به‌رده‌م بیر و پرۆسه‌ی زانستی، به رێگریی هه‌ره سەره‌كیی له‌به‌رده‌م چاره‌نووسی زانستی له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه.
ڕێگرە كولتوورییەكانی به‌رده‌م پرۆسه‌و بیری زانستی:
بەشێك لەو ڕێگرانەی كە كاریگەرییان لەسەر دواكەوتنی زانست و لەناوبردنی چالاكیی زانستیانە، لە كۆمەڵگادا هەیە، ڕێگری كولتوورین. رێگری كولتووری، به كۆی ئه‌و دیوار‌و به‌ڵگانه ده‌گوترێ، كه كه‌سانێك به‌ناوی ڕه‌وایه‌تی و ڕه‌سه‌نێتی كولتوورییه‌وه، له كۆمه‌ڵگادا بڵاویان ده‌كه‌نه‌وه‌و ڕه‌واجیان بۆ په‌یدا ده‌كه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی لۆژیكیانه‌و سه‌لمێنراو بن و زیاتر له تێگه‌یشتنی ئایدیۆلۆژی و پێش زانستی و میزاجییه‌وه نزیكن، تاكو تێگه‌یشتنی زانستیانه. ڕێگره كولتوورییه‌كان زۆرجار له بنه‌وانی خۆبه‌كه‌مزانیی و بێمتمانه‌یی كولتوورییه‌وه سه‌رده‌رده‌هێنن و كاریان بریتیه له بێمتمانه‌كردنی كۆمه‌ڵگا و بكه‌ره‌كانی ناوی، به‌خۆیان.
به‌ڵام وێڕای بوونی ڕێگره كولتووریه‌كانیش، بۆمان هه‌یه بپرسین ئایا كولتووری ئێمه له بنه‌مادا كولتوورێكی دژه زانستیانه‌یه، یان په‌سه‌ندكه‌ری زانست و بیرۆكه‌ی زانستیه؟ ئایا بیری زانستیانه لەلای كورد بیرێكی نوێیە، یان كۆن؟ ئایا ده‌كرا ژیانێك بۆ كورد هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی بیرۆكه‌ی زانستی و سه‌ره‌تاو بنه‌ما زانستیه‌كان؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه هه‌رچییه‌ك بن و تێگه‌یشتنمان له زاراوه‌ی زانست هه‌رچییه‌ك بگرێته‌وه، ئێمه كۆمه‌ڵێ دیارده‌ی ژیانكیی و شارستانیی و جوانیناسانه له ژیانی كوردیدا ده‌بینینه‌وه، كه به‌بێ ئاشنایی كورده‌كان به بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی زانست و شێوه‌زانستی و هه‌بوونی كه‌سانێكی ئاشنا به‌و بنه‌مایانه‌و به‌كارهێنانیان له ژیانی كرده‌یی و پیشه‌یی و داهێنانی خۆیاندا، نه‌ده‌بوون.
هونه‌ره‌كانی شیعر و به‌تایبه‌تی مۆسیقا، كه كۆنترین فۆرمه‌كانی ته‌عبیركردنی كوردن له خۆی، به‌بێ شاره‌زایی له بنه‌ماكان ته‌كنیك و مه‌هاره‌تی پیشه‌یی و دانایی به ته‌كنكیی ئه‌و هونه‌رانه، وێنا ناكرێن. ده‌بێت به‌ر له‌سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م فۆرمانه‌ی داهێنان، ئه‌و داناییه پیشه‌یی و هونه‌رییه له‌لای بكه‌ران ئاماده‌بووبێت، تا به‌رهه‌مه‌كان به‌رجه‌سته بكه‌ن. بۆ دروستكردنی یه‌ك شمشاڵ، یان ده‌هۆڵ، داناییه‌كمان پێویسته كه جۆره‌كانی ڕووه‌ك و پێستی ئاژه‌ڵ له یه‌ك جیا بكاته‌وه و ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژێرێ كه توانای بوون به ئامێرێكی مۆسیقایی هه‌یه. راسته كورده‌كان له نووسینه‌وه‌ی نۆته‌و میلۆدیه‌كانیانه‌وه ده‌ستیان پێ نه‌كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێستا ده‌توانین، ئه‌و میلۆدی و نۆتانه به زمانی زانستیانه‌ی مۆزیك بنووسرێنه‌وه، نیشانه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئه‌وانه له هزرێكی شێوه‌زانستیدا.
تەلارسازی و خانووبەرەی ئێمه‌ش، جگه له ناسینێك و داناییه‌ك به‌و كه‌ره‌ستانه‌ی لێی دروستكراون، جگه له هه‌ڵبژاردنی مرۆڤی كورد بۆیان له ئه‌نجامی ناسین و ئه‌زموون كردنیانه‌وه، كه دیسانه‌وه به‌رهه‌مهێنه‌ری جۆرێ له زانینه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌ره‌ستانه، پڕن له هونه‌ره‌كانی پێوانه‌كردن، هارمۆنی، هاوسه‌نگی، دۆزینه‌وه‌ی چه‌قی قورسایی، ئاراسته‌كانی ئاسۆیی و ستوونی و گونجان و تێكهه‌ڵكێشان، كه هه‌موو ئه‌مانه ئاشكراكه‌ری داناییه‌كی پراكتیكیانه‌و شێوه‌زانستیانه‌ی باووباپیرانی ئێمه‌ن به هونه‌ری ته‌لارسازی و شێوه‌ناسی و جوانیناسی.. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا، شێوه‌ژیانی كشتوكاڵیانه‌ی ئێمه‌و ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له‌و بواره‌دا پێیدا تێپه‌ڕیوین، هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ناسین و دانایی به سروشتی خاك و ئاووهه‌وا. هه‌ر لێره‌شه‌وه، كرده زانسته‌كانی وه‌ك سیسته‌می ئاودێری، چاندن، دروێنه، شه‌تڵ كردن، تووزكردن، موتوربه‌كردن، كه په‌رچكه‌ره‌وه‌ی فۆرمی بیركردنه‌وه‌ی زانستیانه‌و شێوه‌زانستیانه‌ن، ئاماده‌ییان هه‌یه.
به هه‌مان شێوه، بیری ساخڵه‌می و پزیشكیی میللیی و چاره‌سه‌ركردن، ده‌رمانسازی و جۆره‌كانی خۆپاراستن، هه‌موویان نیشانه‌كانی بیركردنه‌وه‌ی زانستی كرده‌یی ئه‌م میلله‌ته‌یان پێوه دیاره. به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م قسه‌یه به‌و مانایه بێت، كه ئێمه ئیدیعا بكه‌ین، زانست به تێگه‌یشتنه تیۆرییه هاوچه‌رخه‌كه‌ی، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تاقیگه‌و به‌هۆی ئامێر‌و تیۆرییه‌كانه‌وه به‌رهه‌م دێت، بوونی هه‌بووبێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ناكرێت ئه‌م كۆمه‌ڵه مرۆییه، هه‌زاران ساڵ له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی ژیابێت و ڕێنمایی شێوه زانستیانه‌ی، كه به‌رئه‌نجامی دانایی پراكتیكی و كه‌ڵه‌كه‌بوونی زانیارین، بۆ دروست نه‌بووبێت. ڕاسته ئه‌م میلله‌ته‌ش، له نه‌زانییه‌كی ڕه‌هاوه، ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌نگاوی به‌ره‌و داناییه‌كی ڕێژه‌یی نه‌نایه، ئه‌مێستا بوونه‌كه‌ی سڕدرابۆوه. لێره‌وه‌یه كه قسه‌كردن له‌سه‌ر بوونی هزره پێش زانستی، شێوه‌زانستییه‌كان و زانستیه‌كان له ژیانی گه‌لاندا خۆی ده‌سه‌پێنێت و وێنه‌یه‌كی ته‌واوترمان له‌سه‌ر شوناسی مرۆیی خۆمان بۆ به‌رجه‌سته ده‌كات..
بۆیه شه‌رم شكاندنی میلله‌تێك له جیهان و پێشكه‌وتنه‌كانی، به‌وه ده‌بێت، كه ڕابردووه پراكتیكی و داناییه شێوه‌زانستیه‌كانی خۆی بیر بخه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌نگاوی داهاتوودا باس له‌و رێگره كولتووریانه بكه‌ین، كه وایان كردووه، له ئێستاشدا نه‌هێڵن پرۆسه‌ی زانستی له كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت له دامه‌زراوه زانستیه‌كانیشدا، گه‌شه بكات.