دەوڵەت: له ڕوانگەی داهاتووەوه
July 29, 2012
فیکر و فەلسەفە

نووسه‌ر :رێبوار سیوەیلی
دەوڵەت: له ڕوانگەی داهاتووەوه(پێشه‌كییه‌ك بۆ سهمینارێك)(1)
كێشه‌ی كات و ده‌وڵه‌ت:
بۆچی ده‌وڵه‌ت بۆ كورده‌كان هه‌میشه شتێكه ده‌بێت هه‌بێت؟ بۆچی شتێك نیيه كه ده‌بێت دروستبكریت؟!
ئێمه‌ی كورد هه‌ركات باسی ده‌وڵه‌ت، ده‌كه‌ین، باس له (ڕاگه‌یاندن)ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌كه‌ین، ڕاگه‌یاندنی شتێك پاشمهرجی ههبوونیهتی و راگه‌یاندنه‌كه‌ی ده‌بێته سه‌لماندنی هه‌بوونی پێشوهختیانهی.
تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌ت بوونیی كرده‌یی و یاسایی و سیاسیی و كولتووریی خۆی نه‌بێت، پڕۆژه‌یه‌كه بۆ داهاتوو و لێره‌شه‌وه تا ئه‌و (داهاتوو)ه، بریتیه له‌و ماوه‌یه‌ی، له‌و هه‌له‌ی، له‌و مه‌ودایه‌ی له‌به‌ر به‌رده‌ستدایه بۆ دروستكردن و خه‌مڵاندن و ڕاگه‌یاندنی..
له‌به‌ر ئه‌وه پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت، هه‌رچه‌نده له ڕه‌هه‌نده ئۆنتۆلۆژییهكهیهوه، مافێكی پێشینه‌یی كوردستانیه‌كانه، بۆ بهكهماڵگهیشتنی خودێتی یاسایی و نێوده‌وڵه‌تیی خۆیان، كه میژوو و هه‌لومه‌رجه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان، لێی سه‌ندوونه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك لایه‌نی پراكتیكی پێویسته كاری بۆ بكرێ ودروست بكرێ، پاشان ڕاگه‌یه‌نرێ و له ناوه‌ندیی جیهانیدا بچهسپینرێ.
من له‌م ڕیگه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت بڵێم: ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت قورس‌تر، ته‌مومژاویتر و سانسۆركراوتره، له دروستكردنه‌كه‌ی. ئه‌و ههوڵدانانهش كه له مێژووی هاوچه‌رخدا بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، یان شێوه‌یه‌ك له ده‌وڵه‌تداریی له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وه به‌ئه‌نجام گه‌یشتوون، راستیی ئه‌م تێزه‌مان بۆ ئاشكرا ده‌كات. هه‌ر له ههوڵدانهكانی شێخ مه‌حموودیی حه‌فیده‌وه، تا قازیی محه‌مه‌د و هاوڕێكانی و تا شۆڕشی مه‌لا مه‌سته‌فا و هاوڕێكانی و تا ئه‌زموونی كابینه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كات هه‌میشه كاتێك بووه بۆ ڕاگه‌یاندنی گریمانه‌كراو، یان وێناكراو و ته‌نانه‌ت خه‌یاڵیانه‌ی ده‌وڵه‌ت، نه‌ك كاتێك بۆ دروستكردنی كرده‌ییانه‌ی..
هۆكاریی ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵدانانه ناكام بوون و به ئه‌نجامێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه نه‌گه‌یشتوون، بریتیه له پێشخستنی ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، نه‌ك دروستكردنی. به‌مجۆره‌ش چ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت و چ ڕاگه‌یاندنی ده‌مانخاته‌وه به‌رده‌م تێگه‌یشتنێكی تایبه‌ت له كات. ئێمه له جیاتی ئه‌وه‌ی (ئێستا) و (هه‌نووكه)ی كات، وه‌ك كاتێك بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت تێبگه‌ین، پێویسته بیكه‌ینه كاتێك بۆ دروستكردنی و (داهاتوو)ی كاتیش بكه‌ینه (ئێستا)یه‌ك بۆ راگه‌یاندنه‌كه‌ی، كه هیشتا نازانین ئه‌و كاته، كه‌ی ده‌بێت. به‌ڵام هه‌تا پرۆسه‌ی دروستكردنه‌كه، كه له‌سه‌ر ویستی خۆمان ده‌وه‌ستێت، تۆكمه و دانایانه‌تر و به ته‌گبیرتر بێت، پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كه ئاسانتر و له‌بارتر ده‌بێت.
ده‌مه‌وێت مه‌به‌سته‌كه‌م ڕوونتر بكه‌مه‌وه: بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، پێویستیمان به ویستی ناوه‌كیی و كۆی ئه‌و به‌ڵگانه هه‌یه كه مافی ده‌وڵه‌تداریی به كوردستانیه‌كان ده‌به‌خشێت. له كاتێكدا كۆی ئه‌م ویست و مافانه له‌لایه‌ن سیاسه‌ت و په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ڕای گشتیی جیهانییه‌وه، شیاوی بایكۆتكردن و سانسۆركردن و ڤیتۆخستنهسهرن و ڕووبه‌ڕووی بێمتمانه‌یی ڕای گشتیی ده‌بنه‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌میشه هۆكاره ناوه‌كییه‌كانی دروستبوونی ده‌وڵه‌ت، ببنه پاشكۆی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی. هه‌میشه ڕاگه‌یاندنه‌كه فه‌شه‌ل به ته‌حقیقكردنی ئه‌و خه‌ونه مێژوویيه بهێنن.
به‌ڵام ئایا هه‌وڵدان و چڕكردنه‌وه‌ی هه‌موو تواناكان بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، پێوه‌ندیی چییه به كاته‌وه و چ جۆره كاتنۆڕییهكمان له‌لای كورده‌كان بۆ ئاشكرا ده‌كات؟
له له‌خۆتێگه‌یشتنی مێژووییانه‌ی كورده‌كاندا خاڵێكی ده‌رده‌دار و ئازاراوی هه‌یه، كه هه‌میشه ئه‌وان تیایدا ڕووبه‌ڕووی ته‌مه‌ننا و خواست و خۆزگه تێكشكاوه‌كانی خۆیان ده‌بنه‌وه، له كاتێكدا هه‌ست به هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له هه‌وڵدان و خه‌بات و قوربانیداندا له پێناوی دروستكردنی كیانێكی سه‌ربه‌خۆ، ناكه‌ن. ئه‌وه‌ی مێژووی كوردبوون پێكده‌هێنێ، شتێكه له‌نێوان ئه‌م ته‌مه‌ننا و خه‌بات و به‌فێڕۆچوون و له‌ده‌ستدان و دهستپێكردنهوهیهدا.
له قووڵایی كه‌سایه‌تی كوردا، تێگه‌یشتنێكی تایبه‌ت بۆ كات له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مای دۆڕان و دووباره تێهه‌ڵچوونه‌وه‌یه، دروستبووه. كاتی راسته‌قینه له‌لای كورد هه‌میشه كاتی نزیكبوونه‌وه‌یه له وه‌دیهاتنی خه‌ونه مه‌زنه‌كه‌ی و ده‌ستگرتنه به كۆتاییه‌وه، به‌ڵام ڕێك له پێش هاتنه‌دی و چێژبینین له‌و كۆتاییه، هه‌میشه به‌هۆی هۆكاری ده‌ره‌كی (خودایی، ده‌سیسه‌ی ئه‌وانیتر، پیلانگێڕیی، ته‌نیایی و بێدۆستی و بێ كه‌سیی و هۆكاره كرده‌یی و خهیاڵلێكراوهكانیترهوه)، دوچاری شكست ده‌بن و زه‌مه‌نی شادی و كهڕهنهڤاڵ ده‌گۆڕێ بۆ تراژیدیا و كۆست.
له ناو ئه‌م دوو بارودۆخه‌دا، دوو تێگه‌یشتنی تایبه‌ت له‌سه‌ر كات، دوو چه‌مكی جێگیری كات، له زه‌ینییه‌تی كورده‌كاندا دروستبووه: چه‌مكی ڕابردووی كات و چه‌مكی ئێستای كات.
چه‌مكی ڕابردووی كات:
ئه‌مه ئه‌و چه‌مكه‌یه، ده‌مانباته‌وه بۆ ساته‌وه‌خته تراژیدیه‌كان، بۆ قوربانیدان و خۆبه‌خشین و بهرگهگهرتنی كۆی ئه‌و سته‌م و مه‌رگه‌سات و كۆست و ماتهمیانهی له پێناوی شتێك، ئامانجێك و كۆتاییه‌كی مه‌زنتردا، كه قه‌ره‌بووی هه‌موو ئه‌و قوربانیدان و كۆستانهی بۆ ده‌كردینه‌وه، له‌لامان دروستبووه.
ئه‌م كاته، له ئه‌ده‌بیات و كولتووری زاره‌كیی و مێژووی سیاسیماندا تا ئاستی (به‌پیرۆزكردن) به‌رجه‌سته بووه و (سه‌ره‌تایه‌كی پیرۆز)ی كاته، كه تیایدا ئێمه له ناو ئاوێنه‌ی یادوه‌ریی ئه‌فسانه‌یی و مێژوویی خۆماندا، وه‌ك بكه‌رێكی تێكۆشه‌ر، خه‌باتكار و قوربانیكراو، خۆمان وێنادهكهین و له ئاوێنه‌كه‌دا خۆمان ده‌بینینه‌وه، كه زۆركه‌م كه‌مته‌رخه‌میمان له ئاست دۆز و كێشه‌كانماندا نواندووه.
بۆیه ئه‌وه‌ی رابردووی ئێمه پیشانیی ده‌دات، پاكژییه بێگوناههكانی ئێمه‌یه، كه وه‌ك منداڵێكی شیره‌خۆره، هه‌ر زوو داییك (نیشتیمان)ی خۆمان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه و له‌و كاته‌وه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه بوونناسیانهیه له خودی خۆمان و شوناسماندا پڕ بكه‌ینه‌وه، كه وه‌ك كه‌موكوڕییه‌ك له كه‌سایه‌تیی خۆماندا ئازارمان ده‌دات.. به‌مجۆره‌ش، گوزاره‌ی (گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێده‌وڵه‌ت)، جگه له مرۆڤگه‌لێكی بێداییك و نیشتیمان هیچیتر ناگه‌یه‌نێت..
چه‌مكی (ئێستا)ی كات:
ئه‌و چه‌مكه‌ی تری كات، بریتیه له كاتی ئێستا و هه‌نووكه، بریتیه له‌و ئێستایه‌ك كه به كرده‌یی و واقیعی تیایدا ده‌ژین. بریتیه له‌م ساته‌وه‌خته‌ی كه ئێمه له واقیعێكدا ده‌ژین و له‌هه‌ر لا ئه‌و هۆكارانه ده‌بینینه‌وه، كه هانمان ده‌ده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه و سه‌ر له‌نوێ پێداچوونه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگایانه‌ی باوباپیران و پێشینه‌كان بڕیبوویانن و به هه‌مان ئه‌نجامی ئێمه گه‌یشتبوون.. چه‌مكی (ئێستای كات) له ژیانی كوردیانهماندا، ئه‌و ساتانه‌یه كه ئێمه تیایدا بڕیار ده‌ده‌ین خۆمان له فێڵه‌كان و جه‌بره‌كانی مێژوو ده‌رباز بكه‌ین و به‌دوای پنتێكی تری دهستپێكردنهوهدا بگه‌ڕێین، كه ده‌مانباته‌وه سه‌ر سه‌ره‌تای پیرۆز و هه‌مان ئه‌نجامیش چاوه‌ڕوانمان ده‌كات..
چه‌مكی ئێستای كات، ئه‌و ساته‌وه‌ختانه‌یه كه ئێمه دڵی خۆمانی تیا ئه‌ده‌ینه‌وه، كڵاودهكهینه سه‌ری خۆمان، كڵاومان ده‌كرێته سه‌ر، خۆمان ده‌خه‌ڵه‌تێنین، خۆڵدهكهینه چاوی خۆمانه‌وه، پهرچهكرداریانه هه‌ڵوێست له رهخنهگرهكانمان ده‌گرین، دۆستی درۆزنه بۆخۆمان زۆر ده‌كه‌ین، ته‌سلیم به رواڵه‌تگه‌رایی و ته‌شریفاتی ده‌بین و وێنه‌یه‌كی به‌هه‌شتیانه و ڕه‌نگاوڕه‌نگ و ڕتووشكراو له‌سه‌ر ئێستای دۆخی وڵات و نیشتیمان به‌رهه‌مده‌هێنین و خۆمان له ئاست ئه‌وانیتردا بچووكده‌كه‌ینه‌وه و له ئاست یه‌كتریشدا ده‌بینه پاڵه‌وان و هتد.. به‌ڵام كه‌سایه‌تیه تێكشكاوه‌كه‌ی ناخمان، خوده سه‌ركوتكراوه خاوه‌ن یادوه‌رییه تراژیدیاكه‌ی ڕابردووی كات، هه‌ر له‌گه‌ڵمانه و له‌و پێڵووی چاو و نیگای ڕۆحمانه‌وه، بۆسۆی تێكشكانی لێدێت.
ئێمه له پهیوهندییماندا به كاته‌وه، مرۆڤێكی واقیعیی نین. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌نووكه له‌لامان هێشتا به‌های نیيه، هێنده‌ی ئه‌وه‌ی به‌پیرۆزكردنی ڕابردوو و فه‌رامۆشكردنی ئێستا و به كهرنهڤاڵكردنی هه‌نووكه پیشه‌مانه. ئێمه ده‌بێت تێگه‌یشتنی خۆمان له كات بگۆڕێن، بیركردنه‌وه‌مان له ڕابردوو وه‌ك كاتی پیرۆز و ئێستا وه‌ك كاتی به‌هه‌شتی، بگۆڕین و ڕه‌هه‌ندی داهاتووییانهی كات بكه‌ینه ئامانج.
له‌به‌ر ئه‌وه، پێویسته ئێمه سیاسه‌تی خۆمان له سیاسهتێكهوه كه ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت ده‌خاته پێشه‌وه، به‌هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كی مێژوویی، سیاسی و دادهوهرانه بێت، كه كوردستانیه‌كان له پێناویان‌دا خه‌باتیان كردووه و قوربانیيان بۆ داون، بگۆڕین بۆ سیاسه‌تی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌و داوا و مه‌رجانه‌ی له ئاستی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تیی و ڕای گشتیی جیهانیدا، له‌به‌رده‌مماندا بهرجهستهدهكرێنهوه.
لێره‌وه، پێویسته به له‌به‌رچاوگرتنی سیاسه‌تی په‌یوه‌ندییه نیودهوڵهتیهكان و گرتنه‌به‌ری میتۆدی ئه‌و خوێندنه‌وه‌یه، كه بریتیه له دروستكردنی داهاتوو، له ڕوانگه‌ی پهیوهنخوازییهوه: (Relational)، نه‌ك له ڕوانگه‌ی پێگهخوازییهوه: (Positional). هه‌روه‌ها به گرنگ وه‌رگرتنی پێگه‌ی جوگرافیانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و گرنگییه‌ی ئه‌زموونی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، له هه‌ندێ بواردا به‌ده‌ستیهێناون، كه ده‌كرێ وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌ت، سوودیان لێوه‌ربگیرێت، بكه‌وینه‌وه داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی خۆمان به مه‌رجێ خزمه‌ت، به ڕاگه‌یاندنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته بكات، كه ده‌مانه‌وێت، نه‌ك ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌میدا و خۆراكبهخشی ئه‌و به‌هانه و داواكارییانه بێت، كه بۆی هه‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، ڕای گشتیی جیهانی و ده‌وڵه‌ته هه‌رێمییه‌كان و ته‌نانه‌ت لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنیش، سه‌ر هه‌ڵبده‌ن.
دروستكردن و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، كارێكی ئاسانه: بۆی هه‌یه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تردا ده‌وڵه‌تێكی خراپ، دروستبكه‌ین، ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت، له نمونه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كانی دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، به‌ڵام ئه‌م ده‌وڵه‌ته متمانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی و كه‌سایه‌تی سیاسیانه‌ی له‌به‌رده‌م ڕای گشتیی جیهانیدا، لاواز و په‌راوێزیی بێت، دیسانه‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن نه‌وته عه‌ره‌بییه‌كان...
ئێمه پێویسته له قه‌باره‌ی ڕابردووه تراژیدیانهكهمانهوه، بڕوانينه جۆرایه‌تی ده‌وڵه‌ته داهاتووییهكهمان. بۆیه پێویستییه‌كی جه‌وهه‌ریمان به گۆڕینی نیگای خۆمان بۆ كات هه‌یه، پێویسته به ته‌ماشاكردنی داهاتوو، هه‌نگاو بنێین، نه‌ك شین‌گێڕی به‌سه‌ر ڕابردوو و حهفلهكردن به‌ده‌م ئێستاوه. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی داهاتوو ده‌یخوازێ سیاسه‌تێكی ڕیالیستانهیه، كه نه دووژمنه كۆنه‌كان زیندوو ده‌كاته‌وه، نه دووژمنی تازه بۆخۆی دروستده‌كات و نه لهپهرچهكردارهوه هه‌نگاو ده‌نێت. به‌ڵكو بیركردنه‌وه و هزرینی قووڵ و پهیوهندخوازانه، ده‌كاته پێشمه‌رجی هه‌ر جۆره هه‌نگاوێك بۆ گه‌یشتن به داهاتوو، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه له ئامانجی خۆمانمان نزیك بخاته‌وه، به مه‌رجێ پێشئه‌وه‌ی بیر له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت بكه‌ینه‌وه، دروستیبكهین..
1- ئه‌م وتاره پێشه‌كی ئه‌و به‌شدارییه‌ی نووسه‌ره كه له دووه‌مین سه‌میناری هاوبه‌شی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانكۆی سه‌لاحه‌دین و گۆڤاری گوڵان، له هوتێل چوارچرا، ڕۆژی 22/7/2012، ڕێكیانخستووه، پێشكه‌ش دەكرێت.
* سەرۆكی بەشی فەلسەفە كۆلیژی ئەدیبات زانكۆی سەڵاحەدین