رۆشنبیران و ده‌سه‌ڵات
January 26, 2011
فیکر و فەلسەفە
نووسه‌ر :ئهلزواوی بهغووره(*)
وه‌رگێڕ : تاریق كارێزی
دیالۆگێك له نێوان )میشیل فۆكۆ( و )جیل دولۆز(دا (1)فۆكۆ: یه‌كێك له په‌نادراوان(2) پێی گوتم "باشه له‌وه حاڵیم كه بۆچی سارته‌ر له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا خه‌بات ده‌كات، هه‌روه‌ها بۆچی سیاسه‌ت ده‌كات و به چ ئاراسته و واتایهكیش ئه‌و كاره ده‌كات؟ تا راده‌یه‌ك له تۆش (ده‌گه‌م)، چونكه هه‌میشه كه‌مێك باسی گرفتی به‌ند كردنت كردووه، به‌ڵام دولۆز به راستی له‌و ناگه‌م". ئه‌م پرسیاره بۆ من زۆر مایه سهرسورِمان بوو، چونكه كاره‌كه سه‌باره‌ت به من زۆر روون بوو.
دولۆز: ره‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بێت كه به شێوازێكی نوێ كه‌وتووینه‌ته نێو په‌یوه‌ندیی نێوان "تیۆری" و "كردار"ه‌وه. جارێكیان باوهرِمان وا بوو، یان پێمان وا بوو، یان وا دركمان به "كردار" ده‌كرد، به‌وه‌ی پیاده كردنی تیۆرییه، به‌وه‌ی ئه‌نجامه، جارێكیشیان به پێچه‌وانه‌وه (پێمان وا بووه) پێشه‌كی بووه بۆ تیۆری، یان به‌وه‌ی خۆبه‌خۆ داهێنه‌ری شێوه‌یه‌كه له تیۆرییه‌كی داهاتوو. ئێمه، به شێوه‌یه‌كی گشتی وا دركمان به په‌یوه‌ندیی نێوانیان ده‌كرد، كه شێوه‌یه‌كه له پرۆسه‌ی گشتی یان نه‌پسانه‌وه‌ی سه‌راپاگیر، به‌م واتایه یان واتایه‌كی دی. ره‌نگه سه‌باره‌ت به ئێمه، ئیدی پرسه‌كه به شێوه‌یه‌كی جودا ده‌خرێته روو. په‌یوه‌ندیی "تیۆری- كردار" په‌یوه‌ندییه‌كی پتر به‌ش به‌ش و دابه‌شه. له لایه‌كه‌وه تیۆری هه‌میشه تیۆریی خۆجێییه، په‌یوه‌ندیی به بوارێكی دیاری كراوه‌وه هه‌یه، ره‌نگه له بوارێكی دیكه‌شدا پیاده بكرێت، ئه‌و بواره‌ش نیمچه دوور بێت. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاده كردن‌دا هه‌رگیز په‌یوه‌ندیی وێكچوون نییه. له لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌ر كه له بواری كاری تایبه‌تی خۆیدا ده‌ست به‌كار ده‌بێت، رووبهرِووی كۆمه‌ڵێك ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، كۆمه‌ڵێك دیوار، كۆمه‌ڵێك له‌مپه‌ر كه پێویست ده‌كات هه‌ڵبگیرێن، ئه‌ویش به جۆر و چه‌شنه گوتارێكی دی "ئه‌م جۆری دیكه‌یه به كرده‌نی به‌ره‌و مه‌یدانێكی جودا یان جیاواز"(مان ده‌بات). كردار كۆمه‌ڵێك ئه‌لته‌رناتیف یان "نۆرهگێرِی"یه(3) بۆ ئه‌م پرس یان ئه‌و پرسی تیۆری. تیۆرییش جۆرێكه له نۆرهگێرِی له نێوانی ئه‌م كردار و ئه‌و كرداردا. ناكرێ هیچ تیۆرییه‌ك په‌ره بستێنێت یان گه‌شه بكات، به بێ ئه‌وه‌ی رووبهرِووی جۆرێك له دیوار یان ئاسته‌نگ ببێته‌وه، یان به‌رامبه‌ریان لێ بگرێت، ده‌بێ كرداریش ئه‌و دیواره بسمێ یان ببرِێ یان ئاسته‌نگه‌كه تێپهرِێنێت. بۆ نموونه، تۆ له شرۆڤه‌ی تیۆرییه‌ك بۆ دابرِین ده‌ستت پێ كرد، وه‌ك دابرِینی ده‌روونی له كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دار له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا. پاشان گه‌یشتییه زه‌رووره‌تی ئه‌وه‌ی كه‌سانی دابرِێندراو ده‌بێ بۆ خۆیان به قسه بێن، ده‌بێ نۆرهگێرِی بكه‌ن یان سه‌رقاڵی نۆرهگێرِی ببن، "یان به پێچه‌وانه‌وه تۆ خه‌ریكی نۆرهگێرِی كردن بووی به‌وان". ئه‌م جۆره كه‌سانه له به‌ندیخانه‌دا ده‌بن، ئه‌وان له به‌ندیخانه‌دان. كاتێك تیمی لێپرسینه‌وه له بهندیخانهكانت پێك هێنا(4)، له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه رۆنرا بوو، كه ئه‌و هه‌لومه‌رجه یان ئه‌و كه‌شه بهێنیته ئاراوه، كه به‌ندی بۆ خۆیان بتوانن له‌باره‌ی خۆیانه‌وه بدوێن. هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌نادراو ده‌یه‌وێ بڵێ، كه تۆ چوویته‌ته سه‌ر باری پیاده كردنی تیۆرییهكانت. نه پیاده كردن و نه پرۆژه‌یه‌كی چاكسازی و نه توێژینه‌وه‌یه‌كیش، به واتای باوی خۆیان له ئارادا نین. شتێكی به ته‌واوه‌تی یان سه‌راپا جیاواز هه‌یه: سیسته‌مێكی نۆرهگێرِی له چه‌ندین به‌ش و هۆبه‌ی تیۆری و كردار، له یه‌ك كاتدا هه‌یه.
سه‌باره‌ت به ئێمه، دیمه‌نه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه، كه بابه‌تێكه یان هۆشیارییه‌كه نوێنه‌رایه‌تی كراوه یان هی نوێنه‌رایه‌تی كردنه. ئه‌وانه‌ی خه‌بات ده‌كه‌ن و ده‌جوولێنه‌وه و كرداریان هه‌یه یان كار ده‌كه‌ن، چی دی نوێنه‌رایه‌تی ناكرێن، چونكه پارت و سه‌ندیكا له لای خۆیه‌وه بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه نوێنه‌رایه‌تیی هۆشیاریی ئه‌وان ده‌كات. ئه‌وه‌ی قسه ده‌كات یان ده‌دوێت و ئه‌وه‌ی ده‌كات یان ده‌جوولێته‌وه و ئه‌وه‌ی كاریش ده‌كات! ئه‌و هه‌میشه فره‌یی و زۆرییه، ته‌نانه‌ت له لای ئه‌و كه‌سه‌ش كه قسه ده‌كات یان كار ده‌كات. ئێمه هه‌ر هه‌موومان به‌تالیۆن یان تیمی ده‌ست تێوهردانین یان تیمی پێكدادان و لێكدانین. هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌ك له ئارادا نییه، هه‌ر ته‌نیا كردار هه‌یه، ته‌نیا كرداری تیۆری نه‌بێت، كاری كردار له په‌یوه‌ندیی "نۆرهگێرِی" یان "تۆرِ"دایه.
فۆكۆ: وا دێته پێش چاوم كه پێگه‌یاندنی رۆشنبیر نه‌ریتی بوو، ده‌سپێكی له دوو شتدایه: شوێن یان پێگه‌ی له نێو كۆمه‌ڵگای بورژوادا، له سیسته‌می به‌رهه‌م هێنانی سه‌رمایه‌داریدا، له‌و ئایدیۆلۆژیایه‌ی ده‌یهێنێته به‌رهه‌م یان ده‌یسه‌پێنێت، "كه ده‌بێ قۆرخ كرا‌و، كڵۆڵ، وه‌لا نراو، نه‌فره‌ت لێ كرا‌و، تۆمه‌تبار به گۆبه‌ند نانه‌وه، به به‌د ره‌وشتی... هتد" بێت، گوتارهكهشی هه‌ندێك هه‌قیقه‌ت دهردهبرِێت و په‌یوه‌ندیی سیاسیی د‌رك پێ نه‌كراویش ئاشكرا ده‌كات. ئه‌م دوو شێوه سیاساندنه به یه‌كتر نامۆ نین، به‌ڵام به زۆر به یه‌ك ناگه‌ن. جۆره رۆشنبیرێكی "نه‌فره‌ت لێ كرا‌و یان وه‌لاوه نراو" هه‌بوو، هه‌روه‌ها جۆره رۆشنبیرێكی "سۆشیالیست"یش هه‌بوو. ئه‌م دوو شێوه‌یه به سووك و ئاسانی له هه‌ندێك كات و ماوه‌دا له ئاكامی كاردانه‌وه‌ی توندی ده‌سه‌ڵاته‌وه، ده‌چنه ناو یه‌كه‌وه و تێكه‌ڵ به یه‌كیش ده‌بن. وه‌ك ئه‌وه‌ی له پاش ساڵی 1848دا و له پاش كۆمۆنه‌ی پاریس و له پاش 1940 رووی دا: رۆشنبیر بووه كه‌سێكی وه‌لا نراو و چه‌وساوه، له كاتێكدا "شتان" به "هه‌قیقه‌تی" خۆیان ده‌ركه‌وتن، له كات و چركه‌ساتێكدا كه ناكرێ تێیدا بگوترێت، كه پاشا رووت بوو. رۆشنبیر هه‌قیقه‌تی به‌وانه ده‌گوت كه نه‌یان ده‌بینی، به ناوی ئه‌وانه‌شه‌وه (دهیدركاند) كه نه‌یان ده‌توانی بڵێن: هۆشیاری و روونبێژی.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ی رۆشنبیران له حاڵه‌تی تازه(5)دا، یان ماوه‌یه‌كه، دۆزیویانه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یه كه جه‌ماوه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت، پێویستی به ئه‌وان نییه، چونكه جه‌ماوه‌ر زۆر چاك و به روونی، ته‌نانه‌ت له‌وانیش باشتر ده‌زانێت، كه به گورِ و تینه‌وه ئه‌وه بڵێ. به‌ڵام سیسته‌مێكی ده‌سه‌ڵات هه‌یه، رێ له‌و گوتار و له‌و زانینه ده‌گرێت، ئاسته‌نگ و له‌مپه‌ری ده‌خاته به‌ر ده‌م. ده‌سه‌ڵاتێك كه نه‌ك هه‌ر له ده‌سته‌كانی باڵای چاودێری، به‌ڵكوو به شێوه‌یه‌كی قوول و زرنگانه و ورد له نێو تۆرِی كۆمه‌ڵدا. رۆشنبیران بۆ خۆشیان بوونه‌ته به‌شێك له‌و ده‌سه‌ڵاته. رۆڵی رۆشنبیر ئه‌وه نییه مه‌زه‌نده بكات كه "كه‌مێك به‌ره‌و پێش یان كه‌مێك به لاوه شتێك هه‌یه" له پێناو ئه‌وه‌ی هه‌قیقه‌تی لاڵ بڵێ. به‌ڵكوو دروستتر له سه‌ریه‌تی دژ به شێوه‌كانی ده‌سه‌ڵات ململانێ و خه‌بات بكات، تا له هه‌مان كاتدا، بابه‌ت و ئامراز بێت: له سیسته‌می "زانین" و "هه‌قیقه‌ت"دا، له "هۆشیاری" و له "گوتار"دا.
به‌م واتایه تیۆری گوزارشت له شتێك ناكات، شتێكیش په‌رچڤه ناكات، شتێكیش پیاده ناكات، به‌ڵكوو كرداره. به‌ڵام كردارێكی لۆكاڵ و لایه‌نگرانه‌یه، وه‌ك دهشڵێی: هه‌مه‌كی نییه. ململانێ یان خه‌بات دژ به ده‌سه‌ڵات، خه‌بات له پێناو ده‌رخستنی، له‌وێدا (ده‌بێت) كه نابینی و كاتێ كه فێڵبازتر و زۆرزانتر ده‌بیت.
ململانێیه‌ك نییه له پێناو "گهرِاندنهوهی هۆش"، -"ماوه‌یه‌كی دووره یان كاتێكی زۆره، چی دی هۆش به زانینێك داناندرێت، كه له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌ده‌ست هات بێت یان به‌وه‌ی بابه‌ته، كه جێ بایه‌خی بورژوا بێت"- له پێناو رووخاندن و به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له پێناویدا له ململانێدان، نه‌ك به مه‌ودایه‌ك یان له نزیكی، له پێناو روون كردنه‌وه‌ی "تیۆرییه‌كه" كه سیسته‌می لۆكاڵ یان لایه‌نگری ئه‌م ململانێیه‌یه..
دولۆز: دروست ئه‌وه‌یه تیۆرییه‌كه، ئه‌و وه‌ك قوتووی كه‌ره‌سته‌یه. په‌یوه‌ندییه‌كی به نیشانه(دال)وه نییه. ده‌بێ به‌كار بهێندرێت و بخرێته گهرِ، نه‌ك بۆ خۆشی. جا ئه‌گه‌ر هیچ كه‌س به‌كاری نه‌هێنا، به خودی تیۆریزهكاریشهوه، كه دوای ئه‌وه به تیۆریزهكار داناندرێت، یان ئه‌وه‌ی له‌وه ده‌وه‌ستێت كه تیۆریزهكار بێت، ئیدی ئه‌وه به‌هایه‌كی نابێت، یان ئه‌وه‌تا جارێ كاتی وهگهرِ خستنی نه‌هاتووه. ئێمه ناچینه‌وه یان ناگهرِێینهوه سه‌ر تیۆرییه‌ك، به‌ڵكوو تیۆریی دی گه‌ڵاڵه ده‌كه‌ین، تیۆریی دیكه ده‌هێنینه ئاراوه، یان ئه‌وه‌تا تیۆریی دیكه داده‌هێنین.
سه‌یره كه نووسه‌رێكی وه‌ك "بروست"(6)، كه وه‌ك ساغه رۆشنبیرێك ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌ر ئه‌ویش به روونییه‌كی ته‌واوه‌وه ده‌ڵێت: وه‌ك سه‌رنجی ئاراسته به ده‌ره‌وه ته‌ماشای كتێبه‌كانم بكه‌ن، ئه‌گه‌ر یارمه‌تیی نه‌دان سه‌رنجی دی به‌كار بهێنن، پێویسته خۆتان ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی خۆتان بدۆزنه‌وه، كه ئه‌وان به گورِهوه، ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی شهرِن. تیۆریی ناگشتێندرێت، به‌ڵكوو فره ده‌بێت و فره‌ش بووه. ده‌سه‌ڵاته كه گشتاندن ده‌كات، تۆش رێك و ره‌وان ده‌ڵێی: به زه‌رووره‌ت تیۆری دژ به ده‌سه‌ڵاته. (هه‌ر كه تیۆری له بوارێك له بواره‌كاندا كار ده‌ست پێ ده‌كات، ده‌موده‌ست ده‌ست به كار كردن له پێناوی گۆرِاندا ده‌كات، هه‌روه‌ها پێویست به بوارێكی دیكه‌ش ده‌بێت بۆ گۆرِان). له پێناوی ئه‌وه‌دا، چه‌مكی چاكسازی چه‌مكێكی ده‌به‌نگ و پووچه. ئه‌و یان ئه‌وه‌تا، له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ئاماده كراوه كه خۆیان به نوێنه‌ر داده‌نێن، به ناوی ئه‌وانی دیكه‌شه‌وه، كاری دواندن و قسه كردن له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته یان به فیتی ده‌سه‌ڵاته، كه جۆرێكه له دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات، به سه‌ركوت كردنی فراوانیش پشت ئه‌ستوور و به‌هێز و راوه‌ستاو ده‌بێت. یان ئه‌وه‌تا چاكسازییه‌كی خوازراوه، ئیدی ئه‌و كات نابێته چاكسازی، به‌ڵكوو بزووتنه‌وه‌یه‌كی شۆرِشگێرِانهیه كه له ناخدا خاوه‌ن خه‌سڵه‌تی كاتییه، سووریشه له سه‌ر ئه‌وه‌ی چاو به سه‌راپای ده‌سه‌ڵات و پلهبهندییهكهیدا بهێنێته‌وه.
كارێكی به‌دیهییه كه له زینداندا كه‌مترین و ساده‌ترین خواستی زیندانیان به‌سه بۆ رووخاندن و هه‌ره‌س هێنانی "چاكسازیی درۆزنانه‌ی بلوفان"(7). ئه‌گه‌ر منداڵانی ساوا بگه‌نه ئاستی گه‌یاندن و راگه‌یاندنی خواسته‌كانیان، یان نارِهزایی خۆیان و ته‌نانه‌ت پرسیاره‌كانیان له باخچه‌ی ساوایاندا بگه‌یه‌ننه به‌ر گوێی مامۆستاكانیان، جا ئه‌وه به‌سه بۆ به‌رپا كردنی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سیسته‌می خوێندندا. له راستیدا ئه‌و رژێمه‌ی له سایه‌یدا ده‌ژین، ناتوانێ به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك بگرێت. هه‌ر بۆیه شل و خاویی ریشه‌ییانه‌ی له هه‌موو خاڵ و ئاستێكدایه، له هه‌مان كاتدا، سه‌ركوتی ههمهكییانهی ئه‌ویش روون ده‌كاته‌وه و دهشیخاته روو. له روانگه‌ی منه‌وه، تۆ یه‌كه‌م كه‌س بووی شتێكی بنهرِهتیت فێركردین، له كتێبه‌كانت و له بواری كرداریشدا كه: كه‌ماسیی قسه كردنه له پێناو ئه‌وانی دیكه‌دا. ئێمه گاڵته به نوێنه‌رایه‌تی ده‌كه‌ین، ده‌ڵێین نوێنه‌رایه‌تی كۆتایی هات، به‌ڵام له‌م گفتوگۆ "تیۆری"یه‌دا ناگه‌یه‌نه ئه‌وه‌ی، كه تیۆری به سه‌ر كه‌سانی په‌یوه‌ندیداردا ده‌سه‌پێت، كه له سه‌ر ئه‌ركی خۆیان كرداریانه قسه بكه‌ن.
فۆكۆ: كاتێك (كه‌سانی) زیندانی كه‌وتنه قسه كردن، ئه‌وان تیۆرییهكیان له‌باره‌ی به‌ندیخانه و له‌باره‌ی سزا و له‌باره‌ی دادوه‌ری یان دادوه‌ر هه‌بوو. ئه‌م گوتاره‌ی دژ به ده‌سه‌ڵاته، ئه‌و گوتاره دژبه‌ره‌ی زیندانیان، (یان وه‌ك ده‌ڵێین لاده‌ران)ی له ئه‌ستۆ گرتووه، هه‌ر ئه‌ویشه كه گرنگه یان به هه‌ند هه‌ڵده‌گیرێت، نه‌ك تیۆری له‌باره‌ی كه‌تنه‌وه.
گرفتی به‌ندیخانه گرفتێكی لۆكاڵ و لاوه‌كییه، چونكه له فه‌ره‌نسادا ساڵانه پتر له 100 هه‌زار كه‌س به‌ند ناكرێن. به‌ڵام ئه‌م كێشه لاوه‌كییه خه‌ڵكی ده‌شڵه‌ژێنێت. پێم سه‌یر بوو كه ئه‌و ژماره زۆره‌ی خه‌ڵك بایه‌خ به كێشه‌ی به‌ندیخانه ده‌ده‌ن، كه‌چی ئه‌وان بۆ خۆشیان له به‌ندیخانه نه‌بوون. هه‌روه‌ها سه‌رم له ژماره‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌ش سورِ ما، كه په‌یوه‌ندییان به گوێ گرتن له گوتاری به‌ندیخانه‌وه نه‌بوو، پاشان چۆن له دوا جاردا گوێی لێ ده‌گرن و چۆنیش راڤه‌ی ده‌كه‌ن؟ ئایا، به شێوه‌یه‌كی گشتی، شێوه‌یه (فۆرمه) كه ده‌سه‌ڵات وه‌ك ده‌سه‌ڵات ده‌رده‌كه‌وێت، به روون و ره‌وانی ده‌رده‌كه‌وێت؟ كه‌سێك له به‌ندیخانه دابندرێت، له به‌ندیخانه‌دا بیهێڵیته‌وه، رێی خواردنی لێ بگریت، رێی خۆ گه‌رم كردنه‌وه، رێی ده‌رچوون و سێكسی لێ بگریت... هتد، لێره‌دا خه‌سڵه‌تی هه‌ره پرِ له ورِێنهی ده‌سه‌ڵات، كه ده‌كرێ وێنا بكرێت، ده‌رده‌كه‌وێت. له‌گه‌ڵ ژنێكدا قسه‌م ده‌كرد كه له به‌ندیخانه بوو، ئه‌و پێی ده‌گوتم: "من كه ته‌مه‌نم چل ساڵه و بیر ده‌كه‌مه‌وه، سزا دراوم و خواردنی ته‌نیا نانه ره‌قم بۆ برِاوهتهوه". ئه‌وه‌ی له‌م رووداو یان چیرۆكه‌دا هه‌ست ده‌ورووژێنێت، هه‌ر ته‌نیا پووچیی كرداری ده‌سه‌ڵات نییه، به‌ڵكوو ئه‌و بێ شهرمییهشه كه له فۆرمی هه‌ره كۆن و پووچ و منداڵانه‌دا، (ده‌سه‌ڵاتی) تێدا پیاده ده‌كرێت، واته كورت كردنه‌وه یان ره‌وانه كردن یان گهرِاندنهوه و گۆرِینی هه‌ر ته‌نیا به نان و ئاو، یان خواردن و خواردنه‌وه. به هه‌ر حاڵ هه‌ر له منداڵییه‌وه ئه‌وه‌مان فێر ده‌كه‌ن. زیندان ئه‌و ته‌نیا شوێن و ناوه‌نده‌یه كه تێیدا ده‌سه‌ڵات به رووتی ده‌رده‌كه‌وێت. له ره‌هه‌ندی هه‌ره زێدهرِۆیی خۆیدا، وا پاساوی خۆشی ده‌داته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتێكی رهوشتكاره. "من مافی سزادانم هه‌یه، مادام ئێوه ده‌زانن كه ئه‌گه‌ر دزی بكه‌ن یان بكوژن، كاری قه‌ده‌غه و كارهساتاویتان (كردووه)...". ئه‌مه‌یه شتی نایاب له به‌ندیخانه‌دا، چونكه بۆ یه‌كه‌مین جاره ده‌سه‌ڵات ون نابێت و خۆی ناشارێته‌وه و ده‌مامك نابه‌ستێت، به‌ڵكوو وه‌ك ملهورِییهكی سه‌راپاگیر و بڵاو له وردترین وردهكاریدا ده‌رده‌كه‌وێت، ملهورِییهكی بێعارانه، له هه‌مان كاتدا، به تایبه‌تی كه به ته‌واوی "پاساو" دراوه‌ته‌وه، مادام كه ده‌توانێت له چوارچێوه‌ی رهوشتێكدا پێك بێت، كه كار و كرداری دیاری ده‌كات. ملهورِیی ئاژه‌ڵیانه‌ی وا خۆی ده‌رده‌خات، كه زاڵ بوونێكی ئارامی چاكه‌یه به سه‌ر خراپه‌دا، (به هه‌مان شێوه زاڵ بوونی) سیسته‌مه به سه‌ر گێره‌شێوێنیدا.
دولۆز: پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌ر راسته. نه‌ك هه‌ر زیندانیان وه‌ك منداڵ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت، به‌ڵكوو منداڵانیش وه‌ك زیندانی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت. منداڵان ده‌كه‌ونه بن باری منداڵییه‌ك كه هی خۆیان نییه. به‌م واتایه قوتابخانه هه‌ر چون به‌ندیخانه‌یه، كارگه‌كانیش پتر به به‌ندیخانه ده‌چن. هێنده‌ش به‌سه كه چوون بۆ نێو كارگه‌ی "رینۆ"، یان شوێنانی دی، ببینی. رۆژی ته‌نیا سێ مۆڵه‌ت بۆ چوونه سه‌راو. ده‌قێكی "جیرمی بنتام"م(8) دۆزییه‌وه كه هی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌م بوو، كه تێیدا چاكسازی كردن له به‌ندیخانه ده‌خاته روو: به ناوی ئه‌م چاكسازییه باڵایه‌وه، سیسته‌مێكی بازنه‌یی دامه‌زراند، به جۆرێك كه ئه‌و به‌ندیخانه نۆژه‌ن كراوه‌یه بووه نموونه‌یه‌ك، كه به بێ هه‌ستی به‌ره‌و قوتابخانه و وه‌رشه تێمان پهرِاند، له وهرشهكهشهوه بۆ به‌ندیخانه و به پێچه‌وانه‌وه‌ش. ئه‌مه‌یه جه‌وهه‌ری زیندانی چاكسازی، هه‌روه‌ها وێنه‌ی چاكسازانه. به پێچه‌وانه‌وه كاتێك خه‌ڵك به ناوی خۆیانه‌وه كه‌وتنه باری قسه و كردار یان جووله‌وه، ئه‌وان دژ به نوێنه‌رایه‌تی كردنێكی به‌ره‌واژی یان پێچه‌وانه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كی دی ناكه‌ن، ئه‌وان دژ به نوێنه‌رایه‌تییه‌ك نین كه به‌رامبه‌ر به نوێنه‌رایه‌تی كردنێكی هه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت. بۆ نموونه، دێته‌وه بیرم تۆ ده‌تگوت، كه دادێكی میللی دژ به داد له ئارادا نییه، ئه‌و له ئاستێكی دیكه‌دا ده‌خولێته‌وه، یان روو ده‌دات یان رێ ده‌كات.
فۆكۆ: پێم وایه ئه‌نجامی رق و كینه‌یه، گه‌ل داد و دادوه‌ری و دادگا و به‌ندیخانه‌ی هه‌بوو، نه‌ك نابێ بیرۆكه‌یه‌كی دیكه‌مان هه‌بێت له‌باره‌ی دادی باشتره‌وه، یان دادوه‌رانه‌تر بێت، به‌ڵكوو ده‌بێ، یه‌كه‌م جار و به‌ر له هه‌ر شتێك، د‌رك كردنی خاڵی تایبه‌تمان هه‌بێت، كه ده‌سه‌ڵات به په‌یوه‌ندی و گرێ‌دراو له‌گه‌ڵ گه‌لدا، پیاده بكرێت.
ململانێ دژ به داد ململانێیه دژ به ده‌سه‌ڵات، پێم وا نییه كه ئه‌مه ململانێیه دژ به زوڵم یان بێدادی، یان دژ به زوڵمی داد، یان له پێناو باش بهرِێوه چوونی داددا. جێی هه‌ڵوه‌سته كردنه، هه‌موو جارێك كه خۆپیشاندان و یاخی بوون و مان گرتن ده‌بێت، ده‌زگای دادوه‌ری ده‌بێته ئامانج، له هه‌مان كات و به هه‌مان ئاست ده‌زگای باجیش، پاشان سوپا و شێوه‌كانی دیكه‌ی ده‌سه‌ڵات. گریمانه‌كه‌م، هه‌ڵبه‌ت له گریمانه‌ش زیاتر نییه، ئه‌وه‌یه كه دادگای میللی، بۆ نموونه له كاتی شۆرِشدا، دارده‌ستی ورده بورژوا بووه كه هاوپه‌یمانی جه‌ماوه‌ر بووه، بۆ گهرِانهوه و خۆ گه‌یاندن به بزووتنه‌وه‌ی خهباتگێرِی له ململانێی دژ به ده‌سه‌ڵاتدا. بۆ ئه‌وه‌ی جڵه‌و بگرێته‌وه ده‌ست و بچێته ریزه‌وه، ئه‌و سیسته‌مه‌ی دادگاكانم پێشنیار كرد، كه ئه‌و داد دهگێرِێتهوه و به ده‌ستی ده‌هێنێته‌وه، یان دروست پشتی پێ ده‌به‌ستێت، كه ده‌كرێ دادوه‌رانه بێت، هه‌روه‌ها پشت به‌و دادوه‌ره‌ش ببه‌ستێت كه ده‌كرێ حوكمی دادوه‌رانه ده‌ربكات. شێوه‌ی دادگاكه خۆی سه‌ر به ئایدیۆلۆژیای داده، كه ئایدیۆلۆژیای بورژوایه.
دولۆز: ئه‌گه‌ر ره‌وشی حاڵ ره‌چاو بكه‌ین، ئه‌وه ده‌سه‌ڵات دیدێكی سه‌راپاگیر و ههمهكیانهی هه‌یه. ده‌مه‌وێ بڵێم هه‌موو جۆره‌كانی سه‌ركوتی ئێستا، زۆر و زهبهندیشن، له روانگه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه به ئاسانی دهگشتێندرێن: سه‌ركوتی ره‌گه‌زپه‌رستانه دژ به كۆچبه‌ران، سه‌ركوت له كارگه‌دا، سه‌ركوت له فێر كردن‌دا، به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌ركوتی دژ به لاوان. نابێ هه‌ر ته‌نیا له كاردانه‌وه‌كه‌ی رووداوه‌كانی ئایاری 68دا به دوای یه‌كبوونی ئه‌و شێوانه‌دا بگهرِێین، به‌ڵكوو له خۆ ئاماده كردن و رێكخستنێكی بهرنامهرِێژانه بۆ ئایینده‌ی نزیكمان، بگهرِێین. سه‌رمایه‌داریی فه‌ره‌نسا زۆر پێویستی به "یه‌ده‌گ"ێكی بێكاری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری ده‌مامكی لیبراڵانه و باوی "كاری گشتی" یان "كار بۆ هه‌مووان" ببێت. له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه یه‌كبوونی خۆی له: كه‌م كردنه‌وه‌ی كۆچدا ده‌بینێته‌وه، كاتێك ده‌گوترێت كه كاری سه‌خت و بێ ئه‌رزش به كۆچبه‌ران بسپێردرێت -سه‌ركوت له كارگه‌كاندا مادام كاره‌كه ده‌خوازێت كه فه‌ره‌نسییه‌كان "چێژ" به كار بده‌ن، ئه‌مه‌ش زه‌حمه‌ت و زه‌حمه‌تتر ده‌بێت- خه‌بات دژ به لاوان و سه‌ركوت له فێر كردن‌دا، چونكه سه‌ركوتی پۆلیسی، زیاتر له كاتێكی رابردوودا، سه‌ركوتێكی چالاكه، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئاستی بازارِی كاردا كه‌م پێویستمان به لاوانه.
هه‌موو جۆره پیشه‌یه‌ك زیاتر و زیاتر ئه‌ركی دیاری كراوی پۆلیسی به‌جێ ده‌گه‌یه‌نێت: مامۆستایان، شیكارانی ده‌روون، په‌روه‌رده‌كاران به هه‌موو چه‌شنه‌كانیانه‌وه... هتد. شتێكیش هه‌یه ماوه‌یه‌كی درێژه رام گه‌یاندووه، ئه‌ویش ناتواناییمان له بواری دووباره به‌رهه‌م هێنانه‌وه‌دا: به‌هێز كردن یان تۆكمه كردنی هه‌موو بنیاده‌كانی دابرِین. كه‌واته به‌رامبه‌ر به‌و سیاسه‌ته هه‌مه‌كی و گشتییه‌ی ده‌سه‌ڵات، ده‌ست به به‌رگریی لۆكاڵانه ده‌كه‌ین، به ئاگری دژ، به سه‌نگه‌ری كارا، هه‌ندێك جاریش به به‌رگریی خۆپارێزانه. ئێمه گشتاندنێك ناكه‌ین بێ له‌وه‌ی له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه ده‌گشتێندرێت. ئێمه له لای خۆمان و له ئاستی خۆمانه‌وه ناتوانین گشتاندن بكه‌ین، ته‌نیا مه‌گه‌ر شێوه‌كانی نوێنه‌رایه‌تی كردنی ناوه‌ندی و پله‌به‌ندیمان چاك بكه‌ینه‌وه. له به‌رامبه‌ردا، ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ بیكه‌ین، ئه‌وه‌یه بگه‌ینه ئاستی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی لاوه‌كی گرێ بده‌ین، تۆرِه سیسته‌مێكی ته‌واو، بنه‌گه‌ی میللی یان جه‌ماوه‌ری پێك بهێنین. ئه‌وه‌ش زه‌حمه‌ته. به هه‌ر حاڵ، واقیع سه‌باره‌ت به ئێمه هه‌رگیز به سیاسه‌تدا تێپهرِ نابێت، (سیاسه‌ت لێره‌دا) به واتای ئاساییانه‌ی توانا و دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات، یان ئه‌و ده‌ستانه‌ی پێیان ده‌گوترێت ده‌سته‌ی نوێنه‌رایه‌تی، له شاره‌وانی و سه‌ندیكاكاندا. واقیع ئه‌وه‌یه كه ئهمرِۆ به كرده‌نی له كارگه و قوتابخانه‌دا، له مۆڵگه و زیندان و بنكه‌ی پۆلیسدا روو ده‌دات. شتێكی باشه كه بزووتنه‌وه (جووله) جۆره زانیارییه‌كی جیاواز له زانیاریی رۆژنامه بگرێته خۆ یان هه‌ڵبگرێت "وه‌ك جۆری ئه‌و زانیارییه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی نووسیاری پێشكه‌شی ده‌كات".
فۆكۆ: ئه‌مه‌یه زه‌حمه‌تی، هه‌ڵبه‌ت سه‌رگه‌ردانیمان له دۆزینه‌وه‌ی شێوه‌كانی جووت له‌گه‌ڵ خه‌باتدا، ئایا بۆ بێ ئاگاییمان له ئاست ماهیه‌تی ده‌سه‌ڵات ناگهرِێتهوه؟ به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌بوو چاوهرِوانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م بكه‌ین تا بزانین قۆرخكاری چییه، هه‌ڵبه‌ت خۆ ده‌كرێ (وا بێت) كه تا ئێستا ئێمه ده‌سه‌ڵات ناناسین. ره‌نگه ماركس و فرۆید به‌س نه‌بن بۆ ناسینی ئه‌و شته گه‌لێك نادیاره، ئه‌و شته له هه‌مان كاتدا دیتراو و نه‌دیتراوه، ئاماده و شاراوه‌یه، له هه‌موو بواره‌كانیشدا وه‌به‌ر هێندراو، كه ناومان ناوه ده‌سه‌ڵات. تیۆریی ده‌وڵه‌ت و، شیكاری نه‌ریتی بۆ ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، بێ گومان بواری كار و ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات پرِ ناكه‌نه‌وه. "ئه‌و" نادیاری هه‌ره گه‌وره‌یه له كاتی ئێستادا: كێ ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كات؟ له كوێش پیاده‌ی ده‌كات؟ ئێستا، له‌وه‌یه بزانین كێ قۆرخكاره، قازانجیش بۆ كوێ ده‌چێت، كێش سه‌رف و سوونی پێ ده‌كات و، دووباره وه‌به‌ری ده‌هێنێته‌وه..؟ هه‌رچی ده‌سه‌ڵاته ئێمه ده‌زانین كه ده‌سه‌ڵاتداران خاوه‌نی نین. به‌ڵام چه‌مكی "چینی ده‌سه‌ڵاتدار" نه روونه و نه گه‌ڵاڵه بووه و نه جوانیش بنیات نراوه. "زاڵ بوون"، "سه‌ركردایه‌تی"، "تیمی ده‌سه‌ڵات"، "ده‌زگای ده‌وڵه‌ت"... هتد. گه‌مه‌یه‌كی چه‌مك هه‌یه كه پێویست به شرۆڤه ده‌كات. له هه‌مان كات و به هه‌مان واتا، ده‌بێ بزاندرێ كه تا چ راده‌یه‌ك ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كرێت، به چ نۆرهبهندییهك، بۆ چ ده‌سته‌یه‌ك، به زۆری پله‌به‌ندییه‌كی سووكی ده‌بێت، هه‌روه‌ها پشكنه‌ر و چاو‌دێر و رێگر و گوشاركهر و ناچاركهره.
له هه‌ر شوێنێكدا ده‌سه‌ڵات هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتیش پیاده ده‌كرێت. نه كه‌س قسه‌ی له‌باره‌وه كردووه و نه كه‌سیش هه‌ڵگری بووه، هه‌رچه‌نده هه‌میشه به ئاراسته‌یه‌كدا پیاده ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێكدا به لایه‌ك و له‌گه‌ڵ ههندێكیشدا به ئاراسته‌یه‌كی دی. نازانین به دروستی كێ خاوه‌نیه‌تی، به‌ڵام ده‌زانین كێ (ده‌سه‌ڵاتی) نییه. به خوێندنه‌وه‌ی كتێبه‌كانت "له نیچه‌وه" تا ئه‌وه‌ی پێشبینی ده‌كه‌م یان هه‌ستی پێ ده‌كه‌م له "سه‌رمایه‌داری و دابرِان"(9)، بۆ من گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه، چونكه وا كه‌وته به‌ر نیگام كه له خستهرِووی ئه‌م گرفته‌دا دوور رۆیشتووی: له بن ئه‌م بابه‌ته كۆنه‌ی واتا و نیشانه(دال) و به‌رنیشانه(مه‌دلوول)...هتد، پاشان پرسی ده‌سه‌ڵات، نایه‌كسان بوونی ده‌سه‌ڵات و ململانێی. هه‌موو به‌رگرییه‌ك به ده‌وری ناوه‌ندێكی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتدا گه‌شه و نه‌شونما ده‌كات". له‌و ناوه‌نده بچووكانه‌ی له ژمار نایه‌ن: پاسه‌وانی ته‌لارێك، بهرِێوهبهری زیندانێك، دادوه‌رێك، به‌رپرسێكی سه‌ندیكا، نووسیاری رۆژنامه". به دیاری كردن و ده‌ست نیشان كردنی ناوه‌نده‌كان و، ئاماده نه‌بوون بۆ خه‌به‌ردان لێی و قسه كردن له‌باره‌یانه‌وه له شوێنانی گشتیدا، ئه‌وه به‌رگرییه، چونكه تا ئێستا كه‌س لێیان به ئاگا نییه، به‌ڵام چونكه وه‌رگرتنی په‌یڤ ده‌رباره‌ی بابه‌ته‌كه یان قسه كردن له‌باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه، هه‌روه‌ها ناچار كردنی تۆرِ ده‌زگای میدیا به ناوه‌كه، به گوتنی كردار، لێدوان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ی كردووه و، چی كردووه و، دیاری كردنی ئامانجه‌كه، یه‌كه‌مین گهرِانهوهیه به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات، هه‌نگاوی یه‌كه‌میشه بۆ به‌رگری یان خه‌باتی دی دژ به ده‌سه‌ڵات. لێدوان له چه‌شنی ئه‌و لێدوانانه‌ی، بۆ نموونه، تایبه‌تن به زیندانیان یان پزیشكانی زیندان، ئه‌وانه به‌رگری و خه‌باتن، چونكه ئه‌گه‌ر بۆ چركه‌یه‌كیش بێت، ده‌سه‌ڵاتی قسه كردن له‌باره‌ی زیندانه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نیا له لایه‌ن كارگێرِی و یاریده‌ده‌ران و یارمه‌تیده‌رانی چاكسازه‌وه قۆرخ كراوه. گوتاری به‌رگری له‌گه‌ڵ "نائاگا" یان "نه‌ست"دا ناته‌با نییه، ئه‌و له‌گه‌ڵ نهێنی و شاراوه‌دا ناته‌بایه. لێره‌دا ده‌كرێ كه‌مێ زۆرتر بێت، به‌ڵام ره‌نگه گه‌لێ زۆرتر بێت! زنجیره‌یه‌ك ئاڵۆزی هه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به "شاراوه" یان "نهێنی" و "چه‌پێندراو" و "نه‌گوتراو"ه‌وه هه‌یه، كه بوار به "شرۆڤه‌ی ده‌روونی" به نرخێكی كه‌م یان به‌هایه‌كی نزم له‌وه‌ی كه ده‌بێته بابه‌تی به‌رگری، ده‌دات. ره‌نگه له ئاشكرا كردن‌دا نهێنی له نه‌ست زهحهتتر بێت. ئه‌و دوو بابه‌ته‌ی هه‌میشه له رابردوودا پێیان ده‌گه‌ین (بریتین له): "نووسین، ئه‌و چه‌پێندراوه" و "نووسین مافی ته‌واوی له وێران كردن هه‌یه". وا دیاره ئه‌وان خیانه‌ت له چه‌ندین پرۆسه ده‌كه‌ن، كه ده‌بێ به توندی ره‌ت بكرێنه‌وه.
دولۆز:سه‌باره‌ت به‌و گرفته‌ی ده‌یخه‌یته روو: ئێمه به ته‌واوه‌تی ده‌بینین كێ خه‌ریكی رووتاندنه‌وه‌ی كێیه، كێ قازانج ده‌كات، كێ ده‌سه‌ڵاتی له ده‌سته؟ به‌ڵام تا ئێستا هه‌ر ده‌سه‌ڵاته كه شتی هه‌ره باو و بڵاوه. من ئه‌م گریمانه‌یه‌ی دادێ ده‌خه‌مه روو: ته‌نانه‌ت ماركسیزمیش یان به تایبه‌تی ماركسیزمیش یان دروستتر ته‌نانه‌ت ماركسیزمیش، گرفته‌كه‌ی له چه‌مكه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندیدا دیاری كردووه "ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی چینێكدایه، زاڵه و به گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی شتان دیاری ده‌كات". به‌ڵام له پرِ ناوچه‌وانم به‌م پرسیاره ده‌ته‌قێته‌وه: چۆن روو ده‌دات له كاتێكدا خه‌ڵكانێك به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه و به توندی ده‌كه‌ونه دوای ده‌سه‌ڵات و پێوه‌ی به‌ند ده‌بن و پارچه‌یه‌كی لێ سواڵ ده‌كه‌ن؟ ره‌نگه چه‌مكی وه‌به‌رهێنان بێت، به واتای ئابووریانه و نه‌ستیانه‌ی، هه‌رچی قازانجه ئه‌وه دوا په‌یڤ نییه، چونكه وه‌به‌رهێنانی ئاره‌زوو هه‌یه، كه شرۆڤه ده‌كات یان راڤه‌ش ده‌كات، كه ئێمه ده‌توانین ئاره‌زووه‌كانمان به‌دی بهێنین، به بێ ئه‌وه‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیشمان بن، چونكه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌میشه به دووی ئاره‌زوو ده‌كه‌وێت... ده‌بێ هاواری "رایش 10"مان قبووڵ بێت: نا، جه‌ماوه‌ر ته‌فره نه‌دراوه، له چركه‌یه‌كدا ئاره‌زووی فاشیزمی كردووه! ئاره‌زوو ده‌كه‌وێته بواری وه‌به‌رهێنانه‌وه كه ده‌سه‌ڵات به ته‌رز و نموونه ده‌كات و بڵاوی ده‌كاته‌وه، كه وا ده‌كات ده‌سه‌ڵات له ئاستی پۆلیس و وه‌زیریشدا هه‌بێت. جیاوازییه‌كی ره‌هاش له جۆری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا نییه كه پۆلیسێك یان وه‌زیرێك پیاده‌ی ده‌كات. جۆری وه‌به‌رهێنانی ئاره‌زوو له سه‌ر جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، ئه‌وه‌یه بۆمان راڤه ده‌كات كه بۆچی پارت و سه‌ندیكا هه‌ن؟ پێشتر و ئێستاش به ناوی به‌رژه‌وه‌ندیی چینه‌وه وه‌به‌رهێنانی شۆرِشگێرِانهیان هه‌یه، ره‌نگه له ئاستی ئاره‌زوودا وه‌به‌رهێنانی چاكسازانه یان ساغ پاشڤهرِۆیانهیان هه‌بێت.
فۆكۆ: وه‌ك گوتت، په‌یوه‌ندیی نێوان ئاره‌زوو و ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی یان قازانج، ئاڵۆزتره له‌وه‌ی وا باوه ئێمه وێنای ده‌كه‌ین، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات پیاده ده‌كه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییان له پیاده كردنه‌كه‌یدا هه‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی پیاده‌ی ناكه‌ن به‌رژه‌وه‌ندییه‌كیان تێیدا نییه، ئاره‌زوو كردنی ده‌سه‌ڵات له نێوانی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیدا گه‌مه‌یه‌ك ده‌كات، كه تا ئێستا زۆر تایبه‌ته. روو ده‌دات كه جه‌ماوه‌ر، له سه‌رده‌می فاشیزمدا ئاره‌زوو بكات كه‌سێك ده‌سه‌ڵات پیاده بكات، ده‌سه‌ڵات پیاده بكات به بێ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا تێكه‌ڵ بێت، وێرِای ئه‌وه، مادام ده‌سه‌ڵاتیان به سه‌ردا پیاده ده‌كرێت تا ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌برێن یان تا مه‌رگ و مردنیان، یان بیانكاته قۆچی قوربانی و تا كوشتن‌یان، ئه‌وان هه‌ر ئاره‌زووی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌كه‌ن، ئاره‌زووش ده‌كه‌ن كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان به سه‌ردا پیاده بكرێت. گه‌مه‌ی ئاره‌زوو و ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندی تا ئێستا نه‌ناسراوه. ده‌بوو كاتێكی زۆر هه‌بێت تا بزاندرێ قۆرخكاری چییه؟ هه‌روه‌ها ئاره‌زووش پرسێكی دوور و درێژ یان كێشه‌یه‌كی درێژه. ئیدی ده‌كرێ ئه‌و خه‌باتانه له ئارادا بن، هه‌روه‌ها ئه‌و تیۆرییه لۆكاڵ و لایه‌نداری و جیاكارییهش هه‌بن، كه له‌و خه‌باتانه‌ی په‌یوه‌ندییان به ئاره‌زووه‌وه هه‌یه، له حاڵه‌تی پێكهاتندان، ده‌شبێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شێوازه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێ پیاده ده‌كرێت.
دولۆز: كه‌واته دهگهرِێمهوه سه‌ر پرسیار كردن: بزووتنه‌وه‌ی ئێستای شۆرِشگێرِ گه‌لێك پێگه‌ی جیاجیای هه‌یه، ئه‌مه‌ش لاوازی یان كه‌می نییه، به‌وه‌ی كه گشتاندن پتر سه‌ر به ده‌سه‌ڵات و سه‌ر به كاردانه‌وه‌یه. بۆ نموونه ڤێتنام، كاردانه‌وه‌یه‌كی شاكاری لۆكاڵانهیه یان به‌رگرییه‌كی شاكاری لۆكاڵانهیه. به‌ڵام چۆن ده‌كرێ به‌و تۆرِ و گرێچنی لابه‌لای نێوان ئه‌و خاڵه كارا و جیاجیایانه بناسرێنه‌وه، له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی دی یان له نێو یه‌ك وڵاتی دیاری كراودا؟
فۆكۆ: ئه‌و جیاكارییه جوگرافییه‌ی تۆ قسه‌ی له‌باره‌وه ده‌كه‌یت ره‌نگه ئه‌وه بێت: له كاتێكدا دژ به قۆرخكاری خه‌بات ده‌كه‌ین، پرۆلیتاریا، ته‌نیا ئه‌وه نییه كه خه‌بات ده‌كات، به‌ڵكوو ئه‌وه‌شه كه ئامانج و رێكار و شوێن و ئامرازیش دیاری ده‌كات، هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پرۆلیتاریا واته چوونه پاڵ هه‌ڵوێسته‌كانی و پاڵدانه ئایدیۆلۆژیاكه‌ی و پهیرِهوی كردنی ئامرازگه‌لی خه‌باته‌كه‌ی یان پاساوه‌كانی خه‌باتی ئه‌و. واته ئاوێته بوون له‌گه‌ڵ ئه‌و و توانه‌وه له نێو ئه‌ودا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شهرِهكه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا بوو، جا هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان وه‌ك ئه‌وه‌ی زێدهرِۆییه به سه‌ردا پیاده ده‌كرێت و هه‌موو ئه‌وانه‌ش كه ددانی پێدا ده‌نێیت كه شتێكه به‌رگه‌ی ناگیرێت، ده‌كرێ هه‌ر له شوێنی خۆیانه‌وه خه‌بات بكه‌ن و له چالاكیی خۆیانه‌وه "یان ناچالاكی"ی تایبه‌تی خۆیانه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌و بابه‌ته‌ش رابگه‌یه‌نن كه خه‌باتی خۆیانه، كه به راست و دروستی ئامانجه‌كانی ده‌زانن، ده‌شتوانن رێكاره‌كانی دیاری بكه‌ن، ده‌چنه نێو پێڤاژۆی شۆرِشگێرِییهوه. به‌وه‌ی كه هاوپه‌یمانی پرۆلیتاریان ده‌چنه نێوییه‌وه، مادام كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پیاده ده‌كرێت وه‌ك كه پیاده ده‌كرێت یان به‌و رێكاره‌ی كه پیاده ده‌كرێت، له پێناو پاراستنی قۆرخكاریی سه‌رمایه‌داری. به كرده‌نی خزمه‌ت به پرسی شۆرِشگێرِانهی پرۆلیتاریا ده‌كات، كه له هه‌ر كوێیه‌كی بچه‌وسێندرێنه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن.
ژنان و زیندانیان و سه‌ربازان له سه‌ربازگه‌دا، نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌دا، نوێنه‌ران، هه‌موویان له‌م كاته‌دا یان له‌م چركه‌ساته‌دا، خه‌باتی تایبه‌تی خۆیان دژ به شێوه‌ی تایبه‌تی ده‌سه‌ڵات وه‌ك ناچار كردن و سانسۆری دژ به‌وان ده‌ست پێ كرد. ئه‌م جۆره خه‌باته له كاتی ئێستادا بووه‌ته به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی شۆرِشگێرِی، به مه‌رجێك رادیكال َو ریشه‌یی بێت، بێ یه‌كلایی كردنه‌وه یان چاكسازی و بێ هه‌وڵی گۆرِانی فۆرمالیستانه‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌م بزووتنه‌وانه به خودی بزووتنه‌وه‌ی شۆرِشگێرِی پرۆلیتاریاوه گرێ دراوه‌ن، له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌رگریی دژ به ههمهجۆر شێوه‌كانی سانسۆر و ناچاركاریی ده‌سه‌ڵات ده‌ست پێ كرد. به واتای ئه‌وه‌ی كه گشتایه‌تی و هه‌مه‌كایه‌تیی خه‌بات و ململانێ به دڵنیاییه‌وه له‌م شێوه هه‌مه‌كی و گشتاییهدا نابێت كه به‌ر له كه‌مێك قسه‌ت له‌باره‌وه كردن، ئه‌و گشتاندنه تیۆرییه، له شێوه‌ی "هه‌قیقه‌ت"دا. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات خه‌بات گشتی و سه‌راپاگیر و هه‌مه‌كی بێت، ئه‌و خودی رژێمی ده‌سه‌ڵاته، هه‌موو شێوه‌كانی پیاده كردن و پهیرِهو كردنی ده‌سه‌ڵاته.
دولۆز: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ناتوانین بگه‌ینه هیچ خاڵێكی پیاده كردن كه هه‌ر چییه‌ك بێت یان به‌دی بهێنین یان ده‌ستمان پێی بگات، به بێ ئه‌وه‌ی به‌ره‌و رووی ئه‌و كۆمه‌ڵه په‌رت و بڵاوه ببینه‌وه، ئیدی ناچارین ده‌سه‌ڵات برِووخێنین، به به‌هانه‌ی ساده‌ترین و بچووكترین خواست كه هه‌ر چییه‌ك بێت. هه‌ر به‌رگری یان هێرشێكی شۆرِشگێرِانهی كاتی، به‌م سیفه‌ته ده‌چێته پاڵ خه‌باتی كرێكارییه‌وه.
ژێده‌ر و په‌راوێز:
(*) مامۆستا له بهشب فه‌لسه‌فه، زانكۆی مهنتوری، قسنتینه، جه‌زایر.
(1) les intellectuels et le pouvoir, Entretion Michel Foucault – Gilles Deleuze, in L’Arc, Nº49,nouvelle édition, Entretion inédit, 1980.
(2) في السبعينات وبعد ماي 68 اتصل كثيرا ميشيل فوكو بالمأويين وناضل معهم ومن اجلهم وخاصة بعد ان اسس فريق الاستعلام حول السجون حيث دافع على حقوق السجين السياسي.”م”
(3) L es relais.
(4) فريق اسسه ميشيل فوكو في 8 فيفري سنة 1971. لم تكن مهمة هذا الفريق، مهمة حزبية، بل كان يعمل على التحقيق في أوضاع السجون في فر‌نسا، واعطاء المساجين حق الكلام المباشر، كما لم يكن يهدف إلى اصلاح السجون وانما كان يعمل على نشر تصريحات السجناء، وتوحيد النضال داخل السجن وخارجه ضد نظام القمع، من هنا كانت الدعوة إلى احترام حقوق الإنسان في العمل السياسي، وخاصة بعد ان تم سجن العديد من اليساريين الذين شاركوا في أحداث مايو 1968.”م”
. (5) المقصود بذلك، احداث مايو 1968.”م”
(6) مارسال بروست M. Proust 1871 - 1922 كاتب فرنسي، اشتهر بروايته: البحث عن الزمن المفقود،1905، أو: A la recherche du temps perdu “م”
(7) روني بلوفان سياسي فرنسي ، ساهم في المقاومة الفرنسية للنازية، تولى مناصب وزارية عديدة
(8) جيرمي بنتام Jermie Bentham فيلسوف وفقيه انجليزي1748-1832مؤسس المذهب النفعي في الاخلاق، بحث في العقوبة والجزاء1811. ولقد اقترح هذا الفيلسوف نموذجا لاصلاح السجون عرف بالمشتمل Panoptisme بحيث يكون هنالك برج ووتوسطه زنزانات مكشوفة، ومرئية للحراس والمراقبين في البرج ولايمكن للمساجين رؤيتهم. ولقد تحدث ميشيل فوكو عن هذا النموذج في كتابه المراقبة والمعاقبة مولد السجن وفي المرحلة التي يسميها بمرحلة الانضباط. لمزيد من المعلومات، انظر كتابنا: مفهوم الخطاب في فلسفة ميشيل فوكو، المجلس الاعلى للثقافة،2000، ص 228. “م”
(9) كتب جيل دلوز ، الكتاب الأول حول نيتشه والفلسفة،سنة 1962، والكتاب الثاني مع فليكس غتاري، وعنوانه ضد أوديب الراسمالية والفصام ، سنة 1972، وهو كتاب نقدي وسياسي.”م”
(10) ـ وليام رايش : 1897-1957، عالم نفس امريكي من اصل نمسأوي، حأول تقديم علم نفس من منظور ماركسي وثوري، عمل على اقامة وتاسيس اخلاق جديد للجنس ، من اعماله، معركة الشباب الجنسية،1932، الفاشية وعلم النفس الجماهيري1933، ..الخ.