سڕینه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی شه‌رم
October 13, 2012
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن
مێژووی تاوانی شه‌ره‌ف، لای عه‌ره‌ب، بۆ سه‌رده‌می جاهیلی ده‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ر له‌و سه‌روه‌خته‌وه، ئه‌گه‌ر گومانیان له ژنێک کردبێت، به پاساوی پاک و پوخت ڕاگرتنی ڕه‌چه‌ڵه‌ک، کوشتوویانه. ئه‌گه‌ر ئافره‌ت به پێچه‌وانه‌ی خواستی کۆمه‌ڵه‌وه، له چالاکییه سێکسییه‌کانی سوودمه‌ند ببێت، به گوێره‌ی یاسای نامووسپارێزی، که له ناخی هۆشیاریی تاکی عه‌ره‌بدا جێگیر بووه، سزای مه‌رگ ده‌درێت. هه‌رچه‌نده له تاوانی شه‌ره‌فدا، دوو که‌س به‌شدار ده‌بن، به‌ڵام نزیکه‌ی هه‌میشه پیاو با قوربانییه‌که‌یش زه‌وت بکات، بێ زیان لێی ده‌رده‌چێت.بۆچی ژنه‌که ده‌کوژرێت و پیاوه‌که بێ زیان لێی ده‌رده‌چێت؟ ئه‌وه زاده‌ی سووک سه‌رنجدانی ژنه، له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه، مێ هه‌ر له یه‌که‌مین ڕۆژی ژیانییه‌وه، به نزمتر له نێر، هه‌ژمار ده‌کرێت. ئه‌وه کولتووری نێرسالارییه، پیاو له ژن باڵاتر ده‌بینێت و کارێک ده‌کات، مێ له بێشکه‌وه، تا نێو گوڕ، هه‌ر له عه‌زابدا بژی، بۆیه ئه‌گه‌ر ژن( قوربانی)یش بێت، هه‌ر غه‌زه‌ب له‌و ده‌گیرێت. له یاسای سزادانی عێراقدا که خاوه‌نی سیسته‌مێکی نێرسالارییه، هه‌م ئه‌وی به پاساوی نامووسپارێزی، ژن ده‌کوژێت، لایه‌نی ده‌گیرێت و هه‌م مێرد بۆ ئه‌وه‌ی ژن، له بێئه‌ده‌بی دوور بخاته‌وه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه، تێروپڕی لێ بدات.
دۆکتۆر شه‌هلا که کچی ئایه‌توڵڵا حائیرییه، له ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستییه‌وه، که دۆکتۆرای پێ وه‌رگرتووه و وه‌کوو کتێبیش بڵاوی کردووه‌ته‌وه، به‌و ئه‌نجامه گه‌ییشتووه، ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی له ئێران به ژن ده‌کرێت و ئه‌و به‌دڕه‌وشتییه‌ی له هاوسه‌رگیریی کاته‌کیدا، خۆی ده‌نوێنێت، زاده‌ی ئه‌وه‌ن، له‌وێ بڕیار به ده‌ستی ئاخونده‌وه‌یه. ڕێژه‌ی خۆکوشتنی ژن له قه‌نده‌هار که مه‌ڵبه‌ندی تالیبانه، به له به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی دانیشتووانی، له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو دنیا، ڕیکۆردی شکاندووه. له هه‌موو ڕۆژهه‌ڵاتدا، به ده‌گمه‌ن ده‌وڵه‌ت هه‌یه، به گژ توندوتیژیی ناو ماڵدا بچێته‌وه و که ژن له‌ژێر گوشاری خێزاندا، هانا بۆ خۆ سووتاندن و خۆ کوشتن، ده‌بات، به ده‌گمه‌ن پیاوێک له‌سه‌ر تاوانی وا سزا ده‌درێت.
که ئافره‌تێک پێش هاوسه‌رگیری، یان له ده‌ره‌وه‌ی هاوسه‌رگیری، سێکس ده‌کات، یان گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌کرێت، سێکسی کردبێت و پیاوێکی سه‌ر به خێزانه‌که‌ی، به‌و هۆیه‌وه ده‌یکوژێت، ئه‌وه تاوانی سڕینه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی شه‌رمی پێ ده‌گوترێت. ئه‌و تاوانه ئه‌گه‌ر سێ کوچکه‌ی هه‌بێت، یه‌که‌میان کرده‌ی سێکسه‌که‌یه، دووه‌میان توندوتیژیی کومه‌ڵایه‌تی و سێیه‌میان زه‌بروزه‌نگی ده‌وڵه‌ته، که به یاسا، ئاسانکاریی بۆ ژنکوژان کردووه. مادده‌ی 188ی یاسای سزادانی عوسمانییه‌کان ده‌یگوت: (ئه‌وی ژنه‌که‌ی، یان ئافره‌تێکی دیکه‌ی مه‌حره‌می خۆی، له‌گه‌ڵ پیاوێکدا، له حاڵه‌تی زینادا بینی و یه‌کێکیان، یان هه‌ردووکیانی کوشت، سزا نادرێت.)
به گوێره‌ی یاسای سزادانی ئوردن، بکوژ له حاڵه‌تی وادا، سزا ده‌درێت، به‌ڵام سزایه‌کی که‌م که پیاوان بۆ ئه‌و تاوانه هان ده‌دات. بۆ داڕشتنی یاسا له‌و بواره‌دا، وڵاتانی عه‌ره‌ب، لاسایی میسر ده‌که‌نه‌وه و یاسادانه‌ران پاساوی سزای که‌م، بۆ ئه‌وه ده‌گێرنه‌وه، که پیاو له‌و ڕه‌وشه‌دا، چونکه باڵاترین به‌های که ئابڕوویه‌تی، زه‌وت کراوه، بۆیه له ڕووی ده‌روونییه‌وه، ده‌شڵه‌ژێت و ڕه‌نگه عه‌قڵیش له که‌لله‌یدا نه‌مێنێت. یاسا له وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، کاتێک ئاسانکاری بۆ ئه‌و ژنکوژانه ده‌کات، که مێرد، برا یان کوڕی ژنه کوژراوه‌که بن، ژنه‌یان له کاتی زینادا دیتبێت و له لووتکه‌ی تووڕه‌بوون و هه‌ڵچووندا، ده‌ستبه‌جێ کوشتبێتیان.
یاسا له جه‌زائیر، ته‌نیا ئاسانکاری بۆ مێرد ده‌کات، ئه‌گه‌ر ژنی خۆی له کاتی زینادا، بینی و کوشتی. برا، کوڕ و باوک، ئاسانکارییان بۆ ناکرێت، به‌و پاساوه‌ی ئه‌وان وه‌ک مێرد، پێوه‌ندیی سێکسییان به ژنه‌وه نییه و هێنده‌ی ئه‌و شکۆ و هه‌ستیان بریندار نابێت و وه‌ک ئه‌و ئاگری (غیره)یان کڵپه ناسێنێت. له‌وێ ئه‌گه‌ر ژنیش، مێردی خۆی له کاتی زینادا گرت و کوشتی، هه‌مان ئاسانکاری، ده‌یگرێته‌وه.
که له شه‌وی یه‌که‌مدا، خوێن په‌یدا نه‌بوو، به‌و مانایه دێت، بووک په‌رده‌ی کچێنی له ده‌ست داوه و ئه‌و په‌ڵه‌یه، ته‌نیا به ڕشتنی خوێنی خاوێن ده‌بێته‌وه. له کولتووری عه‌ره‌بیدا، ئه‌وه ئه‌رکی پیاوه، پاکیزه‌یی کچی یان خوشکی بپارێزێت و مه‌سه‌له‌که ته‌نیا پێوه‌ندیی به خۆیه‌وه نییه، کێشه‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تیشه، ئاخر ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌ڵه‌یه‌ی به خوێنی خوشکی یان کچه‌که‌ی نه‌سڕییه‌وه، ئیدی، ڕۆڵی خۆی وه‌ک پیاو، له کیس ده‌چێت و وه‌ک ژن، سه‌یر ده‌کرێت. وه‌ک چۆن، پیاو چی له ژن بخوازێت، پێویسته ئه‌وه بکات، کۆمه‌ڵیش چی له پیاو بوێت، ده‌بێت ئه‌وه بکات، واتا له کۆمه‌ڵگه‌ی بابسالاریدا، هه‌ر ژن خودی خۆی له ده‌ست نه‌داوه، پیاویش له‌ژێر گوشاری کۆمه‌ڵدا، به هه‌مان ده‌رد چووه.
له کۆمه‌ڵی عه‌ره‌بدا، پیاو کاتێک شه‌ره‌فی پارێزراو ده‌بێت، توانای پاراستنی پاکیزه‌یی ئافره‌تانی خێزانه‌که‌ی هه‌بووبێت. که‌واته ناو و ناوبانگی پیاو، به هه‌ڵسوکه‌وتی ئافره‌تانی خێزانه‌که‌یه‌وه به‌نده و ئه‌گه‌ر یه‌کێکان له بواری سێکسواڵیتیدا، سه‌رکێشیی کرد، ئیدی کۆمه‌ڵ، ئه‌م به پیاو نازانێت و پله‌یه‌ک ده‌یهێنێته خواره‌وه و حسابی ژنی بۆ ده‌کات. بۆیه شه‌ره‌ف هه‌ر ئه‌وه نییه که پێویسته ژن، بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا بمێنێته‌وه، بیپارێزێت، ئه‌وه‌یشه پیاو ده‌بێت داکۆکی لێ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی سووک نه‌بێت و شۆڕ نه‌بێته‌وه بۆ پله‌ی نزمی ژن.
ئه‌گه‌ر له یه‌که‌مین شه‌وی بووک و زاوایه‌تیدا، ده‌رکه‌وت، بووک بنپژاوه، نه‌ک پاکیزه، ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت ئافره‌تێک، بێ ئه‌وه‌ی شووی کردبێت، دووگیانه، ئه‌وا یاسا پاساو بۆ کوشتن له‌و بارودۆخانه‌دا ناهێنێته‌وه و ئاسانکاری بۆ بکوژ ناکات، چونکه له‌و دوو حاڵه‌ته‌دا، نه کوتوپڕی هه‌یه و نه ئافره‌ته‌که له کاتی زینادا بینراوه، به‌ڵام له زۆر کۆمه‌ڵگه‌ی بابسالاردا، هه‌ر که ده‌نگۆی ناپاکیزه‌یی بووک، یان دووگیانی ژنێکی بێ مێرد، بڵاو بووه‌وه، خێزان له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا، بڕیاری کوشتنی ده‌دات و بکوژیش ده‌ستنیشان ده‌کات، که زۆر جار ئه‌و ئه‌رکه به کوڕێک ده‌سپێردرێت، هه‌ژده ساڵی ته‌واو نه‌کردبێت، تا سزایه‌کی توند نه‌درێت. هه‌ر ئه‌وه‌یان کاره‌سات نییه که ژنێک ده‌کوژرێت و ئه‌و پیاوه‌ی له هه‌مان کرده‌ی سێکسیدا هاوبه‌ش بووه، ده‌رباز ده‌بێت، ئه‌وه‌یش کاره‌ساتێکی دیکه‌یه، گه‌نجێک هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیدا، له‌ژێر گوشاری گرووپدا، ده‌بێته بکوژ.
که له 26ی فێبریوه‌ریی 1996دا، محمه‌ممه‌د، (سفیدا)ی پوورزای له سه‌نته‌ری (ئۆرفه)دا به چه‌قۆ ده‌کوژێت، خه‌ڵکه‌که ته‌نیا سه‌یرکه‌ر ده‌بن، داواکاری گشتیش ده‌ڵێت: ژنکوژ خۆی قوربانییه، ئاخر ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆی، به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵ و دابونه‌ریت، ڕاپه‌راندووه! سفیدا که کوژرا ته‌مه‌نی شازده ساڵ بوو، به گوێره‌ی ڕاپۆرتی دادپزیشکیش، ده‌رکه‌وت پاکیزه بووه، تاوانی ته‌نیا ئه‌وه‌بوو، چه‌ند جارێک بێ پرس چووبووه ده‌ره‌وه. محه‌ممه‌د که ته‌مه‌نی له هه‌ژده ساڵ که‌متربوو، له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه که گوایه بڕیاری پێشوه‌ختی له دواوه نه‌بووه، دوو ساڵ و نیو حوکم درا و لای کۆمه‌ڵ وه‌ک قاره‌مان ناسرا.
ئایا تاوانی نامووسپارێزی، پێوه‌ندیی به ئه‌م یان به ئه‌و باوه‌ڕی دیاریکراوه‌وه هه‌یه؟ نا، وه‌لێ هه‌موو باوه‌ڕه‌کان، به‌م یان به‌و شێوه، که‌م یان زۆر، هه‌ر سه‌رکوتکه‌ر و هه‌ر دژه‌ژنن و ئینسان تا زۆرتر بکه‌وێته، ژێر هه‌ژموونی باوه‌ڕه‌وه، جاهیلتر ده‌بێت و ئه‌و جاهیلبوونه‌یش، له قازانجی ده‌سه‌ڵاتی سته‌مکار ده‌بێت، چونکه سته‌م له ژینگه‌ی جه‌هلدا، باشتر بڵاو ده‌بێته‌وه و چاکتر ده‌چه‌سپێت.
17/7/2012
(1) لمی أبو عودة، جرائم الشرف وبنیة الجندر في المجتمعات العربیة.
(2) فیلدان یرمیبیش اوغلو، قتیلة الشرف.
(3) سوزان روغي، تحویل الشرف إلی سلعة.